چۆن ڕێژەی باران بارین دەپێوین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-13:36:00 - کۆدی بابەت: 2797
چۆن ڕێژەی باران بارین دەپێوین؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن ڕێژەی باران بارین دەپێوین؟

ئەو ئامێرەی لە پێوانەی ڕێژەی باران باریندا بەکار دەهێنرێت پێی دەوترێت (باران پێو). لە هەموو وڵاتاندا فەرمانگەکانی کەش ناسی باران پێو بەکاردێنن بۆ زانینی ڕێژەی باران بارین لە ناوچە جیاجیاکاندا، ڕێژەی باران بارینیش بە ئینج یان میللی مەتر دەپێورێت. ئەمڕۆ چەندین جۆر باران پێو بەکار دەهێنرێت، پێوەری ئاسایی بارانیش لە شووشەیەکی پلە پلە پێک دێت کە لە ناو لوولەکێکی ئاسندا دادەنرێت.
کونی شوشەکەی سەرەوە بە ڕەحەتییەکەوە پەیوەست دەکرێت، سەری ڕەحەتییەکە دە ئەوەندەی سەری تیرەی شوشەکە گەورەتر و ئەم ئامێرە ئاساییە لە شوێنێکی سەر وآڵادا، دادەنرێت دوور لە دار و بینا و ...هتد.
باران لە ڕەحەتییەکەوە دەچێتە ناو شووشەکەوە و کارمەندانی کەش ناسیش هەر ٢٤ کاتژمێر جارێک ئەو ئاوەی لە ناو شوشەکەدا کۆبووەتەوە دەیپێون.
ئەگەر شووشەی پلە پلە (مدرجة) دەست نەکەوت. ئەوا دارێک بەکار دەهێنرێت بۆ پێوانەی ئەو ڕێژەی بارانەی باریوە. فەرمانگەی کەش ناسی باران بارین لە ناوچە جیاجیاکاندا کۆدەکاتەوە بە درێژایی ساڵ و ئینجا حیسابی ڕێژە یان ڕێژە مامناوەندییەکەی دەکات. ئەمڕۆ بۆ تۆمار کردنی ڕێژەی باران بارین ئامێی ئۆتۆماتیکی دروست کراوە.
هەر شوێنێک ڕێژەی باران بارینی لە (٢٥٤) میللیمەتر (١٠ ئینچ) کەمتر بێت لە ساڵێکدا پێی دەوترێت بیابان. ئەگەر باران بارین لە نێوان ٢٥٤ بۆ ٥٠٨ میللیمەتردا بوو (١٠-٢٠) ئینچ لە ساڵدا ئەوا دەبێتە هۆی شین بوونی زەوی. بەڵام بۆ مەبەستی کشتوکاڵی دەبێت ساڵانە لە ٥٠٨ میللیمەتر (٢٠ئینچ) زیاتر باران ببارێت.


سەرچاوەکان



1860 بینین