زانیاری لەسەر مایەسیری

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-26-15:17:00 - کۆدی بابەت: 14351
زانیاری لەسەر مایەسیری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەخۆشی مایەسیری (بە عەرەبی: البواسير، بە ئینگلیزی: hemorrhoids, piles)، یەکێکە لە نەخۆشییەکانی کۆم. بریتییە لە هەڵئاوسانیان گەورەبوونی ئەو خوێنهێنەرانەی لەناو کۆم یان کۆتا بەشی ڕیخۆڵە ئەستوورەدان. مایەسیری دەکرێت لە شێ وەی پارچە پێستێک لە ناوەوەی کۆم یان کۆتا بەشی خوارەوەی ڕیخۆڵە ئەستوورە دروست بێت و پێی دەوترێت مایەسیریی ناوەکی، یان لە دەرەوەی کۆم کە بە مایەسیریی دەرەکی ناودەبرێت. مایەسیریی دەرەکی باوترە.

نەخۆشییەکی زۆر باوە و ئاوسان و ڕووشانی خوێنهێنەرەکانی ناوەوە و دەوروبەر و دەرەوەی کۆم و ڕێکە دەگرێتەوە، ئافرەت زیاتر ئەگەری تووشبونی هەیە. 

نیشانەکان

نیشانەکانی کە دەکرێ کەسەکە یەکێک یان زیاتر لەم نیشانانەی هەبێ  ئەمانەن:

  • هەستکردن بە ئازارێکی زۆرلە دەوربەری کۆم
  • خوران و ئاوسان و سووربوونەوە. 
  • بینینی خوێن
  • قڵیشانی کۆم یان ڕێکە
  • هاتنە دەرەوە و بینینی پارچە گۆشتی زیادە لە دەرەوەی کۆم
  • بوونی گرێ لە جۆری مایەسیری ناوەوە هەستی پێدەکرێت 

هۆکارەکانی مایەسیری

  • قەڵەوی
  • دووگیانی
  • هەڵگرتنی شتی قورس
  • زۆر مانەوە لە توالێت
  • خواردنەوە گازییەکان
  • مێژووی خێزانی کە ئەم نەخۆشیەیان هەبووبێت
  • قەبزی بەردەوام یان سکچوونی بەردەوام 

چارەسەرەکانی 

  • چارەسەری سەرەتایی خۆپاراستنە لە هۆکارەکانی توشبوون بەم نەخۆشییە.
  • بەکارهێنانی  دەرمانەکانی  مایەسیری  بەشێوازی مەڵحەم و شاف + پێدانی دەرمانی دژەهەوکردن لە حاڵەتی پێوست.
  • ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەلایەن دکتۆری پسپۆر.


سەرچاوەکان



61 بینین