ناوهڕۆك
ناساندن
ناوی زانستی (Scientific name: adapalene) لە مادەی adapalene پێکهاتووە و ڤیتامین A تێدایە، بەکاردێت بۆ لەناوبردنی زیپکەی دەم و چاو و خاڵە ڕەشەکانی پێست و چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست و سپیکردنەوەی پێست، لەگەڵ چارەسەرکردنی چرچ و لۆچی دەم و چاو و چارەسەری کونیلەکانی پێست و چارەسەری پێستی چەور.
چۆنیەتی بەکارهێنانی
- سەرەتا دەست و دەم وچاوت ئەشۆیت بە سابوونی تایبەت، نابێت هیچ شتێک بە دەم و چاوتەوە بێت.
- هەندێک لە جێڵەکە لەسەر پێستت بڵاودەکەیتەوە و جوان مەساجی پێ دەکەیت.
- نابێت جێڵەکە بەر دەوروبەری چاو و لێو و برین و سووتاوی بکەوێت.
- ڕۆژێ یەك جار شەوانە نیو کاتژمێر پێش خەوتن بەکاردێت.
- پێویستی بە ماوەیەکی باشە بۆبنبڕکردنی زیپکەکان، سەرەتای بەکارهێنانی جێڵەکە واهەست دەکەیت کە زیپکەکانت لێ زیادبووە، دوای ئەوە دەست بە چاکبوونەوە دەکات وە پێویستی بە 8-12 هەفتەیە بۆ چاکبوونەوە.
ئایا کرێمەکە بۆ خانمانی دووگیان دەگونجێت؟
ئەم کرێمە هەرگیز نابێت بۆ ئافرەتی دووگیان بەکاربهێندرێت چونکە ئەو دەرمانانەی کە لە ڤیتامین A وەرگیراون وەکو (retinol ,tretinoin، differin) نابێت ئافرەتی دووگیان دەستی لێبدات و بەرپێستی بکەوێت.
لەکاتی بەرکەوتنی ئەم دەرمانانە بە پێستی ئافرەتی دووگیان پێویستە ڕاستەوخۆ بە ئاو و سابوون بیشوات چونکە ئەبێتەهۆی ناتەواوی لە گەشەی کۆرپەلەدا.
سەرچاوەکان
132 بینین