پیسۆریاس

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-09-02:12:00 - کۆدی بابەت: 1203
پیسۆریاس

ناوه‌ڕۆك

پیسۆریاس

نەخۆشی پیسۆریاس یاخود (داء الصلف) نەخۆشیەکی سروشتیە کە بە بوونی ناتەواوی لەدروست بوونی خانەکانی ناوەڕاستی پێست تووش دەبێت بەشێوەی سروشتی دروست بوونی یان لەناو چوونی خانەی تازە بۆ مردوو ٢٦ تا ٢٨ ڕۆژ دەخایەنێت بەڵام لەکاتی تووش بوون بەم نەخۆشیەدا ئەو ماوەیە کورت دەبێتەوە بۆ ٣ تا ٤ ڕۆژ لە ئەنجامی ئەم خێرا گۆڕینەوەی خانەدا پەڵەی سور و پەمەیی دروست دەبێت پێستێکی تەنکی ناسکی پەڵە پەڵە و توێکاوی دروست دەبێت نەخۆشی (پیسۆریاس) لە تەمەنی ١٠ بۆ ٤٠ ساڵی دەردەکەوێت و لە سپیەکاندا زۆرترە وەک لە ڕەش نزیکەی ٪٢ خەڵکی تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن نیشانەکانی زۆرتر لە پشتی گوێچکە ، پشت ، ئەژنۆ ، کەفەڵ دادەبینرێت . هەندێک کات نینۆکەکانیش دووچاری ئەم نەخۆشیە دەبن و دەبێتە هۆی دروست بوونی چاڵ و چۆڵی لە نینۆکەکاندا . هۆکارەکانی زیاتربوونی ئەم نەخۆشیە بریتین لە :

١-قەلەقی : لە ڕێژەیەکی بەرز لەهۆکارەکانی قەلەقی ڕۆحی و دەرونی هۆکاری گرنگی ئەم نەخۆشیەن.

٢-ئیلتیهاب : لەکاتی تووش بوون بە قوڕگ ئێشە ٪٥٠ یان بوون بە هۆکاری ئەم نەخۆشیە.

٣-گۆڕانی هۆرمۆنی : ٪٧٠ی ئەم نەخۆشانە زۆربوونی هۆرمۆن گۆڕینە دەبێتە هۆکاری تووش بوون . 
 
٤-ئاوو هەوا : بەشێوەیەک ئاوو هەوای وشک و سارد دەبێتە هۆکار بۆ تووش بوون بەم نەخۆشیە.


لەکاتی تووش بوون بەجۆری ئاسان و سوک لەم نەخۆشیە دەتوانن بە ماددەی نەرم کەرەوە وەک : گلیسرین و پاراڤین سوود وەربگرین . هەروەها سترۆییدیش ئاسەوارێکی باشی دەبێت وەدەتوانرێت سوودی باشی هەبێت . وە جێگەی ئاماژەیە کەلەکاتی مام ناوەند یان سەخت بوونی ئەم نەخۆشیە دەرمانی نەرم کەرەوە هیچ دەورێک نابینێت . بۆ دەرمان کردن پێویستمان بە تیشکی دەرمانی و هەروەها تیشکی دەرمانی لەگەڵ کیمیایی دەرمانی لە دەرمان کردن بە (فۆتۆتراپی) لە تیشکی ژێر سور سوود وەردەگیردرێت لەکاتی بەدەست نەکەوتنی ئەو ئامێرانەی کە تیشکی ژێر سور بەدەست دەخەن دەتوانرێت لە تیشکی ژێر سوری خۆر سود وەربگیرێت . لەکاتی سود وەرگرتن لەم تیشکە ماددەی حەساس کردنەوەی پێست بەکاردەهێنرێت کە پێی دەگوترێت (PUVA threraoy).


سەرچاوەکان



1633 بینین