مافی چارەی خۆنووسین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-20-18:32:00 - کۆدی بابەت: 2436
مافی چارەی خۆنووسین

ناوه‌ڕۆك

مافی چارەی خۆنووسین چییە؟

ئەم زاراوەیە بە داننان بە مافەکانی گەلان دادەنرێ لە هەر وڵات و شوێنێک بێت، بە تایبەتی لە دوای ئەو گۆڕانکارییە زۆرەی بەسەر میللەتان داهات لە مەڕ ڕزگاری و مافە نەتەوەییەکان و ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ سەربەستییە بنەڕەتییەکانی خەڵکی هێناوەتە کایەوە، بە بێ جیاوازیکردن بەهۆی ڕەگەز و زمان و ئاینی ئەو خەڵکەوە. گەر کەرامەتی مرۆڤایەتی پایە و بناغەی مافی تاکەکان بێت، ئەوا هەر ئەویش بەردی بناغەی ماف و ئازادی گەلانە، چونکە ئەندامانی گەلێکی ژێردەستە و بێ ماف ناتوانن هەست بە پاراستنی کەرامەت و سەربەرزی خۆیان وەک مرۆڤ بکەن، بۆیە مافی گەل و میللەتان لە دیاریکردنی مافی چارەنووسی خیاندا و یەکسانبوونیان لەگەڵ یەکدا و مامەڵەیەکی مرۆڤانە بەشێکە لە مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی کەرامەتی لە بریندارکردن و سوکایەتی پێ کردن. بەڵگەنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دانی بەم مافەدا ناوە، وە ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکێک لە مەبەستەکانی ئەو نەتەوانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیان پێکهێناوە، بریتیە لە پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستایەتی نێوانیان لەسەر بناغەی ئەو بنەمایەی کە مافی یەکسانی بە تەواوی گەلان دەدات وە هەریەکیشیان مافی چارەنووسی هەبێت. ماددەی یەکەمی هەردوو پەیماننامەی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و کلتوریەکانیش ئەم مافەی ڕوونکردووەتەوە و دەڵێت هەموو گەلێک مافی چارەی خۆنووسینی هەیە، بەگوێرەی ناوەڕۆکی ئەم مافەش مافی دیاریکردنی پێگەی سیاسی و ئازادی مسۆگەری پەرەپێدانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری هەیە. مافی چارەی خۆنوسینیش بریتیە لەوەی گەل و نەتەوەیەک بە ئیرادەی ئازادی خۆی و دوور لە هەر زۆرلێکردنێک ڕێ و جێی سیاسی و پەیوەندی بە گەل و نەتەوەکانی دیکە و سیستمی فەرمانڕەوایی خۆی دیاری بکات.

بەشەکانی مافی چارەی خۆنوسین

  1. یەکگرتنی ئارەزوومەندانە (فیدراڵیەت).
  2. چوونە پاڵ دەوڵەتێکی دیکە (دوو بەشی نەتەوەیەک یەک بگرنەوە).
  3.  دامەزراندی دەوڵەتی سەربەخۆی نەتەوەیی.

 


سەرچاوەکان



13624 بینین