زۆرترین زانیاری سەبارەت بە نەهەنگی شین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-03:43:00 - کۆدی بابەت: 2519
زۆرترین زانیاری سەبارەت بە نەهەنگی شین

ناوه‌ڕۆك

چەند زانیارییەك سەبارەت بە نەهەنگ

وەک چۆن نازانین چی لە ئاسماندا هەیە، بەهەمان شێوە نازانین چی لە بنی زەریاکاندا دەگوزەرێت.
مرۆڤەکان توانیویانە وێنەی زەوی لە دەرەوە بگرن پێش ئەوەی بتوانن لە نزیکەوە وێنەی (نەهەنگی شین) بگرن.
لە ساڵی ١٨٩١ نەهەنگێکی شین کەوتە کەناراوێکەوە و لەوێوە بۆ یەکەم جار مرۆڤ ئاشنای بوو و ڕەگەزی دیاری کرد.
(نەهەنگی شین - Blue Whale)، ناوە زانستییەکەی (Balaenoptera musculus).
 
  • نەهەنگی شین گەورەترین گیاندارە لەسەر زەوی کە بوونی هەبێت و ماوەی ساڵانێک ڕاوکراوە.
  • زمانی نەهەنگێکی شین کێشی هێندەی فیلێک دەبێت. وە دڵیشی بە قەبارەی ئۆتۆمبێلێکە (لوولەی خوێنی سەرەکی هێندە گەورەیە منداڵێک دەتوانێت بچێت بە ناویدا!)،
  • قەبارەی نەهەنگەکە خۆشی هێندەی پاسێک دەبێت. سێ گەدەیان هەیە.
  • نەهەنگەکان دەتوانن ماوەی ٢٠ خولەک هەناسەیان ڕابگرن لە ژێر دەریادا و دواتر دێتەوە سەر ڕووی ئاوەکە و بە هۆی ئەو کوونانەی لە لەشیدایە هەناسە وەردەگرێت، چونکە ماسی نییە و شیردەرە و (سی - Lung) هەیە
  • نەهەنگەکان دەتوانن لەنێوان ٨٠ بۆ ٩٠ ساڵ بژین. مێینەکانیان لە ڕووی قەبارەوە گەورەترن لە نێرەکان
    نەهەنگە شینەکان ماوەی ژیانیان زۆرە، بە شێوەیەک گەورەترین نەهەنگ لە ڕووی تەمەنەوە تەمەنی بە ١١٠ ساڵ خەمڵێندراوە.
     
     
  • نەهەنگە شینەکان لە ژێر ڕووی ئاودا ڕەنگیان بە تەواوەتی شین دەردەکەوێت، بەڵام لەسەر ڕووەکەی شین و خۆڵەمێشی تێکەڵە.
    ئەم ڕەنگەش بە هۆی قەوزەیەکە لەنێو لەشیدا.
     
  • نەهەنگی شین گیاندارێکی شیردەرە، بەچکە نەهەنگەکان ڕاستەوخۆ لە نەهەنگە گەورەکانەوە لە دایک دەبن، ماوەی ساڵێک لە منداڵدانی دایکە نەهەنگەکەدا دەبن و کە لە دایک دەبن تەنها لەسەر شیری دایکیان دەژین
     
     
  • لە ساڵانی ١٩٠٠ بۆ ناوەڕاستی ١٩٦٠ـەکان، ٣٦٠ هەزار نەهەنگی شین کوژران و پاش ئەوە ڕاوکردنیان قەدەغە کرا.
    ئەم گیاندارە بە شێوەیەکی بنچینەیی نێچیر نییە، بەڵام هەندێکجار دەبێتە نێچیری قرش و ڕاوکەران و ساڵانەش ژمارەیەکی زۆر نەهەنگی شین بە هۆی کەشتییە زەبەلاحەکانەوە زیانیان بەر دەکەوێت و دەمرن.
     
  • یەکێکیشە لەو ڕەگەزانەی مەترسی لەناوچوونی لەسەرە بەهۆی گەورەیی قەبارە و خێراییەکەیانەوە زەحمەتە لەلایەن ئاژەڵی دیکەوە بکوژرێن بۆیە جۆرێکی نەهەنگ هەیە ناوی (killer whale)ـە، ئەمە دەتوانێت نەهەنگە شینەکان بکوژێت. ئەگەر نا بەشێکیان لە کاتی کەنارگرتن بە هۆی وشکبوونەوەوە دەمرن و هەندێکیان بەسەر کێشی خۆیاندا دادەڕمێن.
     
  • هەمیشە لە نێو زەریادان و هیچ کات بە تەواوی ناخەون و هەمیشە بە شێکی مێشکیان بە ئاگایە.
     
  • هۆکاری بازدانیان بۆ دەرەوەی ئاوەکە لەوانەیە بۆ ئاگادارکردنەوە بێت، لە ڕێگەی دەرکردنی دەنگێکیشەوە بۆ پەیوەندی کردن بە تاکەکانی خۆیەوە.
     
  • پیسایی و پاشەڕۆکەیان هەر دەچێتەوە نێو زەریا و (هەڵهێنانەوە - ڕشانەوە)کەی لە دروستکردنی بۆندا بەکاردەهێنرێت
     
  • بە گشتی (نەهەنگی شین) هێمای خوود دۆزینەوە و وێڵ بوونە بە دوای خووددا. نەهەنگەکان زۆربەی کات تەنها دەسووڕێنەوە بە نێو قوڵایی و تاریکایی ئۆقیانووسەکاندا و دەبنە هێمایەک بۆ تەنهایی و بیرکردنەوە و قوڵبوونەوە لە خۆدا.
     
  • هەندێ بیروڕا بینینی نەهەنگی شین بە هێمای بەختی باش دادەنێت،بەڵام گەر نەهەنگەکەت بە مردوویی بینی، ئەوا بەختێکی خراپە.
 


سەرچاوەکان



3364 بینین