لێدان و دەنگ وەرگرتن لە منداڵ بۆ بەرژەوەندی پەروەردەیی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-00:20:00 - کۆدی بابەت: 2623
لێدان و دەنگ وەرگرتن لە منداڵ بۆ بەرژەوەندی پەروەردەیی

ناوه‌ڕۆك

لێدان و دەنگ وەرگرتن لە منداڵ بۆ بەرژەوەندی پەروەردەیی

لەبەر ئەوەی منداڵ بچوکە و لەژێر ڕکێفی دایک و باوکیدا ژیان بەسەردەبات، چونکە لە تەمەنی فیربوون و پەروەردە کردندایە، وا چاک و شایستەیە دایک و باوک هەموو ڕێگا و هۆکارێک بگرنەبەر بۆ چاکسازی و ڕاست کردنەوەی لاریەکانی، پاک کردنەوەی ویژدان و ڕەوشتی، هەتا پەروەردە بێ و گەشەبکات لەسەر ڕەوشتە جوان و تەواوەکانی ئیسلام و، ئەدەبە کۆمەڵایەتیە بەرز و بڵندەکان.
ئیسلام ڕێگای تایبەتی خۆی هەیە بۆ پەروەردەکردن و چاکسازی منداڵ، ئەگەر ئامۆژگاری و نەرم و نیانی سوودی هەبوو بۆ منداڵ ئەوە دروست نییە پەنا ببرێتە بەر دەنگی لێ وەرگرتن وازی لێ بهێنرێ، ئەگەر دەنگ لێوەرگرتن و قەدەغە کردن سوودی هەبوو بۆی نابێ پەنا ببرێتە بەر لێدان، ئەگەر ئەو هەموو هۆکارانە سوودی نەبوو، ئەوە ئیتر قەیدی نییە لێدانیکی سوکی بکرێ بەمەرجێک هیچ شوێنێکی نەشکێنرێ و لە سەر و دەم و چاو و شوێنی مەترسیداری نەدرێ، بەڵکو ئەو لێدانە سوکە ببێتە هۆی چاک بوون و، ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی.

ئەمانەی خوارەوە چەند هەنگاوێکن بۆ چاکسازی منداڵ کە لە سوننەتی پێغەمبەری خوا(د.خ) و کار و کردەوەی هاوەڵانی هەڵێنجراون، بۆ ئەوەیە - ئێوە ئەی پەروەردەکاران - شارەزای ڕێگەی ئیسلام لە چاکسازی و، بەرنامەی پەروەردەیی ببن.
عومەری کوڕی ئەبو سەلەمە ڕەزای خوای لێ بێ فەرمووی: منداڵ بووم لەژێر چاودێری پێغەمبەردا (د.خ) بووم لەکاتی نان خواردندا دەستم لەناو قاپەکەدا دەگێڕا پێغەمبەری خوا (د.خ) چاوی لێ بوو پێی فەرمووم: (یا غلام سم اللە وکل بیمینک وکل مما یلیک) واتە: ئەی کوڕەکەم بۆ نان خواردن ناوی خوای گەورە بهێنە و بە دەستی ڕاست لەبەردەم خۆتەوە نانەکەت بخۆ.
سەهلی کوڕی سەعد ڕەزای خوای لێبێ فەرمووی: ئاویان هێنا بۆ پێغەمبەری خوا (د.خ) ئەویش لێی خواردەوە، لەلای ڕاستەوە کوڕێک دانیشتبوو لەلای چەپیشەوە چەند پیاوێکی پیر، جا پێغەمبەری خوا (د.خ) بە کوڕەکەی فەرموو: (أتأذن لي أن أعطي هؤلاء) واتە: ئایا مۆڵەتم پێ دەدەیت ئاوەکە بدەم بەوانە؟ کوڕەکە وتی: سوێند بەخوا ڕێگە نادەم بەوە و کەس پێش خۆم لەوەی کە تۆ بۆ منت داناوە، (فتلە رسول اللە صلی اللە علیە وسلم في یدە) واتە: پێغەمبەری خوا (د.خ) ئاوەکەی دا بە کوڕەکە. ئەو کوڕەش عبداللەی کوڕی عەباس بووە.

لەبارەی دەنگ وەرگرتنەوە لە منداڵ:
ئەبو سەعید عبدللە کوڕی مەغەففەل فەرمووی: (نهي رسول اللە صلی اللە علیە وسلم عن الخذف)، وقال: (إنە لا یقتل الصید، ولا ینکأالعدو، وإنە یفقا العین، ویکسر السن) واتە: پێغەمبەری خوا (د.خ) پەلەپیتکە هاوێشتنی قەدەغە کردووە، وە فەرموویەتی: ئەو کارە نە نێچیری پێ دەکوژرێ، نە دوژمنی پێ کۆڵەوار دەکرێ، بەڵام چاو کوێر دەکا و ددان دەشکێنێ. لە ڕیوایەتێکی تردا هاتووە: (إن قریبا لأبن مغفل خذف، فنهاە، وقال: إن رسول اللە صلی اللە علیە وسلم نهی عن الخذف، وقال: ( إنها لا تصید صیدا ) ثم عاد، فقال: أحدثک أن رسول اللە - صلی اللە علیە وسلم - نهی عنە، ثم عدت تخذف ! ؟ لا أکلمک أبدا) واتە: خزمێکی ئیبن موغەففەل - نەگەیشتبووە تەمەنی باڵغ بوون - پەلەپیتکەی دەهاویشت، ئەویش ئەو کارەی لێ قەدەغەکردوو گوتی: پێغەمبەری خوا (د.خ) پەلەپیتکە هاوێشتنی قەدەغە کردووە و فەرموویەتی: بێگومان ئەو کارە ڕاوی پێ ناکرێ، بەڵام خزمەکەی دووبارە تێ هەڵچۆوە و دەسیکردووە بە پەلەپیتکە هاوێشتن، عبداللە توڕە بوو گوتی: من پێت دەڵێم: پێغەمبەری خوا (د.خ) پەلەپیتکە هاوێشتنی قەدەغە کردووە و ڕێگە بە شتی وا نادا، کەچی تۆ دووبارە پەلەپیتکە دەهاوێژی، کەواتە ببڕای بڕ قسەت لەگەڵ ناکەم.
لەبارەی لێدانەوە عەمری کوڕی شوعەیب گێڕاویەتیەوە لە باوکیەوە ئەویش لە باپیریەوە کە پێغەمبەری خوا (د.خ) فەرموویەتی: (مروا أولادکم بالصلاة وهم أبناء سبع سنین واضبربوهم علیها وهم أبناء عشر وفرقوا بینهم في المضاجع) واتە: فەرمان بکەن بە منداڵەکانتان لە حەوت ساڵیدا نوێژ بکەن، لە دە ساڵیدا لێیان بدەن ئەگەر نوێژیان نەکرد، جێگەشیان جیا بکەنەوە با بەیەکەوە نەخەون.
ئەم هەنگاوانەش بە پێی تەمەن ئەگۆڕێ کاتێ گەیشتە تەمەنی لاوی و گەورە بوو هەنگاوی چاکسازی و ئەدەب دادانی جیاوازە، ئەوەی پێشەوە باسمان کرد تەمەنی منداڵیە.
ئەگەر ئامۆژگاری و ڕێنمایی و سوودی نەبوو ئەویش گەورە بوو بەردەوام سوور بوو لەسەر ئاکار و ڕەوشتە خراپەکانی لەڕێی لادان و گومڕایی ئەوا پەروەردەکار ئەتوانێ دەنگی لێوەربگرێ بە هەمیشەیی.

ئەوەش ئێوە و ئەو بەڵگانەی ئەم ڕاستیە ئەسەلمێنن.
ئیبن عەبباس گێڕاویەتیەوە کە پێغەمبەری خوا (د.خ) فەرمویەتی: (أوثق عری الإمان: المولاة في اللە، والمعاداة في اللە، والحب في اللە، والبغض في اللە) واتە: پتەوترین لایەنی ئیمان: دۆستایەتیە لەبەر خوا، دوژمنایەتیە لەبەر خوا، خۆشەویستییە لەبەر خوا و ڕق لێبوونە هەر لەبەر خوا.
پێشەوا بوخاری لەباسی (دروستە دەنگ وەرگرتن لەو کەسانەی لاساری و تاوان ئەکەن)دا.. دەفەرموێ: کەعبی کوڕی مالیک ڕەزای خوای لێ بێ کاتێ لە غەزای تەبوک دواکەوت لە پێغەمبەری خوا (د.خ) و هاوەڵەکانی گوتی: پێغەمبەری خوا (د.خ) قەدەغەیکرد لە مسوڵمانان کە قسەمان لەگەڵ بکەن تا پەنجا شەو، هەتا وایان لێهات ئەو زەویە فراوانەیان لەبەرچاو تەنگ بوویەوە و توشی تەنگە نەفەسی بوون و لەخۆیان زۆر بێزار بوون، کەس قسەی لەگەڵ نەدەکردن و سڵاویان لێ نەدەکردن و لەگەڵیان دانەئەنیشتن، هەتا خوای گەورە هات بە هانایانەوە و تەوبە و پەشیمانی لێ وەرگرتن و لێیان خۆشبوو..
چەسپاوە لە پێغەمبەری خواوە (د.خ) کە دەنگی لە هەندێ لە خێزانەکانی وەرگرتووە بۆ ماوەی مانگێ ئەوەش بۆ ئەدەب دادان و تەمێکردنیان بووە.
عبداللە کوڕی عومەر ڕەزای خوایان لێ بێ دەنگی لە کوڕێکی وەرگرت هەتاکو مرد، لەبەر ئەوەی ملکەچ نەبوو بۆ ئەو فەرموودەیەی کە باوکی لە پێغەمبەری خواوە (د.خ) گێرایەوە، فەرموودەکەش ئەمە بوو: پێغەمبەری خوا (د.خ) قەدەغەیکردبوو لە پیاوان کە نەهێڵن ئافرەتان بچن بۆ مزگەوتەکان.
ئەمە بۆ ئەوەیە ئەگەر تاوان و گوناهی کرد بەڵام لەسەر ئیمان و ئیسلام، بەڵام ئەگەر کافر بوو یان لە ئیسلام دەرچوو یا باوەڕی بەخوای گەورە نەبوو ئینکاری بوونی دەکرد ئەوا دەنگ وەرگرتن و خۆ بەریکردن و پشت لێ هەڵکردنی یەکێکە لە ئاسایی ترین پێویستیەکانی ئیمان و، ئاڕاستە دیار و ئاشکراکانی قورئانی پیرۆز.
ئەوەش ئێوە و ئەو دەقانە کە بەڵگەی چەسپاون لەسەر ئەو حەقیقەتانەی سەرەوە: (ا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ) المجادلة:٢٢، واتە: کەسانێکت دەست ناکەوێت بەڕاستی ئیمانیان بەخوا و بەڕۆژی دوایی هەبێت، لە هەمان کاتدا خۆشەویستی دۆستایەتیان لەگەڵ کەسانێک یان کۆمەڵێکدا ببەستن، کە دوژمنایەتی خوا و پێغەمبەری خوا بکەن، با ئەو کەسانە باوکیشیان بن، یان کوڕەکانیان بن، یا برایان بن، یاخود لە هۆز و عەشیرەتی خۆیان بن.
خوای گەورە لەسەر زمانی نوح سڵاوی خوای لەسەر بێ دەفەرموێت: (وَنَادَىٰ نُوحٌ رَّبَّهُ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ابْنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ وَأَنتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ ﴿٤٥﴾قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ۖ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ ۖ فَلَا تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ۖ إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿٤٦﴾) واتە: نوح لە خودا پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم! کوڕەکەم یەکێکە لە ئەندامانی خێزانەکەم، تۆش بەڵێنی ڕزگارکردنیت پێدام کە فەرمانت کرد بە کەشتیەکە هەڵیانگرم، بەڵێنی تۆش هەقە و ڕاستە و دیتەدی، تۆ خاوەنی چاکترین حوکم و فەرمانیت. خوای گەورەش فەرمووی: ئەی نوح ئەو کوڕەت لە ئێوە نییە، ئەو بێباوەڕ بوو، کردەوی بێباوەڕانی ئەنجام دەدا، تۆ داوای شتێکم لێ مەکە کە چاکی و خراپیەکەی نازانی و زانیاریت دەربارەی نییە، من ئامۆژگاریت دەکەم کە کارێک نەکەیت خۆت بخەیتە ڕیزی نەفام و نەزانانەوە.
وە خوای گەورە لەسەر زمانی ئیبراهیم سڵاوی خوای لەسەر بێ دەفەرموێت: (وَإِذِ ابْتَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ ۖ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا ۖ قَالَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي ۖ قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ) البقرة:١٢٤، واتە: فەرمانماندا بە ئیبراهیم کە چەند شتێک ئەنجام بدات، ئەویش زۆر بەجوانی ئەنجامی دان، ئینجا بە پێغەمبەرێتی کردمانە پێشەوای خەڵك، تا بیانبات بەرەو ئیمان و ڕێبازی خوا.. ئیبراهیم فەرمووی: حەز دەکەم نەوەکانیشم لەو کارە پیرۆزە بێ بەهرە نەبن، خودا فەرمووی: پێشەوایەتی بە خزمایەتی و بە باوک و بە کوڕ نییە، تەنها بۆ ئەو کەسانە دەست دەکەوێت کە بۆ خوا سوڵحاون، بە ستەمکاران نادرێ، هەرگیز ئەوان شایەنی ئەو پلە و پایە مەزنە نین.
هەروەها خوای گەورە دەربارەی هەڵوێستی ئیبراهیم لە بەرامبەر باوکیدا دەفەرموێ: (وَإِذَا مَا أُنْزِلَتْ سُورَةٌ فَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ أَيُّكُمْ زَادَتْهُ هَٰذِهِ إِيمَانًا ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَزَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَهُمْ يَسْتَبْشِرُونَ) التوبة:١٢٤ واتە: داوای لێ خۆشبوونی ئیبراهیم بۆ باوکی لەبەر بەڵێنێ بوو کە پێی دابوو، کاتێک بۆی دەرکەوت باوکی بەڕاستی دوژمنی خوایە، ئیتر خۆی لێ بەری کردوو و حاشای لێکرد، بەڕاستی ئیبراهیم زۆر بەسۆز و دڵنەرم بوو زۆر خاوەن حیلم بوو.
دەقی ئەم ئایەتانەی سەرەوە و چەندەها ئایەتی تری لەو بابەتە روونی دەکەنەوە کە ئەگەر منداڵ و خزمان سووربوون لەسەر بێباوەڕی، ئەوا بێگومان دەنگ وەرگرتن و خۆ بەریکردن لێیان یەکێکە لە پێویستیەکانی عەقیدە و ئیمان، چونکە بەڕاسی ئیسلام پەیوەندی برایەتی ئیسلامی لەسەرووی پەیوەندی خزمایەتی و هاونیشتیمانی و پەیوەندی ڕەگەزایەتی و هاوزمانی و بەرژەوەندی بازرگانیەوە داناوە.. دروشمیشی لەمەدا ئەم ئایەتەیە کە خوای گەورە دەفەرموێت: (قُلْ إِنْ كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّىٰ يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ) التوبة:٢٤ واتە: ئەی پێغەمبەر! پێیان بڵێ: ئەگەر باوک و کوڕ براو وژن و خێزان و کۆمەڵ و خێڵ و خزمانتان، ماڵ و سامانێک پەیداتان کردووە و بازرگانیەک دەترسن ڕەواجی نەمێنێت، ئەو خانو بەرە و کۆشک و تەلارانەی کە بەلاتانەوە خۆش و جوان و دڵگیرن، هەریەک لەمانەتان لە خوا و پێغەمبەرەکەی بەلاوە خۆشەویستر بێ، خۆتان بگرن و چاوەڕێ بن هەتا فەرمان لە خواوە دێ و سزای سەختتان دەدات، خوایش ڕێنمایی لە شەرع دەرچوان ناکات بۆ هیچ خێر و چاکەیەک.
وەک ئاشکرایە بنەمای ئیسلام ناگۆڕێت: (إنما المؤمنون إخوة..) الحجرات:١٠ واتە: بەڕاستی هەر ئیمانداران برای یەکن..
ئەم دروشمەش کە گۆڕانکاری تێدا ناکرێ: (إن أکرمکم عند اللە أتقاکم) الحجرات:١٣، واتە: بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خوا ئەو کەسەتانە کە زۆرتر لە خوا دەترسن و پارێزکارن. جا ئیتر بە چ قسەیەک لە پاش قورئان بڕوا دێنن؟  


سەرچاوەکان



545 بینین