باوترین نەخۆشییە دەروونییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-05-12:27:00 - کۆدی بابەت: 1969
باوترین نەخۆشییە دەروونییەکان

ناوه‌ڕۆك

باوترین نەخۆشییە دەروونییەکان

زۆر گرفتی باو هەن کە بە نەخۆشی دەروونی ناسراون و کار لە ژیانی مرۆڤ لە خودی خۆی و لە کۆمەڵگادا دەکەن.

دڵەڕاوکێ

توشبوووانی نەخۆشیی دڵەڕاوکی بە زەحمەت و ترسەوە لەگەڵ بارودۆخەکانی ژیان خۆیان دەگونجێنن و ناتوانن بە ئاسانی کارەکانی ڕۆژانەیان ڕێبکەن، لە کاتی جێبەجێکردنی کارەکانیشدا کۆمەڵێک نیشانەی جەستەیی و دەروونیشیان لێ دەردەکەوێت وەکو ترس، دڵەکوتە، ئارەقکردنەوە، و دوورکەوتنەوە لە بارودۆخەکان. دڵەڕاوکێ لە زۆر حاڵەتدا ئاساییە، بەڵام ئەگەر کەسەکە نەیتوانی لە کارەکانی ڕۆژانەدا بەردەوامبێتو خۆی کاری پێ کۆنترۆڵ نەکرا، ئەوا پێویستی بە ڕاوێژی پزیشک هەیە.

خەمۆکی

نەخۆشییە میزاجییەکان نیان ئەوانەی پەیوەندییان بە هەوەسی مرۆڤەوە هەیە کار دەکەنە سەر هەستەکانی مرۆڤ و دەبنە هۆی خەمۆکی، کە دوورکەوتنەوە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، نەبوونی خەو و ئارەزوو، هەروەها نەمانی یادەوەری و حەزی ڕۆژانە لە باوترین نیشانەکانی نەخۆشییەکەن، بەڵام بە پێچەوانەی ئەمەوە هەندێکجار کەسەکە زیاد لە پیویست ئاسوودە و دڵخۆشە و بەردەوام حەز بە لەبەرکردنی جلوبەرگی ڕەنگاو ڕەنگ دەکات و خۆی لە خەڵکی بە زیاتر دەزانێت.

نەخۆشییە خۆراکییەکان

لێرەدا نەخۆش گرفتی لە شێواز و بڕی خواردن هەیە، بۆ نموونە نایەوێت خۆراک بخوات و هەست دەکات زۆر قەڵەوە، بۆیە بەردەوام ڕێژی دەکات، یاخود هەندێک جار خۆراکێکی زۆز دەخوات و لە کاتی خواردن خۆی پێ کۆنترۆڵ ناکرێت، بەڵام دوای خواردن پەشیمان دەبێتەوە، بە جۆرێک وەرزشێکی زۆر دەکات، یان دەرمانی سکچوون بەکار دەهێنێت و تەنانەت هەندێک جار هەوڵی خۆ ڕشاندنەوە دەدات.

دەروون ئاڵۆزی

ئەم نەخۆشییە کار لە مێشکی مرۆڤ دەکات و وادەکات کە لە ژیانی ڕاستەقینە دادەبڕێت، بە جۆرێک تووسی بیرکردنەوەی هەڵە دەبێت و هەست دەکات هەمووان لە دژی ئەو کار دەکەن، هەروەها بیری هەڵە بە مێشکی دا دێت و شتی نەبیستراو، نەبینراو، نەگوتراو هەستپێدەکات و وادەزانێت ئەمانە ڕاستین، لە کاتێکدا ئەمانە نین.

شیزۆفرینیا

ئەم نەخۆشییە کەسی توشبوو لە کۆمەڵگا دادەبڕێت و وادەکات بیرکردنەوەکانی تێکبدات. لە وڵاتێکی وەک کەنەدا لە هەر ١٠٠ کەس یەکێکیان تووشی شیزۆفینیا دەبێت و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە و چارەسەرێکی بنبڕکەری بۆ نەدۆزراوەتەوە، بەڵام تەنیا نیشانەکانی نەخۆشییەکە بنبڕ دەکرێن.

نەخۆشییە کەسایەتییەکان

زۆر حاڵەتی نەخۆشییە کەسایەتییەکان هەن و جیاوازن، بەڵام زۆربەیان بەوە جیا دەکرێنەوە کە نەخۆشەکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ڕەفتار و بیری جیاوازی دەبن و جیاواز لە کۆمەڵگا دەژی، بە جۆرێک وادەکات دووربکەوێتەوە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و توانای کارکردنی نامێنێت.


سەرچاوەکان



6989 بینین