ناوهڕۆك
سکچوون
سکچوون یان زگچوون (بە عەرەبی: اسهال، بە ئینگلیزی: Diarrhea) نەخۆشییە کە پیسایی لە باری ئاسایی خۆی شلتر دەبێت و زیاتردەبێت لە پێنج جار لە رۆژێکدا. زۆرجا تەنها ئاو و لینجی دەبێت و بەشێوەیەکی گشتی کەسی ئاسایی دوو تا سێ جار لەساڵێکدا توشی سکچوون دەبێت.
نیشانە سەرەتاییەکانی
- ئاوسانی سک
- شلبوونەوەی پیسایی جیاواز لەباری ئاسایی
- هێڵنجدان و زۆرجار ڕشانەوە
- هەست کردن بە بێ تاقەتی
- ئازاری سگ یان پێچی سگ
- نەمانی ئارەزووی خواردن
نیشانە قورسەکانی
- خوێن یان زۆر لینجی پیسایی
- لاوازبوونی جەستە و کەم بوونی کێش
- تای زۆر بەرز
- درێژبوونەوەی ماوەی سکچونەکە
- وشک بوونەوەی پێست
هۆکارەکان
- شەکرە
- هەستیاری یان ژەهراوی بوون بە هەندێک جۆری خواردن.
- زیادەڕۆییکردن لە خواردنەوەی ئەلکهول و خواردنی چەور.
- هەندێک لە نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە.
- ئەو خواردنانەی کە دەبنە هۆی شلەژان و تێکچوونی گەدە بەتایبەت خواردنە سوورکراوەکان.
- تووشبوون بە هەندێک جۆری بەکتریا بۆ نمونە بەکتریای salmonella.
- هەندێک جۆری شێرپەنجە.
- کەم و کوڕی لە مژینی ماددە خۆراکییەکان لەلایەن گەدە و ڕیخۆڵەوە.
- هەوکردنی ڤایرۆسی ڕیخۆڵە.
- بەکارهێنانی دەرمانی قەبزی.
- مانەوەی زۆر لەبەر تیشکی خۆر.
چارەسەر
- زۆر خواردنەوەی شلە و ئاو.
- خواردنی هەندێک جۆری خواردن بۆ نموونە مۆز، پەتاتەی کوڵاو، هەنار، سماق، نەعنا، پونە، مێخەک و چەند جۆرێکی تر.
- سەردانیکردنی پزیشک بۆ پێدانی چارەسەری پێوست بە شێوازی موخەزی و حەب.
تێبینی گرنگ
لە ژێر ڕێنمایی پزیشک باشترە بۆ هەموو نەخۆشێکی سکچوون پشکنینی (GSE) پشکنینی گشتی پیسایی و (VC) پشکنینی ڤایبریوۆ کۆلێرا ئەنجام بدرێت.
سەرچاوەکان
292 بینین