بۆچی ژیان لەسەر هەموو هەسارەکانی نییە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-07-20:38:00 - کۆدی بابەت: 3044
بۆچی ژیان لەسەر هەموو هەسارەکانی نییە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی ژیان لەسەر هەموو هەسارەکانی نییە؟

رەنگە زەوی تەنها هەسارەیەک بێت لە کۆمەڵەی خۆردا کە ژیانی لەسەر بکرێت. لەبەر ئەوەی هەموو مەرجەکانی ژیان بردنە سەری تێدا هەیە. با چاوێک بە بارودۆخی سلی هەسارەکانی تردا بخشێنین کەوا دەکات ژیان لەسەریان مەحاڵ بێت.
عەتارد نزیکترین هەسارەیە لە خۆرەوە، بەهۆی تەلسکۆپێکی زۆر بەهێزیشیەوە ئاستەمە ببینرێت، بەرگە گازیشی نییە. پلەی گەرمای لە ڕۆژدا لە ٤٠٠ پلەی سەدی تێدەپەڕێت و شەوانیس دادەبەزێت بۆ ١٢٧ پلەی ژێر سفری سەدی. نەبوونی ئۆکسجین و جیاوازی گەورە لە پلەکانی گەرمادا وا دەکات ژیان لەسەر عەتارد نەبێت. زوهرە دووەم هەسارەی نزیکە لە خۆرەوە، وا وەسف کراوە کە خوشکی زەوییە چونکە زوهرە و زەوی لە قەبارە و بارستاییدا وەک یەک وان. تیرەی زوهرە ٩٥٠٠ و بارستایی ٨١٥٠٠ یە بە بەراورد لەگەڵ تیرە و بارستایی زەویدایە. بە دەوری ئەم هەسارەیەدا هەورێکی زۆر چڕ هەیە کە ٩٥٪ ی دووەم ئۆکسیکی کاربۆنە. پاڵەپەستۆی سەر زوهرەی نزیکەی ٩٥ جار پاڵەپەستۆی سەر زەوی زیاترە.
پلەی گەرماشی نزیکەی ٤٨ پلەی سەدییە. ئەمەش وا دەکات زوهرە لە هەموو هەسارەکانی تری کۆمەڵەی خۆر گەرمتر بێت. لەو کەش و هەوایەدا مسۆگەر ژیان ناکرێت.
لە دوای زەویش مەریخ دێت. کە پلەی گەرما ٦٢ پلەی سەدییە و لە شەویشدا دادەبەزێت بۆ ١٠١ پلەی ژێر سفر. دەرکەوتووە کە بەرگی مەریخ (٢-١)٪ـی گازی ئۆرگۆنە و (٣-٢)٪ـی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە و (٠،٦)٪ ئۆکسجینە. ئێوە بڵێن لەو بار و دۆخەدا ژیان دەکرێت؟!
هەسارەکانی تریش کە لە دوای مەریخەوە دێن (موشتەری، زوحەل، ئۆرانۆس، نیپتۆن، پلۆتۆ) لە خوارەوە زۆر دوورن و پلەی گەرما لەسەریان زۆر نزمە بە جۆرێک کە هیچ گیانلەبەرێک ناتوانێت لەسەریان بژیێت. هەروەها بەرگە گازییەکەشیان، گازاتی وەکو میسان و ئەمۆنیای تیایە کە یارمەتی گەشەسەندنی گیانداران نادات. بەم جۆرە گۆی زەوی تەنیا هەسارەیەکە لە کۆمەڵەی خۆردا کە ژیانی لەسەر دەکرێت.


سەرچاوەکان



1404 بینین