ناوهڕۆك
گژوگیا
زۆرترین پۆلێنیان بۆ کراوە، ڕووەکەکان لە رووی شێوەوە جیاوازن، بەهۆی جیاوازی ئەو ژینگەیەی کە ڕووەکەکانی تێدایە، وە دابەش دەبن بۆ دوو بەش:
گژوگیای خولگەیی (ساڤانا)
گژوگیای خولگەیی (ساڤانا) لەو ئاڕآستە (ڕووە) خولگەییانەدا بڵاوبونەتەوە کە بارانیان هاوینەیە و زستانیان وشکە، کە بریتین لە گژ و گیای درێژ و لە ناویشیاندا دەوەن بە شێوەی پەرت و بڵاو هەیە، دابەش بونیان دەکەوێتە ئەمریکای باشوور و ناوەڕاست و ئەفریقا.
گژوگیای بازنەکانی ناوەڕاست
لە ناوەڕاستی کیشوەرەکاندا بڵاوبونەتەوە، وەک باشووری ڕوسیا و ئۆکرانیا و ناوەڕاستی ویلایەتە یەکگرتووەکان و باکووری ڕۆژهەڵاتی چین و باشووری بەڕازیل، وە دابەش دەبن بۆ ئەم جۆرانە:
گژوگیای بەراری
دەکەونە ئەو ناوچانەی کە زۆرترین بارانیان لێدەبارێت لە بازنەکانی ناوەڕاست، کە بریتین لە ئەرجەنتین و بەراری ئەمریکی و بەراری ڕوسی.
گژوگیای ستێپس
بریتین لە گژوگیای کورت، چونکە لە پشتێنە بیابانیەکان و هەرێمەکانی گژ و گیای درێژدا (بەراری) گەشە دەکەن و بە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕوسیا و ئۆکرانیا و باکووری ڕۆژهەڵاتی چیندا بڵاو بونەتەوە.