تایبەتمەندییەکانی کەسێکی تووڕە

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-09-14-15:33:00 - کۆدی بابەت: 14633
تایبەتمەندییەکانی کەسێکی تووڕە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تایبەتمەندییەکانی کەسێکی تووڕە (بە ئینگلیزی: Characteristics of a angry person، بە عەرەبی: صفات الشخص العصبي) هەندێک نیشانەی جیاواز هەن کە ئاماژەن بۆ توڕەیی، کە ڕەنگە تایبەتمەندی کەسێکی تووڕە بێت، بەڵام ئەو هەستیان پێناکات، بەڵکو زیاتر لە ناویدا ڕەنگ دەداتەوە و لەلایەن کەسانی دیکەی دەوروبەریەوە دەبینرێت.

پێناسە 

ئەو کەسەیە کە زیاتر لە کەسانی دیکە تووشی هەستکردن بە توڕەیی دەبێت، بەهۆی زۆرێک لە کێشەی کەسی یان دەروونی  یان بەهۆی تێنەگەیشتنی کەسانی دیکە لێی و مامەڵەی هەڵەیان لەگەڵیدا.  هەست بە ناڕازیبوون دەکات لە خۆی یان لە دەوروبەری، وەک هەستکردن بە کەمتەرخەمی، بێدەسەڵاتی، یان گۆشەگیری، ڕەنگە هەندێک پەنا بۆ خۆنمایشکردنی توڕەیی ببەن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێکی دیاریکراو، یان بۆ پەردەپۆشکردنی لاوازییەکانیان و ترسیان لە دەرکەوتنیان، بەڵام ڕەفتاری زیادەڕۆیی ڕەنگە ببێتە هۆی چەندین کێشە لەگەڵ کەسانی دیکە.  

تایبەتمەندییەکانی کەسێکی تووڕە 

١- سەختی پەیوەندیکردن یان دروستکردنی گفتوگۆی ئەرێنی و مانادار 
کەسی تووڕە هەوڵ دەدات بۆچوونی خۆی دەرببڕێت و لەگەڵ کەسانی دیکەی دەوروبەری گفتوگۆی لەسەر بکات، بەڵام دیالۆگەکە زوو دەگۆڕێت بۆ خواستێکی سەرسەخت بۆ سەلماندنی بۆچوونەکەی و پابەندبوون پێیەوە بە زەبری هێز و تووڕەیی و وەڵامنەدانەوەی کەسانی دیکە و قبوڵنەکردنی بۆچوون و خاڵەکانیان لە ڕوانگەدا، وەک چۆن بۆی ئەستەمە سازش بکات یان واز لە دیدگای خۆی بهێنێت یان هەوڵدەدات لەو بیرۆکە لۆژیکی و دروستانە تێبگات کە دەگوزەرێت لە دەوروبەریدا و لەوانەیە هەستێکی سەیر و سەمەرەی هەبێت کە شکستی هێناوە لەبەر ئەوەی وازی لە پێگەی خۆی هێناوە. 
 
٢- زیادەڕەوی لە توڕەیی جەستەیی 
مرۆڤە تووڕەەکان بە شێوەیەکی سروشتی بەدەست کێشەی توڕەیی جەستەیی زۆرەوە دەناڵێنن، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر ئەوان و پەیوەندییەکانیان دەبێت. 

دەرکەوتەکانی 

  • پەنا دەباتە بەر توندوتیژی و ڕەفتاری نەرێنی کاتێک هەست بە توڕەیی دەکات، یان کاتێک گۆشەگیر دەبێت  یان کەسێک دەستدرێژی دەکاتە سەر موڵک و ماڵی خۆی وەک شکاندنی شتەکانی دەوروبەری. 
  • بێتوانایی لە کۆنترۆڵکردنی هەست و سۆزی کەسی وەک وەڵامدانەوەی کەسێک لە هەموو بارودۆخێکدا  ئەمەش پەیوەندی بە پێکهاتە و سروشتی خۆیەوە هەیە لەوانەیە پەنا بۆ هاوارکردن، ڕاکردن، یان شەڕکردن ببات. 
  • بەسەربردنی کاتێکی زۆر و بەردەوام بوون لە هەمان حاڵەتی تووڕەی  بەشێوەیەک کە زیان بە کەسەکە بگەیەنێت و چەندین کێشەی دەروونی و جەستەیی و کۆمەڵایەتی بۆ دروست بکات، بەو پێیەی کەسایەتی تووڕە بە سروشت جیاوازە لەو توڕەییە کاتیەی کە هەموو کەسێک هەستی پێدەکات.
  • سەختی  دەربڕینی هەستەکان بە ڕاستگۆیی زۆر هەستی تێکەڵاو و بیرکردنەوەی دژبەیەک هەن کە مرۆڤی تووڕە هەیەتی و ناتوانێت دانیان پێدا بنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕەفتارە سەیرەکانی.

تایبەتمەندییە جەستەییەکان کە ئاماژەن بۆ تووڕەیی

  • دڵەڕاوکێ کە لە ئەنجامی بێتوانایی لە ئارامگرتن. 
  • لەدەستدانی توانای گاڵتەکردن لەگەڵ کەسانی دیکە بەهۆی توڕەیی بەردەوام. 
  • دەرکەوتنی ئەو نیشانە جەستەیی و سۆزداریانەی کە ئاماژەن بۆ تووڕەی مرۆڤ، لەوانە: ئارەقکردنەوەی زۆر، لەرزین، گرژبوونی ماسولکەکان و هەندێکجار بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، جگە لە گرژبوون و ڕاکێشانی ددانەکان لەسەر یەکتر. 
  • بوونی مەیلی دڵتەنگی و خەمۆکی هەندێک جار ڕەنگە مرۆڤ پەنا بۆ ڕەفتارە نەرێنییەکان ببات، وەک جگەرەکێشان و تووتن، یان خواردنەوەی مەی، چونکە ڕەنگە هەندێک پێیانوابێت کە ئەمانە ڕێگایەکن بۆ دەرخستنی توڕەیی و کەمکردنەوەی، بەڵام ڕەفتارگەلێکن کە زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت. 

ڕێگاکانی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسێکی تووڕە

  • خۆکۆنتڕۆڵکردن و هێورکردنەوە و وەڵامنەدانەوەی هەستەکانی توڕەیی بەهەمان شێوە بە دوورکەوتنەوە لە شەڕ و دەمەقاڵە لەگەڵ کەسێکی تووڕە، بەڵکو بەجێهێشتنی تا کەمێک ئارام دەبێتەوە، پاشان بە شێوەیەکی دۆستانە و ئارام قسەی لەگەڵدا بکات. 
  • تێگەیشتن لە کەسایەتی تووڕەی مرۆڤ. 
  • ڕەنگە ڕەفتارکردن بەشێوەیەکی نەرم و سۆزداری، بتوانرێت توڕەیی کەسەکە هێور بکرێتەوە ئەویش بە بێدەنگ بوون یان قسەکردن بە دەنگێکی نەرم و ئارام.

ئەو هۆکارانەی کە مرۆڤ تووڕە دەکات

  • بەرکەوتن بە فشاری ڕۆژانە و کێشە و ناکۆکی کار و بارودۆخی تر کە دەبێتە هۆی فشار و دڵەڕاوکێ و لە ئەنجامدا نائارامی و توڕەیی لێدەکەوێتەوە. 
  • تێکدانی بارودۆخی ژینگەیی 
  • مرۆڤ کەسێکی زۆر نزیک لە دڵی خۆی لەدەست دەدات، ئەمەش وا دەکات لەڕادەبەدەر دڵتەنگ بێت و بەو هۆیەوە توڕە دەبێت لەسەر سادەترین شتەکان بەهۆی ئەو نەهامەتییە ناوەکییەی کە زاڵە بەسەریدا.
  • مرۆڤ ڕووبەڕووی دەستدرێژی کەسی دەبێتەوە کە هەستەکانی ئازار دەدات دەبێتە هۆی دروست بوونی هەستی توڕەیی تێیدا بەهۆی سووکایەتیکردن، ڕەخنەی نەرێنی و ڕەتکردنەوەی لەلایەن کەسانی ترەوە. 
  • هەستکردن بە تووڕەیی بەهۆی لەدەستدانی دەرفەتی گەیشتن بە ئامانجەکان و هەستکردن بە لەدەستدان یان بێزاری و شکست.


سەرچاوەکان



27 بینین