کۆمپیوتەر دەبێتە هۆی وشک بوونی چاو

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-13:57:00 - کۆدی بابەت: 1841
کۆمپیوتەر دەبێتە هۆی وشک بوونی چاو

ناوه‌ڕۆك

کۆمپیەتەر دەبێتە هۆی نەخۆشی وشک بوونی چاو

ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر کۆمپیوتەر دادەنیشین لە بیر دەکەن کە چآویان جارجار بگرن و ئەمەیش دەبێتە هۆی بوخاربوونی فرمێسکی چآو کە ڕێگە خۆشکەرە بۆ توشبوون بە نەخۆشی وشکبوونی چاو.
دکتۆر نەزمی زەنگین، مامۆستای بەشی نەخۆشییەکانی چآو لە زانکۆی نەجمەدین ئەربەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵی ڕاگەیاند: (فرمێسکی چاو بۆ تەندروستی گلێنەی چاو و ئاستی بینینی چاو زۆر گرنگە).
وتیشی: (کەمبوونەوەی فمێسکی چاو یان زوو بخار کردنی فرمێسک دەبنە ڕێخۆشکەرە بۆ توشبوون بە نەخۆشی وشکبوونی چاو لە هەر تەمەنێكدا).
زەنگین وتی: نەخۆشی وشکبوونی چاو لە کاتی خوێندنەوەی کتێب یا کارکردن بە کۆمپیوتەر زیاتر خۆی نیشان دەدا، ئەوەی کە بە کۆمپیوتەر کار دەکات و بۆ ماوەیەکی درێژ لە بیر دەکات بۆ ماوەیەکی دێژ لە بیر دەکات کە چاوی بگرێ یا جارجار سەیری شوێنێکی دیکە بکات، زووتر هەست بە نەخۆشی وشکبونی چاو دەکات، چونکە فرمێسکی چاوی زووتر بوخار دەبێ.
دەشڵێ: بۆیە بۆ ڕێگریکردن لە توش بوون بەو نەخۆشییە پێویستە هەوڵ بدرێ ماوەی کارکردن بە کۆمپیوتەر کەم بکرێتەوە زوو بە زوو بۆ ئەوەی چاو بحەسێتەوە پشوو بە چاوەکان بدرێ.


سەرچاوەکان



901 بینین