نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەكان چییه‌؟

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-07-18-21:47:00 - کۆدی بابەت: 13570
نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەكان چییه‌؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نه‌خۆشی درێژ خایه‌نی گورچیله‌كان هەروەها پێی دەوترێت شکستی درێژخایەنی گورچیلە بریتییە لە لە دەستدان و لەکارکەوتنی فرمان و کردارەکانی گورچیلەیە. گورچیلەکان  پاشەڕۆکان و شلە زیادەکان لە خوێن دەپاڵێون کە دواتر لە ریگەی میزەوە لە لەش لادەبرێن. نەخۆشیی گورچیلەی درێژخایەن دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە ئاستی مەترسیداری شلەمەنی و پاشەڕۆکان دروستببێت بۆ ئەوەی لە لەشتدا کۆببنەوە.

نیشانەکانی 

  • هێڵنج و ڕشانەوە
  • کیشە دروست بوون لە خەو 
  • زۆربوون یان کەمبوونی میز 
  • وشکبوونی پێست 
  • بەرزی فشاری خوێن
  • ئازاری سینگ 
  • کەمبوونی ئارەزووی خواردن 
  • هەستکردن بە ماندوویی و لاوازی

هۆکارەکانی توشبوون

  • تووشبوون بە جۆری یەکەم و دووەمی شەکرە.
  • بەرزی پەستانی خوێن.
  • هەوکردن (Glomerulonephritis) بریتییە لە هەرکردنی ئەو بەشەی کە کرداری فلتەرکردن ئەنجام دەدات.
  • هەبوونی بەرد لە گورچیلەکان.
  • تووشبوون بە حاڵەتی Vesicoureteral کە بریتییە لە حاڵەتیک کە بەهۆی گەڕانەوەی میز بۆ ناو گورچیلەکان روودەدات.

چۆن خۆمان بپارێزین؟

  • دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌كێشان.
  • پاراستنی كێشی له‌ش و جووڵەکردن و وەرزش کردن.
  • خواردنی خۆراكی ته‌ندروست.
  • كۆنتڕۆڵكردنی په‌ستانی خوێن.
  • كۆنتڕۆڵكردنی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێن.


سەرچاوەکان



84 بینین