بەر لە جەڵتەی دڵ مرۆڤ بەمشێوەیە ئاگادار دەکرێتەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-15-22:09:00 - کۆدی بابەت: 2285
بەر لە جەڵتەی دڵ مرۆڤ بەمشێوەیە ئاگادار دەکرێتەوە

ناوه‌ڕۆك

بەر لە جەڵتەی دڵ مرۆڤ بەو شێوەیە ئاگادار دەکرێتەوە

چەند نیشانەیەکی دیار بەر لە جەڵتەی دڵ لە مرۆڤدا ڕوودەدەن ئاسایی نین و پێویستە بە زووترین کات دکتۆریان لێ ئاگادار بکەیتەوە، چونکە ئەو نیشانانە ئاگادارکەرەوەن بۆ ڕوودانی جەڵتەی دڵ لە ماوەیەکی کەمدا.
بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی کە لەسەر ۱۰۰۰ کەس ٦۰۰ کەس ئەنجامدراوە دەرکەوتووە بەر لە جەڵتەی دڵ نەخۆشەکان هەست بە ئازارێکی توند لە سنگیان دەکەن.
توێژینەوەکە دەڵێن ١٥٪ی بەشدار بووانیش هەستیان بە پشوتەنگی کردووە، هەستیان بە ناڕێکی لێدانی دڵ کردووە.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، ئەو نیشانانە مانگێک پێش درووستبونی جەڵتەی دڵ دەردەکەون و پزیشکەکان هۆشداری دەدەنە خەڵک، لەکاتی هەست کردن بەو نیشانانە بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەکانی سوڕی خوێن هۆکاری سەرەکی حاڵەتەکانی مردنن لەسەر ئاستی جیهاندا، توێژەرانیش بە وردی لەسەر ئەم پرسە بەدواداچونیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە چەند ڕۆژێک بەر لەوەی جەڵتەی دڵ لە مرۆڤ بدات، هەندێ ئاماژە و نیشانە دەردەکەون. 
لە جیهاندا زیاتر لە ٣٠٪ حاڵتی مردنەکان بەهۆکاری جەڵتەی دڵ ڕوودەدەن.


سەرچاوەکان



839 بینین