ناوهڕۆك
ناساندن
پشکنینی فێریتین یان ئاسنی کۆگاکراوی جەستە (بە ئینگلیزی: Ferritin or Iron stored in body، بە عەرەبی: فیریتین او الحديد المخزن في الجسم) پڕۆتینێکی خەزنکردنی ئاسنە، میکانیزمی سەرەکی خەزنکردنی ماددەی ئاسنە و گرنگە بۆ هاوسەنگی ئاسن. فێریتین ئاسن بەردەست دەکات بۆ پرۆسەی خانەیی گرنگ لە کاتێکدا چەوری و دی ئێن ئەی و پڕۆتین دەپارێزێت لە کاریگەرییە ژەهراوییەکانی ئاسن. گۆڕانکارییەکان لە فێریتین بە شێوەیەکی گشتی لە کرداری کلینیکیدا دەبینرێن، زۆرجار ڕەنگدانەوەی تێکچوونەکانە لە هاوسەنگی ئاسن یان زیندەچالاکیدا. هەروەها ئەوە دەردەکەوێت کە فێریتین ڕۆڵی هەیە لە چەندین بارودۆخی تری وەک هەوکردن، داڕووخانی دەمار و نەخۆشییە خراپەکانی شێرپەنجە.
پشكنینى فێریتین ئەنجام دەدرێت بۆ زانینى ڕێژەى ماددەى ئاسنى خەزنكراو یان کۆگاکراو لە ناو خوێندا، فێریتین پرۆتینێكە بەشێوەى ئاسنى خەزنكراو لە ناو ماسولكەكانى لەشماندا هەیە.
ماددەى ئاسن پێویستە بۆ دروست بوونى خانەكانى خڕۆكە سوورەكان بە شێوەیەكى تەندروستانە، هەروەها پێویستە بۆ تەندروستى ماسولكە خانەكان و مۆخى ئێسك و هەروەها بۆ بەڕێوەچوونى فرمانى ئاسایی خانەكان.
ئەم پشكنینە بۆچى ئەنجام دەدرێت
ئەنجام دەدرێت بۆ پێوانى ڕێژەى ماددەى ئاسنى خەزنكراو لە ناو لەشدا،، هەروەها یارمەتیمان دەدات لە دەستنیشانكرنى كەمى یان زۆرى ماددەى ئاسن لە ناو لەشدا.
ئەم پشكنینە كەى ئەنجام دەدرێت؟
كاتێك پێویستە ئەم پشكنینە ئەنجام بدرێت كە نیشانەكانى كەمى ماددەى ئاسن یاخود زۆرى و بەرزی ڕێژەی مادەى ئاسن لە كەسەكەدا دەركەوتبن.
نیشانەكانى كەمى ماددەى ئاسن
1- ماندویەتى بەردەوام
2- سەرگێژخواردن
3- سەر ئێشە
4- بێهێزى ماسولكەكان
5- نەمانى تەركیز
6- قژ هەڵوەرین
7- كەمبوونەوەى ئارەزووی خواردن
8- زووتووڕەبوون و زووهەڵچوون
9- هەناسە كورتى
10- خێرابوونى لێدانى ترپەکانی دڵ
نیشانەكانى زۆرى ماددەى ئاسن
1- ئازارى سك و جومگەكان
2-ماندویەتى
3- تووشبوون بە گرفتەکانى دڵ و جگەر و ژەهراوى بوون
4- كەمبوونەوەى وزە و لاوازى سێكسى
5- دابەزینى كێش بە بێ هۆكارێكى دیاریكراو
6- لاوازی ماسولكەكان
هۆكارەكانى كەمى ماددەى ئاسن
1- كەمى ڕێژەى ئاسن لە لەشدا واتا ڕێژەى ئاسن لەو خۆراكانەدا كەمە كە لە ژەمە خۆراكیەكاندا سوودیان لێ وەردەگرین.
2- هەڵنەمژینى ماددەى ئاسن لەلایەن ڕیخۆلەكانەوە بەهۆى هەر هۆكارێكى تەندروستیەوە بێت.
3- سووڕى مانگانەی ناڕێک یان توند لە خانمان.
4- سكپڕى و دووگیانی خانمان.
5- بوونى برین و خوێن بەربوون لە ڕیخۆلەكاندا.
ئەو خواردنانەى كە بڕێكى زۆر ئاسنیان تێدایە
1- گۆشى سوور و گۆشتى مریشك
2- سەرجەم سەوزەمەنیەكان وەك برۆكلى، سپێناخ، بەزالیا، كەرەوز
3- زەردێنەى هێلكە
4- پاقلەمەنییەكان
5- جگەرى مانگا
6- نیسك
7- چەرەسات و ئەو تۆوە ڕووەكیانەى كە بۆ خواردن بەكاردێن بەتایبەتى ناوكە كولەكە.
8- شەربەتى مێوژ
9ـ میوەی وشککراوە
ڕێژەى ئاسایی پشكنینەكە
لە پیاودا 25 بۆ 300 ng/ml
لە ئافرەتدا 15 بۆ 150 ng/ml