پێوەدانی دووپشک

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-07-07-22:24:00 - کۆدی بابەت: 13452
پێوەدانی دووپشک

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پێوەدانی دووپشک لە وەرزی گەرمادا و بەتایبەت لەم مانگەکانی تەممووز و ئاب حاڵەتێکە دووبارە ئەبێتەوە و زۆر بەربڵاو لە ناوچە گەرمەکان.

سێ جۆری پێودانی دووپشک هەیە:

  • ژەهراوی بوونی لاواز
  • ژەهراوی بوونی مامناوەند
  • ژەهراوی بوونی سەخت 

لەکاتی هەریەکێک لەم حاڵەتانە ڕاستەوخۆ پێویستە کەسەکە بهێنرێت بۆ بەشی فریاکەوتن.

نیشانەکانی

  • دیاربوونی شوێنی پێوەدان وەکو خاڵێک
  • خورانی شوێنەکە یان سوربوونەوەی
  • ئاوسانی شوێنەکە
  • لە حاڵەتی ژەهراوی بوونی سەخت تێکڕای لێدانی دڵ و فشاری خوێن و شەکرە و پلەی گەرمی لەش ئەگۆرێت.
  • ڕشانەوە و هەناسەسواری
  • بێ هۆشی و سەرەسوڕێ

چارەسەر

لەکاتی پێودانی دووپشکدا پێوستە:

  • ئارامی  خۆت و کەسانی دەوور بەرت بپارێزیت.
  • بە ئاوی سارد شوێنی پێوەدراو بشۆ و بەفری لەسەر دابنێ.
  • ئەو شوێنەی کە پێوەدراوە دەبێت لە ئاستی دڵدا بێت.
  • نابێت شوێنی پێوەدانەکە بریندار بکرێت و ببەسترێت.
  • نابێت لەخۆتەوە هیچ گیراوەیەک بەکاربهێنیت.
  • لادانی ئەڵقە و بازن و کاتژمێر لەو ناوچەی پێوەی داوە.
  • پێدانی دەرمان بە گوێرەی حاڵەتەکەی کە بریتین لەمانە: anti scorpin داخل N.S یان H.C vial یان allermin amp یان parol bottol لەکاتی پێوست.


سەرچاوەکان



1038 بینین