کاریگەری گەرما لەسەر مۆبایل

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-30-21:07:00 - کۆدی بابەت: 13403
کاریگەری گەرما لەسەر مۆبایل

ناوه‌ڕۆك

سەرتا

لە وەرزی هاوین کەبەرەو گەرما دەڕۆین و کەسانێکی زۆر پرسیار دەکات کە چۆن نەیەڵین مۆبایلەکانمان زۆر گەرم بێت و لە دۆخی ئاسایی بیهێڵینەوە، چونکە گەرم بوونی مۆبایل کاریگەرییەکی زۆر زۆری هەیە لەسەر کەم بوونەوەی پاتری و شەحنی مۆبایلەکەت و زیانێکی زۆری پێدەگەیەنێت ئاگاداربن. مۆبایل لەو  وەرزی گەرما و هاوین کەمێک هەر گەرم دەبێت، ئەگەر گەرمبوونێکی ئاسایی بێت جێگای نیگەرانی نییە و هەموو مۆبایلێک کەمێک هەر گەرم دەبێت.

کاریگەرییە خراپەکانی گەرمی و گەرما لەسەر مۆبایل

تێکچوونی پاتری

گەرمای بەرز کارلێکی کیمیایی لەناو پاتری مۆبایل خێراتر دەکات، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی توانای هەڵگرتنی وزە بە شێوەیەکی کاریگەر لەدەست بدات و تەمەنی کەم بکاتەو، لە هەندێک حاڵەتدا گەرمی زۆر دەبێتە هۆی تەقینەوەی پاترییەکە.

زیانەکانی شاشە

گەرمی زۆر زیان بە چینە زۆر تەنکەکان دەگەیەنێت ئەو چینانەش شاشەی مۆبایلەکە پێکدەهێنن، ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی  پەڵە یان شێواندنی شاشەکە.

زیانی بەشەکانی ناوەوە

گەرمی زۆر دەبێتە هۆی ئەوەی بەشە پلاستیکی ناوەوەی مۆبایلەکە بشێوێنێت یان تەنانەت بتوێتەوە، لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی کارکردنی مۆبایلەکە یان هەر بەتەواوی لەکاربکەوێت.

کەمبوونەوەی توانای کارکردن

کاتێک مۆبایلێك گەرم دەبێت ئاسایی کارایی پرۆسێسەرەکە خاو دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مۆبایلەکە خاوبێتەوە یاخود شەکڵ و لاگ بکات.

ئامۆژگاری بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت لە گەرما

  • مۆبایلەکەت مەخەرە بەر تیشکی خۆر ڕاستەوخۆ بە تایبەت لە ڕۆژانی گەرمدا.
  • دڵنیابە لە هێشتنەوەی مۆبایلەکەت لە شوێنێکی فێنك.
  • لە ناو ئۆتۆمبێل یان لە شوێنێکی داخراودا مۆبایلەکەت بەجێ مەهێڵە.
  • داخستنی ئەو بەرنامانەی بەکاریان ناهێنیت.
  • لابردنی کەڤەری مۆبایلەکە لەکاتی گەرمبوونی.
  • ئەگەر زۆر گەرم بوو مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە بەتەواوی و بەکاری مەهێنە تاکو سارد ئەبێتەوە.
  • مۆبایل مەخە ناو ساردکەرەوە زیانی زۆر بە مۆبایلەکە ئەگات.


سەرچاوەکان



41 بینین