مەلە گەشە بە مێشکی منداڵ دەدا

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-16-14:53:00 - کۆدی بابەت: 726
مەلە گەشە بە مێشکی منداڵ دەدا

ناوه‌ڕۆك

مە‌لە‌كردن گە‌شە‌ بە‌ مێشكی منداڵان دە‌دات

فێركردنی مە‌لە‌وانی لە‌ تە‌مە‌نێكی زوودا دە‌توانێ منداڵان زیرە‌كتر بكات و یارمە‌تیان بدات لە‌ گە‌شە‌پێدانی كە‌سایە‌تییان.
بنكە‌ی توێژینە‌وە‌ی زانستی سە‌ر بە‌ زانكۆكە‌ گوتی، توێژە‌ر رۆبن جۆرجنس و ھاوڕێكانی توێژینە‌وە‌یان لە‌سە‌ر ٧ ھە‌زار منداڵ كردووە‌ لە‌ خوار تە‌مە‌نی ٥ ساڵیدا لە‌ ھە‌ریە‌ك لە‌ ئوستورالیا و نیوزیلە‌ندا و ئە‌مریكا بۆ ماوە‌ی ٣ساڵ.
جۆرجنس گوتی توێژینە‌وە‌كە‌ دە‌ریخستوە‌ ئە‌و منداڵانە‌ی بە‌شداریان لە‌ مە‌لە‌وانیدا كردووە‌ لە‌ تە‌مە‌نی زوودا زیاتر  بە‌توانان لە‌ سیستمی بە‌دە‌ستھێنانی توانای جە‌ستە‌یی و چە‌ندین شتی تردا و ئە‌وە‌ش یارمە‌تی منداڵ دە‌دات بۆ فێربوونی خێراتر.
توێژە‌رە‌كە‌ گوتی ھە‌رچە‌ندە‌ ئە‌و منداڵانە‌ی لە‌ ژینگە‌ی باشتردا پە‌روە‌ردە‌ دە‌بن توانایان باشترە‌، بە‌ڵام ھە‌موو منداڵە‌ مە‌لە‌كردوە‌كان لە‌ چاو ئە‌وانیتری مە‌لە‌ نە‌كردوودا بە‌ تواناتر دە‌ردە‌كە‌ون.
ئە‌و منداڵانە‌ی بە‌شداریی مە‌لە‌یان كردووە‌ لە‌ تە‌مە‌نی زوودا گە‌یشتوونە‌ جە‌ستە‌یە‌كی بە‌ھێزتر و لە‌ ھە‌موو ڕوویە‌كی جە‌ستە‌یی و مێشكە‌وە‌ ئە‌نجامە‌كانیان باشتر بوە‌ لە‌وانیتر.


سەرچاوەکان



1645 بینین