مۆبایلی Honor Magic V2

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-29-17:44:00 - کۆدی بابەت: 13374
مۆبایلی Honor Magic V2

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندییەکانی شاشە 

شاشە گەورەکەی واتە کاتێک دەیکەیتەوە لە جۆری LTPO OLED بە قەبارەی 7.92 ئینج و ڕوونی 2344 × 2156 پێکسڵ و ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز. شاشەکە پشتگیڕی 1B ڕەنگ و +HDR10 دەکات و ڕووناکی شاشەکە لە کۆتا ئاست دەگاتە 1600 نیتس.

هەروەها شاشە بچووکەکە واتە کاتێک مۆبایلەکە دادەخەیتە ئەویان لە جۆری LTPO OLED بە قەبارەی 6.43 ئینج و ڕوونی 2376 × 1060 پێکسڵ و ڕێژەی نوێبوونەی شاشەی 120 هێرتز. شاشەکەی پشتگیری 1B ڕەنگ و +HDR10 دەکات و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 2500 نیتس.

چیپ و سۆفتوێر

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکە، چیپەکەی لە جۆری Snapdragon 8 Gen 2 کە لەسەر 4nm بناغەکراوە. کە ڕاستەوخۆ لە پاکەت دەیشکێنیت Android 13ـی لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری MagicOS 7.2.

کامێرا 

سێ کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

• کامێرای سەرەکی 50MP كە پشتگیری OIS دەکات واتە دژە لەرزین.
• کامێرای تەلەفۆتۆ 20MP کە پشتگیڕی OIS دەکات و 2.5X ئۆپتیکاڵ زووم ئەکات.
• کامێرای گۆشەفراوان 50MPـە.
• ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە کامێرای پشتەوە بە 4K 60fps تۆماردەکات.
• کامێرای سێڵفی 16MPـە.
• ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4K 30fps تۆماردەکات.

پاتری

خاوەنی پاترییەکی 5000mAhـە و بەخێرایی 66W بارگاوی دەبێتەوە

تایبەتمەندییە گشتییەکان

کێشی مۆبایلەکە 231 بۆ 237 گرامە، پشتەکەی دوو جۆرە جۆرێکیان لە شووشە پێکهاتووە جۆرەکەی تریان لە چەرم پێکهاتووە. دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە، پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە لاتەنیشتە.

مۆبایلەکە بەبڕی زیاتر لە 1000 دۆلار دیاری لەگەڵدایە ئەمانیش وەک 
• تابێکی ئۆنەر لەجۆری Honor Pad X8
• کاتژمێرێکی زیرەکی ئۆنەر لەجۆری Honor watch GS 3
• کەڤەرێکی مۆبایلەکە 
• هەروەها گرێنتی گۆڕینی شاشەی مۆبایلەکە بەبێ بەرامبەر لە کاتی شکان لە ماوەی ساڵێک کە بڕەکەی 799 دۆلارە.


سەرچاوەکان



43 بینین