ڕامیارییە ئابوورییەکان

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-20-13:46:00 - کۆدی بابەت: 392
ڕامیارییە ئابوورییەکان

ناوه‌ڕۆك

پێناسە

ڕامیاری ئابووری بەوە پێناسە دەكرێت كە كە (كۆمەڵێك كار ڕاپەڕاندنە دەوڵەت ئەنجامی دەدات بە ئامانجی ئەوی كار بكاتە سەر چالاكی ئابووری ، ڕامیاری ئابووریش بەوە ناسراوە كە زۆر نەرمە، چونكە بە پێی سروشتی سیستەمی ئابووری و ئەو قۆناغی پێشكەوتنەی كە سیستەمەكە پێی گەیشتووە.

ئامانجەكانی ڕامیاری ئابووری

ڕامیاری ئابووری هەوڵ دەدات، چەند ئامانجێك بهێنێتە دی كە گرینگترینیان ئەمانەیە

بەدیهێنانی پەرەپێدانی ئابووری

لە دەوڵەتە پێشكەوتووەكاندا ڕامیاری ئابووری تەرخان كراوە بۆ پارێزگاریكردن یان خێراتركردنی پەرەپێدانی ئابووری، هەروەها بەشداریش دەكات لە پێكهێنانی سەرمایەدا لە ڕێگەی ڕەخساندنی ئەو هەلومەرجە لەبارانەی كە كەرتی تایبەتی كاری تایبەتی كاری تیا دەكەن.

بەڵام لە دەوڵەتە تازە پێگەیشتووەكاندا ئامانجی گرنگی ڕامیاری ئابووری بریتییە لە  هێنانەدی پەرەپێدانی ئابووری، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو هەوڵانەوە دەبێت كە میری دەیدات لە پێناو چاكتركردنی ڕادەی كەڵك وەرگرتن لە دەرامەتە ئابوورییەكان و بەرزكردنەوەی بەرهەمداری یەكەی كارو پشتگیریكردنی گۆڕینی بەردەوام لە بواری تەكنەلرجیا و بەشداریكرن لە پێكهاتنی سەرمایەدا لە ڕێگەی كۆكردنەوەی پاشەكەوتە نیشتیمانییەكان، بێجگە لەمانەش هەوڵ دەدات یارمەتی دارایی و هونەری لە دەرەوە دابین بكات، هەروەها كار بۆ پێشخستنی هاتوچۆ و گواستنەوە و پەرەپێدانی دەرامەتە كشتوكاڵییەكان دەكات تا بەهۆیانەوە كاربكاتە سەر پاشەكەوت و وەبەرهێنان.

بەدیهێنانی سەقامگیری ئابووری

لەڕێگەی خستنەكاری ڕامییارییەكانی دارایی و نەختینەیی بۆ چارەسەری هەڵاوسان كە زۆربەی دەوڵەتەكان دەگرێـەوە، بێجگە لەوەی دەیەوێت ڕێگە لە ڕوودانی داكشانەوەو بێ بازاڕی بگرێت.

پاراستنی ئابووری نیشتیمانی لە كێبڕكێی دەرەكی

بە تایبەتیش پاراستنی پیشەسازییە تازە دامەزراوەكان تا بتوانێت پەرەبسێنێت و كارامەیی زیاد بكات و جۆری بەرهەمەكەشی باشتر بكات.


سەرچاوەکان



4029 بینین