زانیاری لەسەر قرشەکان

له‌لایه‌ن: - شاگوڵ فوئاد - به‌روار: 2021-03-03-15:02:00 - کۆدی بابەت: 2897
زانیاری لەسەر قرشەکان

ناوه‌ڕۆك

هەندێك زانیاری دەربارەی قرشەكان

1- قرشەکان جۆرێکن لە جۆرەکانی ماسی، کە زیاتر لە ٤٠٠ ڕەگەزی زیندوویان هەیە.
2- (قرش - Shark) ناوە زانستییەکەی (Selachimorpha)ـە
3- زیاد لە ٤٠٠ ڕەگەزی زیندوویان هەیە و بەسەر ١٤-٣٠ خێزاندا دابەش دەبن، هەندێک لە ڕەگەزە زەبەلاحەکانیان (هەندێک جار) دەبنە هۆی مەترسی لەسەر مرۆڤەکان.
4- ژمارەیەکی زۆریان بە مەبەستی بازرگانی ڕاودەکرێن، هەرچەندە لە کۆتاییەکانی سەدەی ٢٠ و سەرەتای سەدەی ٢١، زۆر ڕاوکردنیان بووە هۆی کەمکردنەوەی ژمارەی ژمارەیەک لە ڕەگەزەکانیان
5- بچووکترین قرش (dwarf lanternshark)ـە کە ١٧ سانیتیم درێژە و لە قوڵایی زەریادا دەژی، و زەبەلاحترینیشیان (whale Shark)ـە، کە ١٢ مەتر درێژە
7- قرشەکان لە هەموو زەریاکاندا دەبینرێن لە قوڵایی نزیکەی ٢٠٠٠ مەتر، و بە گشتی لە ئاوی سازگاردا ناژین. جگە لە دوو جۆریان نەبێت لە ئاوی سازگار و سوێریشدا دەژین.
8- قرشەکان لەسەر پێستیان داپۆشەرێکیان هەیە کە پێکهاتووە لە دەرپەڕیوی شێوە ددانی (تیژ)، کە دەیپارێزێت، لە زیان پێگەشتن و
مشەخۆرەکان
9- قرشەکان ئێسکیان نییە بەڵکو هەموو گیانیان کڕکڕاگەیە بە پێی بەنێوچوونی تەمەنیاندا وردە وردە کالسیۆمەکان دەبن بە ئێسک.
10- چاویان تیژە و دەتوانن لە تاریکیشدا بە باشی ببینن.
11- قرشەکان خاوەنی هەستی شەشەمن!
12- لە نزیک چاو و لووت و دەمیان خاڵی ڕەش هەیە کە ئەندامی تایبەتن
و یارمەتی بەهێزکردنی هەستەوەرەکانیان دەدەن بە شێوەیەک هەست بە لەرینەوە و گۆڕانی پلەی گەرمی بکەن لە ئاوەکەدا
13- کۆنترین ئێسکی بەبەردبووی قرش دەگەڕێتەوە بۆ ٤٥٥ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا! بەهۆی پیسبوونی دەریاکان و گەرم داهاتنی زەوی و ڕاوکردن، ژینگەکەیان سەلامەت نییە بۆ ژیان و گەورەترین هەڕەشە بۆیان مرۆڤەکانن.
14- ددانی قرشەکان لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی دی جیاوازن، هەندێکیان لە شێوەی دەرپەڕیودان، هەندێکیان سێگۆشەیین، هەندێکیان دانەدارن،
هەریەکەشیان بۆ شێوازی تایبەتی ڕاوکردنی خۆیان بە کاردێن.
15- بە درێژایی ژیانیان ددانی زۆر لە دەست دەدەن و ددانی نوێ جێگەیان دەگرێتەوە، بنکی دەریاکان بە گۆڕستانی ددانی قرشەکان وەسف دەکرێن.قرشی (sandbar ) لە نێوەندی ژیانیدا بە نزیکەیی دەبێتە خاوەنی ٣٥٠٠٠ ددان!
16- قرشەکان هاوسەنگی سروشت ڕادەگرن بە ڕاوکردن و خواردنی ماسییەکانی دیکە.
17- شێوەی جیاواز جیاوازیان هەیە وەکو قرشی سەر چەکوشی، کە سەری لە شێوەی چەکووشدایە و هەر چاوێکی کەوتووەتە لایەکی سەرییەوە. بەمەش دەتوانێت بە پلەی ٣٦٠ ببینێت، یان قرشی (جنۆکە) کە ڕەنگی پەمەیییەکی درەوشاوەیە
18- ئاژەڵێکی دڕندەیە، هەتا کۆرپەکانیان بە کۆرپەیی هێرش دەکەنە سەر یەکتر و هەندێک جار یەکتری دەخۆن!
19- هەندێک لە مێینەکانیان بۆ ماوەی ٢ ساڵ سکپڕ دەبن. وە منداڵەکانیان دەکرێت لە یەک باوک زیاتریان هەبێت! واتە سروشتی قرشەکان بە شێوەیەکە دوو قرشی نێر دەتوانن مێینەیەک بە هەمان منداڵ سکپڕ بکەن.
20- قرشەکان ناخەون.
21- خاوەنی دەنگێکی تایبەتی نین و بە پێچەوانەیە ئەوەی لە ئەنیمەیشنەکاندا بینیوتە، بێ دەنگن.
 


سەرچاوەکان



1656 بینین