فارماکۆلۆجی چییە؟

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-29-19:22:00 - کۆدی بابەت: 14431
فارماکۆلۆجی چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فارماکۆلۆجی ئەو زانستەیە کە دەکۆڵێتەوە لە دەرمانەکان و کاریگەری دەرمانەکان لەسەر سیستمە زیندووەکانی وەک خانە و شانە و ئەندام و کۆئەندام.

ئەم زاراوەیە لە دوو وشەی یۆنانی کۆنەوە وەرگیراوە ئەوانیش

Pharmacon = drug دەرمان
Logos = science زانست

بەهەردووکیانەوە دەبن بە زانستی دەرمان یان دەرمانزانی.
ئەم زانستە بۆ دەرمانسازان و پسپۆڕانی بواری تەندروستی زۆر گرنگە و خێراترین و باشترین و ئاسانترین ڕێگا بۆ فێربوونی زانستی فارما (ڕێگای گرووپەکانە)، 

دەرمان چیە

دەرمان ماددەیەکە بەکاردێت بۆ سێ شت ئەوانیش

دەستنیشانکردنی نەخۆشی بۆ نموونە: contrast.
ڕێگریکردن لە نەخۆشی بۆ نموونە کوتاوەکان یان ڤاکسینەکان.
چارەسەرکردنی نەخۆشی، بۆ نموونە زۆربەی دەرمانەکان.


سەرچاوەکان



70 بینین