سوودەکانی زوو خەوتن بۆ لەش

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-08-14-22:11:00 - کۆدی بابەت: 14092
سوودەکانی زوو خەوتن بۆ لەش

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودەکانی زوو خەوتن بۆ لەش (بە ئینگلیزی: Benefits of early sleep for the body، بە عەرەبی: فوائد النوم المبكر للجسم) خەوتن بە یەکێک لەو چالاکییە سروشتیانە دادەنرێت کە زیندەوەرە زیندووەکان بۆ پشوودانی جەستە و ڕۆح ئەنجامی دەدەن. بەم دواییە دەرکەوتووە کە گرنگی خەوتن بۆ مرۆڤ بەتایبەتی پەیوەندی بەژمارەی کاتژمێرەکانەوە نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ ئەوەی کاتە دیاریکراوەکانی خەوتنیش دەگرێتەوە، ئەمەش ئەوە ڕووندەکاتەوە چۆن زوو خەوتن چەندین گرنگی و سوودی هەیە کە بۆ جەستەی مرۆڤ کۆدەبێتەوە، کە لەم بابەتەدا بەوردی باسی دەکەین.

سودەکانی زوو خەوتن بۆ لەش

بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری جەستەی مرۆڤ، بەم شێوەیە لەش توانای زیاتری هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەموو نەخۆشییەک یان هەوکردنێک، ئەو هەوکردنانە دەکرێت هەوکردنی ڤایرۆسی بن، هەوکردنی بەکتریایی بن، یان هەوکردنە کەڕوییەکان بن.

زوو خەوتن خانەکان ئارام دەکاتەوە و ڕێگەیان پێدەدات بە خێرایی و بە ئاسانی خۆیان نوێ بکەنەوە. هەروەها یارمەتی ڕزگاربوون لە هەستە نەرێنییەکانی وەک خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، فشار و هتد دەدات، وەک مرۆڤ لە کاتی خەوتندا ئەو هۆرمۆنانە دەردەدات کە ئیلهامبەخشن بۆ دڵخۆشی و ئاسوودەیی و گەشبینی، وەکوو میلاتۆنین بەتایبەتی ئەگەر لە ژوورێکی تاریکدا بخەویت.

دواکەوتن لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون، کە بە چرچ و لۆچی و هێڵی ورد لە دەوری چاو و دەم و سەرەوەی ناو چەوان نیشان دەدرێن، جگە لەمێلازما و ڕەشبوونی ژێر چاو و هتد؛ ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە جەستە پشوویەکی تەواو وەردەگرێت.

باشترکردنی دەرکەوتنی پێست، زیاتر درەوشاوەیی و زیندووکردنی پێست، جگە لەوەی بەشدارە لە نەهێشتنی ئەو زیپکە و پەڵانەی کە لەسەر پێست دەردەکەون، هەروەها دەرکەوتووە کە زوو خەوتن کار و دەردانی هۆرمۆنەکان لە جەستەدا ڕێکدەخات.

یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی کێشی زیادە؛ ئەمەش لەبەر ئەوەیەکە مانەوە لە درەنگانی شەودا ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و هانی خەڵک دەدات بۆ خواردنی خۆراکی زیاتر. هەروەها باشترکردنی کارکردنی مێشک و زیادکردنی توانای بیرکردنەوە و تەرکیزکردن، بەو پێیەی دەرکەوتووە کە خەوتن سوودێکی زۆری لەسەر کۆئەندامی دەمار هەیە لەبەر ئەم هۆکارە ئامۆژگاری خوێندکارانی قوتابخانە و زانکۆ دەکرێت پێش بەرواری تاقیکردنەوەکان زوو بخەون.

بەهێزکردنی هەموو ماسولکەکانی جەستەی مرۆڤ، هەربۆیە ئەوانەی دەیانەوێت ماسولکەکانیان گەشەیان پێ بکەن و بەهێزیان بکەن دەبێت زوو بخەون.

یارمەتیدان بۆ گەشەکردن و بەرزبوونەوەی باڵا، بەتایبەتی لەمنداڵانی بچووکدا، بەو پێیەی زوو خەوتن دەردانی هۆرمۆنی گەشەکردن زیاد دەکات، ئەمە جگە لەوەی گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ کەسانی بەساڵاچوو بەهەمان شێوە.


سەرچاوەکان



93 بینین