ئازاری سک چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-17-14:21:00 - کۆدی بابەت: 14669
ئازاری سک چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەندێک بەم شێوەیە باسی دەکەن ، ئازاری سك بریتییە لە ئازاری گەدە (abdominal pain) کە ئەمەش زۆر تەواو نییە، چونکە سک چەند ئەندامێکی گرنگی تێدایە وەک گەدە، جگەر، گورچیلەکان، ڕیخۆڵەکان، ڕیخۆڵە کوێرە، پەنکریاس، زراو، سپڵ، لەگەڵ چەند ماسولکە و چەند موولولەی خوێن، لە کاتی ڕوودانی هەر تێکچوونێک لەم بەشانە دەکرێت ئازاری سک دروستببێت، هەندێک جار ئەو ئازارە بڵاودەبێتەوە و هەموو سک دەگرێتەوە، بە پێی ئەمە دەکرێت پێناسەی سک ئێشە بەم شێوەیە بکەین کە ئەو ئازارەیە یان ئەو تێکچوونەیە کە ڕوودەدات لە هەر بەشێک کە ئەکەوێتە نێوان سنگ و کەلێن (حەوز)، بە زۆری ئەو ئازارانە سادەن و زوو خۆیان لادەچن یان بە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە پێویستییان بە ڕێنمایی پزیشک نییە، بەڵام ئازارە توند و کتوپڕەکان پێویستیان بە چاودێری بە پەلەی پزیشک هەیە.

ئازاری سک چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

ئازاری سک ئەگەر لە بەشی سەرەوەی سکدا بوو لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت:

  • هەوکردنی گەدە
  • بەهۆی کێشەی میزڵدان

ئەگەر ئازاری سک لەگەڵ کێشەی میزکردندا دەچێتە پشتەوە وەک سووتاندن و پچڕان، ئەمە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ یەکێک لەم دووانە:

  • بەردی گورچیلە
  • هەوکردنی گورچیلە بەهۆی بەکتریا

ئەگەر ئازاری سک  لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تەنها ڕشانەوەی لەگەڵ بێت لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ:

  • هەوکردنی ڕیخۆڵە
  • ڕیخۆڵە کوێرە بەتایبەت ئەگەر وابێت ئازار لە لای ڕاستی خوارەوە.

ئەگەر ئازاری سک لەگەڵ ئاوساوی و غازات و گرژبوون،  پیسایی پچڕپچڕ و ناڕەحەت تەنها ئاماژەیە بۆ:

  • خورانی قۆڵۆن بەتایبەت ئەگەر وابێت لە ناوچەی خوارەوەی چەپ یان کەمێک لە سەرەوە.

هەروەها ئەگەر ئازاری سک  تەنها کرژبوون، واتە پچڕپچڕ، لەوانەیە بەهۆی:

  • کەمێک گرژبوونی سکی ئاسایی بێت.


سەرچاوەکان



31 بینین