شەونم چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-05:25:00 - کۆدی بابەت: 2781
شەونم چییە؟

ناوه‌ڕۆك

شەونم چییە؟

شەونم دیاردەیەکی سروشتی زۆر ئاڵۆزە و هەر لە دێر زەمانەوە تەفسیری زۆر خراپی بۆ کراوە و کتێبی زۆریش لەسەر ئەم بابەتە نوسراوە!
لە سەردەمی ئەرستۆدا پێش دوو هەزار ساڵ، بڕوا وابوو کە شەونم (وەکو باران دەبارێت لە کاتێکدا شەونم نابارێت).
بۆ ئەوەی بزانین شەونم چییە، دەبێت شتێک لەسەر هەوای دەوروبەرمان بزانین. هەوا ڕێژەیەکی دیاری کراو شێی تێدایە، هەوای گەرم لە هەوای سارد زیاتر دەتوانێت هەڵم و ئاو کۆ بکاتەوە. کاتێک ئەو هەوایە دەدات لە ڕوویەکی سارد، هەندێک چڕ دەبێتەوە و ئەو شێیەکی کە تێیدایە لە شێوەی دڵۆپەی بچوکدا لەسەر ئەو ڕووبەرە جێگیر دەبێت.

شەونم

دەبێت پلەی گەرمای ڕووبەرە ساردەکە دابەزێت بۆ نزمتر لە پلەیەکی دیاری کراو، تاوەکو شەونم دروست ببێت. ئەو پلەیەش پێی دەوترێت (خاڵی شەونم) واتە ئەو گەرمایە کە هەڵم تیایدا چڕ دەبێتەوە. ئەگەر ئاوت کردە پەرداخێک یان دەفرێکی کانزاییەوە. ئەوا شەونمەکە لە ڕووەکەی کۆ نابێتەوە بەڵام ئەگەر پارچە سەهۆڵێک بکرێتە ئاوەکەوە، کە ساردی ئاوەکە گەیشتە پلەیەکی دیاری کراو، ئەوساکە شەونم دروست دەبێت.

ئەی شەونم لە سروشتدا چۆن دروست دەبێت؟

یەکەمجار دەبێت هەوایەکی گەرمی پڕ لە شێ هەبێت، دەبێت هەواکە بدات لە ڕوویەکی سارد، شەونم لەسەر زەوی و شۆستەکان دروست نابێت، چونکە خۆر لێی دەدات. بەڵام شەونم لەسەر ئەو ڕووەک و گیایانە دروست دەبێت کە سارد دەبنەوە.
کەواتە ئەو شەونمەی لەسەر ڕووەک دەیبینین پێی دەڵێن شەونم؟ نەخێر، لەگەڵ ئەوەی بەیانیان ڕێژەیەکی بچووک لە شێ لەسەر ڕووەکەکان دەبینین بەڵام شەونم نییە و هەمووی لە خودی شەونمەکەوە و لە کونی گەڵاکانەوە دەردەچێت، کە بە بەردەوامی کرداری ئاو دانە و ڕووەکەکە دەیکان بۆ ئاودانی گەڵاکانی، کردارەکەش لە ڕۆژدا دەست پێ دەکات بۆ ئەوەی گەڵاکان بتوانن لە بەرامبەر گەرمی خۆردا خۆڕاگری بکەن و ئەم کردارەش تا شەو بەردەوام دەبێت.
لە هەندێک شوێنی دونیادا، شەونم بە جۆرێکی وا زۆر کۆ دەبێتەوە، کە لە چاڵێکدا کۆ دەکرێتەوە و ئاوەکەی بۆ ئاودانی ئاژەڵان بەکار دەهێنرێت.


سەرچاوەکان



1574 بینین