تەمەنی نائومێدی و نیشانەکانی

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-06-18-16:43:00 - کۆدی بابەت: 1645
تەمەنی نائومێدی و نیشانەکانی

ناوه‌ڕۆك

تەمەنی نائومێدی

تەمەنی نائومێدی پێگەیەکی گرنگی هەیە لە ژیانی خانماندا، تەمەنی نائومێدی بۆ زۆرێک لە خانمان جێگەی نیگەرانییە.

تەمەنی نائومێدی بەشێکی ئاساییە لە پیری، کاتێک دەچیتە تەمەنی ٤٠ ساڵ بەرەو سەرەوە جەستەت هۆڕمۆنی (ئیستڕۆجین) کەمتر بەرهەم دەهێنێت و بەم شێوەیەش ئیتر ناکەویتە سوڕی مانگانەوە، کاتێکیش کە سوڕی مانگانە وەستا واتە خانمەکە چووەتە ناو تەمەنی نائومێدییەوە.

تەمەنی نائومێدی بە سێ هەنگاوو ڕوودەدات

  • پێش تەمەنی نائومێدی
  • تەمەنی نائومێدی 
  • لەناو تەمەنی نائومێدیدا

زۆرێک لە خەڵکی بەهەڵە تەمەنی نائومێدی تێکەڵ دەکەن لەگەڵ تەمەنی پێش نائومێدیدا، و تەمەنی نائومێدی کاتێکە کە خانمێک دەست دەکات بە دەستپێکردن بەناو ئەو تەمەنەدا.

هەندێک نیشانەی پێش ڕوودانی تەمەنی نائومێدی

لەکاتی پێش گەیشتنە تەمەنی نائومێدی، جەستە دەست دەکات بە کەمکردنەوەی هۆڕمۆنی (ئێستڕۆجین) و ئەم کارەش یەک تا دوو ساڵێکی پێ دەچێت، و تا کاتێک کە ڕێژەی هۆڕمۆنی کەسەکە بە خێرای دێتە خوارەوە، تەمەنی پێش نائومێدی دەکرێت دە ساڵ پێش تەمەنی نائومێدی دەست پێ بکات.

ئەم ڕووداوە بە زۆری لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا دەست پێ دەکات، بەڵام هەندێک لە خانمان لە ٣٠ ساڵییەوە دەچنە ناو تەمەنی پێش نائومێدییەوە، پزیشکان دەڵێن کە ئەگەر خانمێک ١٢ مانگ نەکەوێتە سوڕی مانگانەوە بۆ جارێکیش ئەوە چووەتە ناو تەمەنی نائومێدییەوە.

نیشانەکانی تەمەنی نائومێدی چییە؟

  • وەرینی قژ: بەهۆی گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکانەوە خانمەکە قژی تەنک دەبێت و دەوەرێت.
  • زیادبوونی کێش: خانمان تووشی زیادبوونی کێش دەبن بەتایبەت لەناوچەی سک و کەمەردا و تەنها چارەسەریش وەرزشکردنە گرنگترین وەرزشیش یۆگا و پیادەڕەوییە بۆ ئەم حاڵەتە.
  • شکانی نینۆکەکان: بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو لە جەستەدا و نەمانی شێداری جەستە نینۆکەکان دەشکێنەوە.
  • کێشەی خەو: دووچاری کێشەکانی خەو دەبنەوە و خەویان تێکدەچێت، ئەگەر هەر خانمێک ئەم کێشەیەی هەبوو واباشە کە دوورکەوێتەوە لە خواردنی چا و ماددە کافاینەکان.
  • هەستیاری: لەوانەیە لەچەند شوێنێکی جەستەدا دووچاری هەستیاری ببنەوە
  • سوتانەوەی زمان: لەوانەیە تووشی سوتانەوەی زمان ببیت بۆیە گرنگە کە ئاگاداری ڕێژەی ئاسنی جەستەت بیت.
  • کەمبوونەوەی حەزی سێکسی: لەوانەیە ناخۆشترین نیشانە بێت و نەتوانیت زاڵ بیت بەسەرخۆتدا و ببێتە کێشەی ژیانی هاوبەشیت.
  • وشکبوونەوەی زێ: لە هەر پێنج خانمێک یەکێکیان دووچاری وشکبوونەوەی زێ دەبن و هۆکارەکەشی لەوانەیە بێزاربوونیان بێت لەکاتی سەرجێی و خەوتن لەو ژوورەدا ئەویش بەهۆی کەمبوونەوەی حەزی سێکسی، چارەسەری ئەم حاڵەتە بەکارهێنانی شێدارکەرەوەیە بۆ زێ و نەهێڵانەوەی بە وشکی.
  • کێشەکانی پووک: زۆرینەی خانمان لەم تەمەنەدا دووچاری کێشەکانی پووک دەبنەوە، ئەگەر ئەم کێشەیەتان بۆ هاتە پێشەوە سەردانی پزیشکی ددان بکەن.
  • ماندوویەتی: زۆرینەی خانمان لەم ماوەیەدا ماندوون و چارەسەری ئەم حاڵەتەش ئەوەیە کە ڕۆژانە ٢٠ خولەک سەرخەوێک بشکێنن.
  • گۆڕانکاری دەروونی: بەهۆی گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکانەوە، گۆڕانکاری دەروونیش ڕوودەدات لە خانمەکەدا.
  • کەمبوونەوەی بیروهۆش: بیروهۆشت بە باشی کار ناکات و شتت بیردەچێتەوە، واباشترە بۆئەوەی لەم کێشەیە دووربیت ڕۆژانە شتە گرنگاکان بنوسیتەوە.
  • سەرگێژخواردن: کەمی ڤیتامین B9 و B12 دەبنە هۆی سەرگێژخواردن واباشە بڕێکی باش سەورە بخۆیت بەتایبەت بڕۆکلی.
  • کۆڵۆنی وروژاو: کە تێیدا سکت با دەکات و غازاتت دەبێت، بۆ نەهێشتنی ئەم حاڵەتە باشتر وایە دوورکەویتەوە لە بنێشت جوین و خواردنەوە گازدارەکان و سەرمابوون و قەلەقی.
  • کۆنتڕۆڵ نەکردنی میز: لەوانەیە زۆر جار نەتوانیت کۆنتڕۆڵی میزەڵدانت بکەیت و کۆنتڕۆڵی میزت بکەیت واباشترە کە وەرزشی تایبەت بە ناوچەی حەوز ئەنجام بدەیت و ئەگەر حاڵەتەکەش زۆربوو سەردانی پزیشک بکە.
  • عارەقکردنەوەی شەوانە: بۆ ئەوەی دووربیت لەم حاڵەتە هەوڵبدە کە پێش خەوتن خۆت نەشۆیت.
  • ناڕێکی لێدانی دڵ: بۆ کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتە دوورکەوە لەو خواردنەوانەی کە کافاینیان تێدایە و هەروەها وازهێنان لە جگەرەکێشانیش.
  • خەمۆکی: ڕێجیم کردن و دابەزاندنی کێش و هەروەها خواردنی ئەڤۆگادرۆ دەتوانن یارمەتیدەربن و ڕێژەی هۆڕمۆنی (سیرۆتۆنین) بەرزبکەنەوە کە هۆڕمۆنی دڵخۆشییە.
  • ئازاری مەمک: ئازاری مەمکت دەبێت تاکاتێک بە تەواوی ئیتر سوڕی مانگانەت نامێنێت و جەستەت هۆڕمۆنی ئیستڕۆجین بەرهەم ناهێنێت.
  • سەرئێشە: هەموو ڕۆژێک نزیکەی سێ لیتر ئاو بخۆرەوە تاکوو سەرئێشەت نەمێنێت.
  • کێشەکانی کۆئەندامی هەرس: بە خواردنی خۆراکی تەندروست و خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو کێشەکانی کۆئەندامی هەرست نامێنێت.
  • پوکانەوەی ئێسکەکان: بۆ ئەوەی دووربیت لەم حاڵەتە هەفتەی ٣ بۆ ٤ جار وەرزشی تایبەت بە ئێسک و ماسولکەکان بکە.
  • گۆڕانی بۆنی جەستە: ئەمە کێشەیەکی زۆر باوە و پێویست ناکات زۆر نیگەران بیت و بەردەوام بەدوای چارەسەر بیت و بۆنی گران بکڕیت، و هەڵبدە زوو زوو خۆت بشۆیت.
  • خورانی پێست: خوران و زبری پێست کێشەیە و بۆ چارەسەری ئەم کێشە هەوڵبدە دووربیت لە تیشکی خۆر و بۆ چوونە دەرەوە دژە خۆر بەکاربهێنە.
  • سوڕی مانگانەی ناڕێک: سوڕی مانگانەی ناڕێک و بوونی خوێنی زۆر یاخود خوێنی کەم نیشانەیەکی ترە.
  • سەرمابوون: لەوانەیە زۆر جار لەناوەوە گەرمات بێت و بەڵام دەست و قاچت سارد بێت و هەندێک جاریش لەرزت هەبێت.
  • کێشەکانی خەو: تێکچوونی خەو و ڕاچڵەکین لە خەو و عارەقکردنەوەی زۆر لەخەودا.


سەرچاوەکان



5300 بینین