ڕووەکە لوولەییە بێ تۆوەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-01:45:00 - کۆدی بابەت: 3224
ڕووەکە لوولەییە بێ تۆوەکان

ناوه‌ڕۆك

ڕووەکە لوولەییە بێ تۆوەکان

ڕووەکە لوولەییە بێ تۆوەکان بێ بەشن لە بوونی تۆو. بەڵام لە جیاتی ئەوە سپۆرەکان بەرهەم دێنن کە زۆربوونە بەشی جووڵاون. ئەو ڕووەکانە چوار بەش دەگرنەوە، لێرەدا باسی سەرخەسییەکان دەکەین.

بەشی سەرخەسییەکان

سەرخەسییەکان Ptrephyta کۆمەڵەیەکی هەمەجۆر لە ڕووەکە لوولەییە بێ تۆوەکان، هەندێکیان ڕووەکی سەرئاوکەوتوون، بەرزی سەخەسییەکان لە نێوان کەمتر لە 1 cm تا 25 cm دەبن. لە نموونەیان سەرخەسییە درەختییەکانن. زۆربەی سەرخەسییەکان قەدێکیان هەیە کە لە ژێر زەویدا گەشە دەکات پێی دەڵێن ڕآیزۆم Rhizome، ڕایزۆمە ڕیشاڵییەکان لە هەندێک سەرخەسییەکاندا بەکاردێن بە شێوەیەکی بەربڵاو وەکو ناوەندێکی چاندنی بۆ ئۆرکیدەکان Orchia (ڕووەکی دارستانی باراناوی کەمەرەیی) و پەرەپێدانیان. سەرخەسییەکان گەڵای پێگەیشتوویان هەیە پێی دەڵێن گەڵای سەرخەسی Frond، کە لەسەر ڕووی ژێرەوەیاندا سپۆردانەکان هەڵدەگرن.


سەرچاوەکان



1433 بینین