ناوهڕۆك
پیری چییە؟
پیری لەدەستدانی توانای جەستەییە، جا ئەگەر کەسێک تەمەنی زۆربێت بەڵام توانای بمێنێت ئەوە پیر نییە، بەڵام ئەگەر گەنجیش بێت توانای جەستەیی نەمێنێت ئەوە پیرە.
چۆن پیر نابیت و سەرکەوتوو دەبیت لە ژیان؟
- بیر و باوەڕت بەهێز بێت بە خودا و بە قەزا و قەدەر وە پەرستشەکان ئەنجام بدە و مێشک و دڵت ساف بکە و پاکیان بکەرەوە لە کینە و پڕیان بکە لە خۆشەویستی خودا و بەندەکانی و سروشت.
- چیت بەسەر هاتووە لە ناخۆشییەکانی ژیان لە بیریان بکە و هەرگیز لای کەس باسیان مەکە.
- هەرگیز پێشبینی ناخۆشی مەکە و ڕەشبین مەبە و گەشبین بە.
- بیر لە ڕابردووە خۆشەکانت بکەرەوە و زوو زوو باسیان بکەرەوە.
- پارە و دەسەڵات مەکە بە ئامانج، دڵگەشی و ڕووگەشی و بێ ئازاری ئامانجت بێت.
- لە بڕیاردا پەلە مەکە و پرس بە کەسانی زاناتر بکە.
- ڕۆژەکانت بە دانیشتن بەسەر مەبە لایەنی کەم ڕۆژی کاتژمێرێک وەرزش بکە کە لەگەڵ تەمەنت گونجاو بێت.
- ڕۆژانی هەینی ئەگەر بکرێت بچۆ بۆ سەیران و گەشت و سەیری ئاو و سەوزایی بکە.
- ساڵی چەند جارێک سەفەری شوێنی دڵگیر بکە و سەردانی خۆشەویستانت بکە.
- هاوڕێیەتی کەسانی زانا و باش بکە، لەگەڵ منداڵ و خێزانتدا هاوڕێبە نەک فەرماندە
- کاتەکانی ژیانت دابەش بکە (٨) کاتژمێر بۆ کار (٨) کاتژمێر بۆ حەسانەوە و (٨) کاتژمێر بۆ خوێندنەوە و پەروەردەی منداڵ و ڕێکخستنی ژیان.
- هەوڵبدە بێ کار دانەنیشیت و خۆت خانەنشین مەکە.
- هیوات بە ژیان هەبێت و مەڵێ پیر بووم تازە تەواو وە لەنەخۆشی مەترسە.
- بەیانیان دوو تا سێ پەرداخ ئاو بخۆرەوە و سێ هەناسەی قوڵ بدە بە نیوە پاڵکەوتنەوە بە لوت هەناسە هەڵبکێشە بۆ ماوەی پێنج چرکە ڕای بگرە دواتر بیدەرەوە بۆماوەی دە چرکە وە دوو کاتژمێر جارێک پەرداخێک ئاو بخۆرەوە بەڵام دوو دڵۆپ ئاوی لیمۆ یان ناعناع یان جاترەی تێ بکە.
- تاوەکو برسیت نەبێت مەخۆ پێش ئەوەی تێرببیت دەست هەڵبگرە.
- خواردنی سەرەکیت با سەوزە و میوە بێت نەک چەوری و شیرینی و گۆشت و ساردەمەنی.
- جەستە و جل و بەرگ و شوێنی ژیان و کارت پاک ڕابگرە.
- ئەو شەش مانگەی هەوا فێنکە ڕۆژانە دووجار چای دارچین بخۆرەوە.
- ڕۆژانە (٤-٥) دانە هەنجیر بخۆ.
- ڕۆژانە (٧-١٠) دانە زەیتوون بخۆ بەدرێژایی ساڵ
- لە شەش مانگی فێنکدا ڕۆژانە لایەنی کەمی یەک پەرداخ شیر بخۆرەوە و کەوچکێک هەنگوین لەگەڵیدا.
- ڕۆژانە پێنج گوێز و دەدانە بادەم بخۆ لە وەرزی فێنک.
- پێکەنین هەموو ڕۆژێک و گریان مانگی جارێک.
- بەخشندە بە وەرگر مەبە، لێبووردە بە و ڕەق مەبە.
سەرچاوەکان
573 بینین