چارەسەری سروشتی بۆ قەبزی

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-07-13-18:38:00 - کۆدی بابەت: 13534
چارەسەری سروشتی بۆ قەبزی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

قەبزی (بە عەرەبی: الٳمساك، بە ئینگلیزی: constipation) یەکێکه له نەخۆشییه باوەکانی جیهان، هەندێکجار حاڵەته و هەندێکجار دەبێته نەخۆشییەکی دریژخایەن، ژنان زیاتر له پیاوان تووشی ئەم حاڵەته دەبن ئەويش هۆکاری ئەوەیه ژنان پێکهاتەی لایەنی فیسیۆلۆجی و جەستەییان جیاوازترە، لایەنی سوزدارییان تاڕادەیەک زیاتره و زۆرتر تووشی خەمۆکی دەبن که هۆکارێکه بۆ تووشبوون به قەبزی، قەبزی بریتییە لە تەسكبوونەوەی ڕیخۆڵەکان و مانەوەی پاشەڕۆ له ڕيخۆڵه بۆ ماوەیەکی درێژ و زۆر.

هۆکاری تووشبوون بە قەبزی

  • کەمخواردنی ئەو خۆراکانەی ماددەی ڕیشاڵیان زیاتر تیدایه، یان کەمخواردنی سەوزە و میوە و شلەمەنییەکان.
  • خواردنی هەندێک دەرمان که دەبیتە هۆی دروستبوونی قەبزی، بە تایبەتی ئەو دەرمانانەی دەبنەهۆی دەردانی شلە ڕژێنەکانی لەش.
  • نەخوشی مایەسیری، ئەوانەی ئەو نەخۆشییەیان هەیه بە زۆری تووشی ئەم کێشەیە دەبن.
  • دەرنەهاویشتنی پاشەڕۆ لەکاتی خۆیدا و هیشتنەوەی له ڕيخۆلەكاندا بۆ ماوەیەکی زۆر هۆكارێكى ترى تووشبوون بەو نەخۆشییه.

چارەسەری سروشتی بۆ نەخۆشی قەبزی

  • خواردنی چای کەموون هۆکاره بۆ نەرمكردنەوەی ڕیخۆڵه و ڕەوانکردنی ڕیخۆڵه، ڕۆژانه کوپێک چای کەموون بخۆنەوه دەبیته هۆی چارەسەری قەبزی، کەوچکێک کەموون تیکەڵی کوپێک ئاوی گەرم بکەن و پاشان بیخۆنەوه.
  • گوڵە بەیبوون هەمیشه پێشەنگه له چارەسەری نەخوشییەکان و پێدانی تەندروستییەکی باش، خواردنەوەی کوپێک چای گوڵه بەیبوون قەبزی ناهێڵێت و ڕەوانی له ڕیخوڵەكان دروست دەکات.
  • خواردنی سەوزه، پێویسته ڕۆژانه سەوزه له هەموو ژەمە خواردنەكان هەبێت وەك گەڵای توور، كەرەوز، ڕەیحانە، نەعنا، مەعدەنووس، کەوەر، تەڕەتیزە، تەڕەپیاز، سڵق و سپێناخ.
  • خواردنی دۆشاوی توو چارەسەرێکی گرنگە بۆ نەخۆشی قەبزی و دەبێته هۆی پاراستنی ڕیخۆڵە له گرفتی قەبزی، ڕۆژانه پێش خواردنی ژەمەکان کەوچکیک دۆشاوی توو بخۆنەوه.
  • رۆژانه خواردنی چەند دەنکه کەتانێک کۆئەندامی هەرس چالاک دەکات و گەدە و ڕیخۆڵەکان پاک دەکاته و قەبزی لەناودەبات.
  • ئەوانەی زور تووشی ئەم گرفته دەبن پێویسته رۆژانه کوپێک ئاوی جۆ بخۆنەوه چونکه ئاوی جۆ یارمەتیدەریکی بەهیزه بۆ پاککردنەوەی ڕیخوڵەکان.
  • خواردنەوەی ئاو، پێویسته رۆژانه بڕی نۆ پەرداخ ئاو بخۆنەوه، ئەمەش یارمەتی ڕژینەکانی گەده و ڕیخوڵە ئەدات یارمەتی ئاسانکردنی پرۆسەی هەرسکردن دەدات.
  • خواردنی میوه وشکراوەکان سوودیکی زۆری دەبێت له پاراستنی ڕيخوڵه له قەبزی، وەک هەڵووژه و قەیسی و هەنجیر و مێوژ، ئەگەر بەیانیان میوەی وشككراوە بکەنه پەرداخیک ئاوەوه و دواتر بیخۆنەوه سوودی زور گرنگ و یەکلاکەرەوەی دەبێت له نەهیشتنی قەبزی.


سەرچاوەکان



131 بینین