نەخۆشی حەمەماڵتا چییە؟

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-08-28-23:50:00 - کۆدی بابەت: 14418
نەخۆشی حەمەماڵتا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەخۆشی برۆسێلۆزی (بە ئینگلیزی: brucellosis، بە عەرەبی: داء البروسيلات) برۆسێلۆزی نەخۆشییەکە کە لە بەکتریای بروسێلا تووشی دەبیت. ئەم بەکتریایەش لە خواردنەوەی شیری پاستوریزە نەکراو واتە (شیری خاو نەکوڵابێت) بوونی هەیە، خواردنی بەرهەمە شیرییە پاستوریزە نەکراوەکان یان مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵە تووشبووەکاندا تووشی نەخۆشی  بروسێلۆزی دەبیت، هەروەها دەتوانرێت ئەم بەکتریایە لە گۆشتی کاڵ یان کەم کوڵاوی ئاژەڵە تووشبووەکان بگوازرێتەوە، هاوکات هەڵمژینی هەوای پیس بەهۆی ئەوەی ئەم بەکتریای برۆسێلا بە ئاسانی لە هەوادا بڵاودەبێتەوە. چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە بەدەرمان لەلایەن پزیشکەوە دەنوسرێت.

نیشانەکان

نیشانەکانی دەتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر بێن و بچن لە کەسەکە واتا دەردەکەون و نامێنن، بریتین لە: تا و ئازاری جومگەکان و ئارەقەکردنەوە.

چۆن بزانین کەسێک تووشی نەخۆشی برۆسێلۆزی بووە و چۆن دەستنیشان بکرێت؟

بە زۆری دەستنیشانکردنی نەخۆشی بروسێلۆزی  بە پشکنینی خوێن یان مۆخی ئێسک بۆ بەکتریاکانی بروسێلا یان بە پشکنینی خوێن بۆ دژەتەنەکانی بەکتریاکە دەستنیشان دەکرێت.


سەرچاوەکان



55 بینین