کام میوە باشترینیانە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-19-11:51:00 - کۆدی بابەت: 2380
کام میوە باشترینیانە؟

ناوه‌ڕۆك

کام میوە باشترینیانە؟

باشترین جۆری میوەکان، تام ترشەکانن پزیشکان ئاشکرای دەکەن ئەو ئافرەتانەی بەردەوام حەزیان لە خواردنی ئەو جۆرە میوانەیە کە ترشی زۆر لەگەڵدایە وەک پرتەڤاڵ، سندی، لیمۆ و سێوی ترش، لە مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک دوور دەکەونەوە و ڕێژەی توشبووان بە جەڵتەی مێشک لەم ئافرەتانەدا کەمترە لەچاو ئەو ئافرەتانەی میوەی ترش ناخۆن.
لەسەر ئەم بابەتە پزیشکان هەڵساون بە توێژینەوەیەکی زانستی ئەوان لەسەر خۆراکی ڕۆژانەی ١٣٢ هەزار و ٦٠٠ ژن لێکۆڵینەوەیان کردووە لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە، مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک لە ئەو ڕێژە ئافرەتانەی پابەند بوونە بە خواردنی میوەی ترش باڕێژەی ٢٠٪ کەمر لە ئافرەتانی تر بووە.
پزیشکان میوە ترشەکان بۆ ئافرەتان بە سوود دەزانن  و پێویستە ئافرەتان ئەم جۆرە میوانە بخەنە ناو خۆراکی ڕۆژانەیانەوە، چونکە میوە ترشەکان بڕێکی باش ماددەی فلافونیود و ئەنتی ئۆکسیدی تێدایه کە بەرگری دەکات لەتوشبوون بە جەڵتەی مێشک لە ژناندا.


سەرچاوەکان



522 بینین