ئایا کچان بەهۆی دڕانی پەردەی کچێنییەوە ئازار دەبینن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-13-02:41:00 - کۆدی بابەت: 2228
ئایا کچان بەهۆی دڕانی پەردەی کچێنییەوە ئازار دەبینن؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا کچان بەهۆی دڕانی پەردەی کچێنییان ئازار دەبینن؟

ئازاری پەردەی کچێنیش وەک هەر ئازارێکی تر، لە کچێکەوە بۆ کچێکی دیکە جیاوازیی هەیە، ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر جۆری پەردەکەیان  و ڕوودانی چەند هەڵەیەک لەم شەوەدا، وەک: گرژومۆنی بووک و زبر و نەزانیی زاوا و نەبوونی ڕۆشنبیریی سێکسی لە هەردووکیاندا. هەموو ئەوانە لە کاتی لادانی پەردەی کچێنی دەبنە مایەی ئازار بۆ بووکەخان.
پەردەی کچێنی لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەمەن تۆزێک توندتر دەبێت، بەڵام شتێکی وا نییە باس بکرێت، چونکە توندییەکە ئاساییە و وەک هەموو ئەندامەکانی جەستە گەشە دەکات و لە کاتی دڕانی لە لایەن زاواوە گرفتێکی وا دروست نابێت کە جێگەی هەڵوەستە لەسەر کردن بێت.
نەبوونی زانیاریی پێویست دەبێتە هۆی ئەوەی کە بووک و زاوا پێیان وابێ ئەو پەردەیە زۆر ئەستوورە و بە هێزێکی زۆر نەبێت نادڕێت، بۆیە لە کاتی سێکسدا هەندێک پیاو بە هەموو هێز و توانایانەوە فشار و هێز دەخەنە سەر بووکەخان، ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و برین و خوێنبەربوونێکی زۆر.
ئەگەر ژن و پیاو پێشتر زانیارییان لەسەر ئەندامی زاوزێی یەکتر هەبێت و بە ئارامی و شێنەیی کردەکە دەست پێ بکەن، هەروە دەرفەت بە یەکتر بدەن تاکو دیواری شەرم و ترس لە نێوانیاندا بڕمێت، هیچ پێویست بەم هەموو فشار و پەستانەی زاوا ناکات، ژنەکەش ئەو هەموو ناخۆشیی و ئازارەی پێ ناگات.
بە کورتی ئازارەکە زیاتر بەهۆی ناحاڵیبوون و نەبوونی ڕۆشنبیریی جنسی ڕوو دەدات، نەک خودی کردەکە، کە بە شێوەیەکی سروشتی بەڕێوە دەچێت.


سەرچاوەکان



7249 بینین