کاتێک دەخەوین چی ڕوودەدات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-15:26:00 - کۆدی بابەت: 2969
کاتێک دەخەوین چی ڕوودەدات؟

ناوه‌ڕۆك

کاتێک دەخەوین چی ڕوودەدات؟

هەمومان دەزانین خەو چیمان لێدەکات، گورجوگۆڵیمان بۆ دەگەڕێنێتەوە و وامان لێدەکات دووبارە هەست بە چالاکی بکەین. خەو ئەو شتەیە کە ئەندام و ڕیشاڵە ماندووەکانی لاشەمان پێویستی پێیەتی. بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە تا ئێستەش زانست دەستەوەستانە لە پێش کردنی تەفسیرێکی ورد. دەربارەی کە چۆن دەخەوین.
باوەڕ وایە کە لە مێشکدا ناوچەیەکی زۆر ئاڵۆز هەیە پێی دەوترێت (چەقی خەوتن) کە خوێن ڕێکی دەخات. بە ڕۆژدا دەمار و ماسولکەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانیاندا کالسیۆم لە لاشەوە دەنێرن بۆ چەقی خەوتن. لە کۆتاییدا کالسیۆمەکە چەقی خەوتن لە مێشکدا دەوروژێنێت و دەست بە ئیشکردن دەکات و دەنوین.
ئێمە دەزانین ئەگەر ڕآستەوخۆ دەرزییەکی کالسیۆم لە چەقی خەوتن بدەین دەست بە جێ دەنوین، بەڵام ئەگەر دەرزییەکە لە دەمار بدرێت ئەوا گیاندارەکە ماوەیەکی دەوێت تا خەوی لێدەکەوێت. لەبەر ئەوە دەبێت یەکەمجار چەقی خەوتن بەهۆی مەوادێکی کیمیاوی دیاریکراوەوە بوروژێنرێن وەک ئەوەی لە کاتی ماندوبوندا بەرهەمی دەهێنن. پێش ئەوەی چەقی خەوتن کالسیۆمەکە وەربگرێت وامان لێدەکات بنوین.

چەقی خەوتن لە کاتی خەوتندا دوو کار دەکات

جیاکردنەوەی مێشک بە شێوەیەک کە توانامان بەسەریدا نەشکێت یان بە واتایەکی تر هۆشمان لای خۆمان نەمێنێت. ئەمەش پێی دەوترێت (خەوتنی مێشک). کاری دووەمیشی جیاکردنەوەی یان لەکارخستنی دەمارە پەیوەستەکانە بە مێشکەوە. واتە خەواندنی ئەندامە ناخۆییەکان و دەست و قاچمان. ئەمەش پێی دەوترێت خەوتنی لاشە. بە زۆریش ئەم دوو کردارە لە کاتی خەوتندا پێکەوە ڕوودەدەن. دەشێت بە جیاجیاش ڕووبدەن.
بۆ نموونە، مێشک دەتوانێت بنوێت بەڵام لاشە بێدار بێت! سەربازێکی ماندوو دەتوانێت بەدەم خەوەوە ڕێبکات و مێشکیشی خەوتبێت! ئەو کەسانەش بەدەم خەوەوە ڕێدەکەن هەمان شتن!
خەوتنی مرۆڤ جۆری زۆرە، لەوانە خەوی سووک، خەوی قورس، ئەوەی وا دەکات سەرخەو شکاندن ماندویەتی مرۆڤ دەربکات ئەوەیە کە لەو ماوە کورتەدا ئەو کەسە خەوێکی قوڵی کردووە.


سەرچاوەکان



507 بینین