هۆکار چییە مۆبایلەکانی ئەندرۆید زوو خاو دەبنەوە؟

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-27-10:24:00 - کۆدی بابەت: 13336
هۆکار چییە مۆبایلەکانی ئەندرۆید زوو خاو دەبنەوە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەندێک پێیان وایە کە زۆرێک لە مۆبایلەکانی Android زووتر خاودەبێتەوە بەراورد به لە IOS و iphone، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو شتە بۆ ئێستا وانییە و ئاندرۆید لە زۆر ڕووەوە پێشکەوتووە.

هۆکارەکان

هۆکاری یەکەم :- زۆربەی ئەوانەی ئەو بۆچوونەیان هەیە ئەو کاتەی مۆبایلی Android و iphoneـیان بەکارهێناوە کە IOS و iphone لە تۆپ دابوون و بێ ڕکابەربوون، Android کێشە و شەکلکردنی زۆری هەبوو واتە لە ساڵەکانی ٢٠١٥ بۆ خوارەوە، بەڵام لە ئێستا نەخێر Android بەم جۆرە نەماوە.

هۆکاری دووەم:- کە ئەمەیان هۆکاری سەرەکی ئەم بۆچوون و پرسیارەیە کە دەوترێت، ئەوەیە کە مۆبایلی iphone تەنیا ئاست بەرزی هەیە و ئاست مامناوەند و نزمی نییە، ڕاستە لەوانەیە زنجیرەی SE ئاستی کەم بێت، بەڵام ئەوە بە چەند ساڵ جارێک مۆبایلێکی لێ دروست دەکات و مۆبایلێکی بێ ئاستە،

بۆیە کاتێک iphone تەنیا مۆبایلی ئاست بەرزی هەیە و نرخی نزیکەی هەزار دۆلار بۆ سەرەوەیە و ئامادەی ئەو پارەیەی پێبدەی، دەبێت ئامادەشبیت ئەو پارەیە بە مۆبایلێکی Android بدەی ناکرێت تۆ بچی مۆبایلێکی iphone کە نرخی نزیک هەزار دۆلار و بۆ سەرەوەیە بێی لەگەڵ مۆبایلێکی ئاست نزم و ئاست مامناوەندی Android کە نرخی ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ دۆلارێکە بەراوردی بکەیت و بڵێی بۆچی زوو خاودەبێتەوە و کامێرا و خێرایی و تەمەنی وەک iphone نییە ، بێگومان وەک ئەو نابێت.

هۆکاری سێیەم:- ئەمەش هۆکارێکە بۆ زوو خاوو بوونەوەی مۆبایلەکانی ئەندرۆید کە خەڵکێکی زۆر بەکاری دێنێت، ئەمیش بەرنامە و ئەپی کڕاکە واتە بەدەر لە play store دایبەزێنیت و بە نایاسایی بەکاریبهێنیت،  ئەمە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر خاووبوونەوەی مۆبایلەکانی ئەندرۆید و کەم کردنەوەی تەمەنی مۆبایلەکانی Android و درووستبوونی کێشە تیایاندا، کە ئەمە لە ios و مۆبایلی iphone بوونی نییە و ناتوانیت بەدەر لە App store بەرنامە و ئەپ و یاری دابەزێنیت و داخراوە.

هۆکاری چوارەم :- نەشارەزایی لە هەڵبژاردنی مۆبایلێکی گونجاو، واتە بۆ نموونە تۆ ٥۰۰ دۆلار بە مۆبایل دەدەیت و گرنگی بە یاری و کاری قورس و مۆنتاژ و ئەم شتانە دەدەیت کە مۆبایلەکەت زۆر هیلاک دەکەن و پێویستت بە مۆبایلێکی بەهێزە، بەڵام تۆ دەچیت مۆبایلێک دەکڕیت زیاتر بۆ کاری ڕۆژانە و کامێرا و چەند شتێکی تر باشترە نەک بۆ ئەو کارانەی کە تۆ دەتەوێت و بۆیە هەست دەکەی کە ئەم مۆبایلەی کە کڕیوتە کارەکانت بە باشی بەڕێوە نابات و خاوە.

چۆن مۆبایلێکی Android بکڕم و زوو خاونەبێتەوە و تاچەندین ساڵ بەکاری بهێنم بەبێ کێشە و لەگەڵم بگونجێت؟

یەکەم :- چۆن iphone تەنیا مۆبایلی ئاست بەرزی هەیە و نرخی مۆبایلەکانی نزیک هەزار دۆلار و بۆ سەرەوەیە، دەبێت تۆش مۆبایلێکی ئاست بەرزی Android بکڕیت کە گرنگ نییە ئەوەندە پارەشی پێبدەی بەڵام لە ٥۰۰ دۆلار بۆ سەرەوە بە مۆبایلی ئەندرۆید بدە و تا چەندین ساڵ دڵنیابە لەگەڵت دەمێنێتەوە بەبێ کێشە، یاخود ئەگەر کێشەت نییە مۆبایلەکەت چەندین ساڵ وەک خۆی بمێنێتەوە دەتوانی مۆبایلێکی ئاست مامناوەند بکڕیت.

دووەم :- ئەگەر ئەتوانیت کاتێک مۆبایلێکی Android دەکڕیت بەرنامە و ئەپ و یاری کڕاک دامەبەزێنە واتە بەدەر لە Play store و بە نایاسایی بەکاریان مەهێنە.

سێیەم :- پێش ئەوەی مۆبایلێک بکڕیت تۆ دەبێت بزانیت چی مۆبایلێک هەڵدەبژێریت و چی مۆبایلێک بۆ ئەو کارانەی تۆ دەگونجێت، ئەمەش دەبێت پێش ئەوەی مۆبایلەکە بکڕیت سێرج بکەیت و گەڕانی بۆ بکەیت.


سەرچاوەکان



33 بینین