داری نان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-14-20:29:00 - کۆدی بابەت: 3269
داری نان

ناوه‌ڕۆك

داری نان

داری نان لە گەردوونەکانی باشوری باسیڤیکدا هەیە. لە بەشەکانی تری ناوچە مەدارییەکانیشدا هەیە، بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر، دارێکی زۆر جوانە و بەرزییەکەی دەگاتە نزیکەی شەست پێ. گەڵاکانی زۆر گەورەن شێوەی هێلکەیی و سەوزی زۆر تێرن. دوو جۆر داری نان هەیە.
جۆرێکیان بێ ناوک و جۆرێکیان ناوک دارە. کەژمارەیەکی بێ شوومار ناوکی تێدایە، ئەگەر بکوڵێنرێت یان ببرژێنرێت تامەکەی وەکو تامی بەڕووی لێدێت. داری نان ڕێژەیەکی زۆر لە نیشاستەی تێدانیە. میوەش نیە. زۆر بە دەگمەن بە کاڵی دەخورێت. دەتوانرێت بکوڵێنرێت یان ببرژێنرێت و لەگەڵ خوێ و کەرە و شۆربادا بخورێت یان وەکو پەتاتە قاش قاش ببرژێنرێت. دەتوانین بڵێین ئەسڵی داری نان لەم لایەدایە و لەوێشەوە، بۆ هەموو ناوچەکانی باشوری باسیڤیک بڵاوبووەتەوە لەسەردەمی پێش  مێژووەوە. گەیشتنی بە جیهانی نوێ. لەگەڵ گەشتەکەی کاپتن ((ولیەم پلای))بووە. بە کەشتی بەریتانی پاونتی (( ئەو گەشتەی کاپتن))((جیمس کوک)) وەسیەتی کرد کە بکرێت.
کاتێک کەداری نانی لەدوورگەکانی باسیڤیک دا  بینی و هەستیکرد دەشێت خواردنێکی بەسوود بێت بۆ کۆیلە زنجیرەکانی ناوچەی((ویست ئاندز)) دوای سەرنەکەوتنی گەشتی یەکەمی پلای، بەڵام گەشتی دووەمی بوو بە هۆی کشتکردنی ئەم دارە لە جامایکادا. لەگەڵ ئەوەی لەو کاتەی چەندین لەم دارە لە دوورگەی باسیڤیکیدا ڕوێنراوە. بەڵام تا ئێستاش لە ئەمریکای مەداریداد نە ناسراوە.
ئەم دارە لە ناوچە ساردەکاندا ناڕوێت، چونکە بەرگەی سەرما ناگرێت بۆیە کشت کردنی لەو پەڕی باشوری ناوچەی فلۆریدادا سەرنەکەوتوو بوو. لە توێکڵی ئەم دارە پارچە دروست دەکرێت و لەم کردارەشی کەرەستەی ناوماڵ.
ماددەیەکی کەتیرەییشی لێ دەردەهێنرێت، کە بۆ پڕکردنەوە و گرتنی کوونەکان بەکاردەهێنرێت.


سەرچاوەکان



773 بینین