كۆچكردن بۆ حەبەشە (بۆ منداڵان)

له‌لایه‌ن: نھاد جلال - به‌روار: 2019-09-04-23:28:00 - کۆدی بابەت: 53
كۆچكردن بۆ حەبەشە (بۆ منداڵان)

ناوه‌ڕۆك

کۆچ

موسوڵمانان لە دوای ئەوەی خوای گەورە ڕزگاری كردن، چاوەڕێ بوون بزانن ژیانیان بەرەو كوێ دەچێت. ئایا ژیانیان خۆش دەبێت و بێ باوەڕەكان وازیان لێ دەهێنن؟ نەخێر بەڵكو دووبارە دووچاری سەختی و ناڕەحەتی و ئازاردان دەبوونەوە. بۆیە ئەمجارە پێغەمبەر(د.خ) بڕیارێكی نوێ ی دا بۆ موسوڵمانان كە ئەویش بریتی بوو لە بڕیاری كۆچكردنی موسوڵمانان بۆ حەبەشە. 


بۆچی پێغەمبەر(د.خ) بڕیاریدا موسوڵمانان كۆچ بكەن؟

چونكە بێ باوەڕەكان بەردەوام موسوڵمانانیان ئازار دەدا و وازیان لێ نەدەهێنان.


كۆچ كردن واتای چی یە؟
كۆچكردن واتا بەجێ هێشتنی ماڵ و شار و ناوچەی خۆت بچیت بۆ شوێنێكی تر بژیت.


كۆچ كردن بۆ حەبەشە

موسوڵمانان بۆچی ویستیان كۆچ بكەن بۆ حەبەشە؟


 1- چونكە پێغەمبەر(د.خ) پێ ی فەرموو بوون دەبێت بچن بۆ حەبەشە.
2- بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆیاندا ئایینی ئیسلام ببەن بۆ ئەو ناوچەیە و لەوێوە بڵاوی بكەنەوە بە ناوچەكانی تردا. چونكە بێ باوەڕەكان نەیاندەهێشت لە مەككە بە ئازادی ئایینی ئیسلام بڵاو بكەنەوە و بهێنرێن بۆ ناوچەكانی تری جیهان.  

3- تا لە حەبەشەدا كەمێك بحەسێنەوە و دوور بكەونەوە لە ئازار و ئەشكەنجە.


بۆچی پێغەمبەر(د.خ) لە هەموو ناوچەكاندا حەبەشەی هەڵبژارد

چونكە
1- حەبەشە پادشایەكی چاكی دادپەروەری تێدا بوو كە ڕێزی موسوڵمانانی دەگرت.
2- لە حەبەشە ئایینی مەسیح بڵاو بوو بوویەوە كە لە هەموو ئایینەكانی تری ئەو كاتە ڕاستتر بوو.
3- خەڵكی حەبەشە لەگەڵ بێ باوەڕەكانی مەككە دا دژایەتییان هەبوو. 
پادشای حەبەشە كە پێ ی دەوترا(نەجاشی) پادشایەكی بەڕێز و دادپەروەر و چاك بوو كە ڕێگەی نەدەدا لە وڵاتەكەیدا ستەم بكرێت و خەڵكی لە خۆشیدا بوون.  
 موسوڵمانەكان كە دە(10) پیاو و چوار ئافرەت بوون كە وتنە ڕێ بۆ حەبەشە و هەوڵیان دا بێ باوەڕان پێیان نەزانن، ئەوان بەردەوام چوون و هەوڵیان دەدا بە نهێنی و بە خۆ شاردنەوە بچن تا گەیشتنە حەبەشە. 
  لەو ماوەیەدا لە مەككە چەندین كەس موسوڵمان بوون، لەوانە(هەمزەی كوڕی عبدالمگلب كە مامی پێغەمبەر(د.خ) بوو.(حەمزە) یەكێك بوو لە ئازاو پاڵەوانەكانی مەككە كە لەگەڵ موسوڵمان بوونیدا موسوڵمانان بەهێز بوون و بێ باوەڕەكان دەترسان ئازاری زۆری موسوڵمانان بدەن- بەڵكو بە كەمی ئازاریان دەدان. 
دوای ئەویش (عومەری كوڕی خەگاب) موسوڵمان بوو كە وەك (حەمزە) بەهێز بوو كەس زاتی نەبوو لە قسەی لابدات یان دژایەتی(عومەر) بكات. 


عومەری كوڕی خەطاب چۆن موسوڵمان بوو

عومەری كوڕی خەگاب كەسێكی پاڵەوان بوو لەناو قوڕەیشدا. ئەو سەرەتا زۆر ستەمكار بوو. عومەر كە بە زیندوویی كچەكەی خۆی خستە ناو چاڵ و خۆڵی دا بەسەریدا و خنكاندی. هەروەها ئازاری زۆری موسوڵمانانی دەدا. ڕۆژێكیان زۆر توڕە بوو ویستی بچێت پێغەمبەر(د.خ) بكوژێت بەڵام نەچوو بیستی خوشكەكەی عومەر موسوڵمان بووە بۆیە وتی با لە پێشەوە بچم بۆ خوشكەكەی خۆم. كاتێك دەچوو بۆ ماڵی خوشكەكەی دەبینێت قورئان دەخوێنێ لەگەڵ مێردەكەی و مامۆستاكەیدا. عومەر بە توندی زللەیەكی دا لە خوشكەكەی و دەمی پڕ كرد لە خوێن دای لە مێردەكەی خوشكەكەیشی پاشان كەمێك سەیری كردوو دڵی پڕ بوو وە پەشیمان بوو كە بۆچی دای لە خوشكەكەی خۆی. عومەر داوای كرد كە قورئانەكەی پێ بدەن تا بیخوێنێ بەڵام ئەوان پێیان وت: تۆ پیاوی پیسی. دەبێ خۆت بشۆیی و باوەڕ بێَنی پاشان قورئانەكەت دەدەینە دەست. چونكە بێ باوەڕ نابێت قورئان بگرێتە دەست. عومەریش بە گوێ ی كردن و دوای قورئان خوێندن چووە سەر ئیسلام چوو بۆ لای پێغەمبەر(د.خ) تا لەسەر دەستی پێغەمبەر(د.خ) موسوڵمان بێت.
لەوێ حەمزە كە عومەری بینی وای زانی هاتووە تا پێغەمبەر(د.خ) بكوژێت وتی سوێند بە خوا هەر شتێ بكات دەیكوژم بەڵام كاتێ عومەر هات موسوڵمان بوو. پاشان عومەر چوو لەناو بێ باوەڕەكاندا هاواری كرد كە من موسوڵمان بووم بەوە موسوڵمانان بەهێز بوون دووبارە ژمارەیان زیادی كرد. 


پەند و ئامۆژگاری

1- هەر كاتێ كەسانی بەهێز موسوڵمان ببن ئەوا خوای گەورە دەیانكاتە هۆكاری سەرخستنی موسوڵمان و سەری بێ باوەڕانی پێ شۆڕ دەكات.
2- خوای گەورە دوو پاڵەوانی مەككەی موسوڵمان كرد تا بێ باوەڕان زاتیان نەبێ ستەم بكەن.

3- قورئانی پیرۆز زۆر پاك و چاكە و نابێ هەموو كەس دەستكاری بكات. بەڵكو دەبێت قورئان بە تەنها بدەین بە دەست موسوڵمانانەوە.
4- قورئانی پیرۆز هێندە خۆشە و واتای بەهێزە هەركەسێ بیخوێنێتەوە كەمێك عەقڵی هەبێت یەكسەر موسوڵمان دەبێت، بەڵام هەركەس بێ عەقڵ و گومڕا بێت. ئەگەر هەموو قورئانیش بخوێنێتەوە هەر موسوڵمان نابێت و بێ باوەڕە.
5- خوای گەورە ئەو كەسانە دەپارێزێ كە زۆر زانا و زیرەك و ئیماندار و لە خوا ترسن. وەك ئەوەی عومەر كەچوو بۆ كوشتنی پێغەمبەر(د.خ) خوای گەورە وای لێكرد موسوڵمان بێت و دەست و دەم و چاوی پێغەمبەر(د.خ) ماچ بكات.


ئەی موسوڵمانەكانی ناو حەبەشە چیان بەسەر هات؟
كاتێك موسوڵمانان هەواڵی بارودۆخی موسوڵمانانی ناو مەككەیان بیست بڕیاریان دا بچنەوە بۆ مەككە و بۆلای پێغەمبەر(د.خ). 

 

كۆچی دووەم بۆ حەبەشە

كاتێ موسوڵمانان گەڕانەوە بۆ مەككە و بێ باوەڕەكان ئازاری زۆریان دانەوە. پێغەمبەر(د.خ) فرمانی دا تا بچنەوە بۆ حەبەشە ئەمجارەیان بێ باوەڕەكان ئازاری زۆری موسوڵمانانیان دا تا نەهێڵن بچن بۆ حەبەشە چونكە بیستبوویان كە لە حەبەشەدا نەجاشی ڕێزی زۆریان دەگرێت و هیچ ئازارێكیان نادات و ناهێڵێت گەورەكانی مەككەش دەستیان بگاتە لایان. 


ژمارەی ئەو موسوڵمانانە چەند بوون كە بۆ جاری دووەم كۆچیان كرد بۆ حەبەشە

ژمارەی موسوڵمانان لە جاری دووەمدا هەشتاو سێ (83) موسوڵمان بوون، ئەمە جگە لەو منداڵانەی كە لەگەڵ خۆیاندا بردنیان بۆ حەبەشە. 
قوڕەیش هەوڵی گەڕانەوەی موسوڵمانان دەدەن:
كاتێك قوڕەیشیەكان بینیان موسوڵمانان گەیشتن حەبەشە و لەوێ لە خۆشیدا بۆ خۆیان دەژین و هیچ كەسێك نیە ئازار و ئەشكەنجەیان بدات كەوتنە كۆبوونەوە لەنێوان خۆیاندا. بڕیاریاندا وەفدێك بنێرن بۆ لای پاشای حەبەشە تا داوای لێ بكەن ئەو موسوڵمانانەیان بیدەنەوە دەست وەفدەكە و بێباوەڕەكان كۆمەڵێك دیاری و خەڵاتی زۆر و جوانیان برد لەگەڵ خۆیاندا بۆ نەجاشی ویستیان وای لێ بكەن ڕازی بێت موسوڵمانەكانیان بداتەوە دەست ئەوان چوون بۆ لای نەجاشی و دیاریان پێشكەش كردوو داوایان لێ كرد ئەو كەسانەی ڕایان كردووە بۆ وڵاتەكەی بیانداتەوە بە گەورەكانی مەككە. ئەوان وتیان ئەو كەسانە تاوانبارن لە مەككەدا ئاژاوەیان ناوەتەوە ڕایان كردووە بۆ لای تۆ بەڵام نەجاشی بە قسەكانیان هەڵنەخەڵەتا و ناردنی بەشوێن موسوڵمانەكاندا كاتێك قسەی كرد لەگەڵ موسوڵمانەكاندا و گوێی گرت لە قسەی موسوڵمانەكان سەیری كرد موسوڵمانەكان ئاژاوە گێڕ نین و چاكن. بەڵكو بێ باوەڕەكانی مەككە ئاژاوە گێڕ و خراپن و ستەمیان كردووە لە موسوڵمانانی بێ تاوان.  
نەجاشی كاتێك ئەو بارەی موسوڵمانانی بینی بڕیاری دا موسوڵمان بێت و باوەڕ بهێنێت بە پێغەمبەرایەتی موحەمەد() بەڵام ئەوە بە نهێنی موسوڵمان بوو. بە ئاشكرا ڕای نەگەیاند كە موسوڵمان بوو. 


بۆچی نەجاشی بە ئاشكرا نەیوت كەمن موسوڵمان بووم

چونكە ئەگەر بە ئاشكرا بیوتایە. ئەوا خەڵكەكەی لێی هەڵدەگەڕانەوە. ئەویشیان لادەبرد موسوڵمانەكانیشیان دەدایەوە دەست پیاوەكانی مەككە. پێغەمبەر() شایەتی دەدات كە نەجاشی موسوڵمان بووە. چونكە كاتێ نەجاشی مرد پێغەمبەر(د.خ) لە دوورەوە نوێژی مردووی كرد لەسەر نەجاشی و دووعای خێری كرد بۆ نەجاشی،  ئێمەش وەك پێغەمبەر() دوعای خێر دەكەین بۆ نەجاشی و دەڵێین خوایە گیان بیخەیتە بەهەشت.


پەند و ئامۆژگاری

1- دووبارە دەبینین هەموو جارێك بێ باوەڕان كۆ دەبنەوە تا پیلان دابنێن بۆ لەناو بردنی موسوڵمانان یان وا بكەن كە موسوڵمانان زیاد نەكەن و سەرنەكەون كەچی هەموو جارێ تیایدا خۆیان سەرشۆڕ دەبن و موسوڵمانەكان سەردەكەون بەڵام بێ باوەڕەكان ژیر نابن هەمتر دەست پێ دەكەنەوە. خوای گەورەش سەر شۆڕیان دەكات.
2- نابێت لە خۆمانەوە بڕیار بدەین ئەگەر هاتوو كەسێك هات بۆ لامان و قسەیەكی كرد وتی ئەو كەسە وایە و وایە. نابێ ئێمەش یەكسەر باوەڕی پێ بكەین بەڵكو دەبێت بڕۆین پرسیاری بكەین بزانین ڕاستەكەی چۆنە هەروەك سەیر دەكەین كاتێك بێ باوەڕان باسی موسوڵمانەكانیان كرد بۆ نەجاشی نەجاشی باوەڕی پێ نەكردن و ناردی بەشوێن موسوڵمانەكاندا تا بزانێت ئەو قسەی پیاوەكان دەڵێن ڕاستە یان درۆیە.
3- دەبێت موسوڵمان كاتێ گفتوگۆ دەكات لەگەڵ كەسێكدا ڕاستی و دروستی بڵێت نەوەك لەبەر ئەوەی دوژمنەكانی ڕازی بكات قسەی ناڕاست بكات یان ئەو قسانە بشارێتەوە كە دەبێت بیكات. چونكە موسوڵمانەكان چی ڕاست بوو باسیان كرد بۆ نەجاشی.
4- بۆمان دەردەكەوێت كە دروستە موسوڵمان ماڵ و شار و وڵات و نیشتیمانی خۆی بەجێ‌ بهێڵێ ئەگەر ستەمكاران ستەمیان لێ كرد و نەیتوانی بە خۆشی بژێت.
5- ئەگەر كەسێكی موسوڵمان بزانێ ئەگەر خەڵكی تر بزانن ئەو موسوڵمان بووە دەیكوژن. ئەوا دەتوانێت پێیان نەڵێ موسوڵمان بووم. بە نهێنی نوێژ بكات و ڕۆژوو بگرێت.
6- دەبێ ئێمە هەركەسێكمان خۆش بوێت موسوڵمان بێت. دوعای خێری بۆ بكەین چونكە پێغەمبەر(د.خ) نەجاشی خۆش ویست و دوعای خێری بۆ كرد.


بۆچی بێ باوەڕان دەیانویست موسوڵمانان نەچن بۆ حەبەشە

چونكە بێ باوەڕان دەترسان ئەگەر موسوڵمانان بچن بۆ حەبەشە لەوێوە ئایینی ئیسلام بڵاو بكەنەوە بۆ ناوچەكانی تر چونكە ئەوان دەیانزانی موسوڵمان بچێت بۆ هەر ناوچەیەك دەتوانێت باسی ئایینی ئیسلام بكات ئایینی ئیسلامیش هێندە چاك و جوانە خەڵكەكە بیبیستن زوو وەریدەگرن. هەروەك چۆن خەڵكێكی زۆر لە مەككەدا موسوڵمان بوون.


سەرچاوەکان

977 بینین