دارستانە باراناوییەکان
دارستانە باراناوییەکان بەوە دەناسرێن کە ناوچەی بەرفراوانن درەختی هەمیشە سەوزیان تێدایە، بە جۆرێک درێژیی ئەم درەختانە دەگاتە دەیان مەتر، بارانێکی زۆر دەبارێت بەسەر ئەم دارستانانەدا، دارستانە باراناوییەکان بە یەکێک لە کۆنترین سیستەمە ژینگەییەکان دادەنرێن لە جیهاندا، بە جۆرێک کە هەندێک لەم دارستانانە بە هەمان شێوەی خۆی ماوەتەوە بۆ ملیۆنان ساڵ، هەروەها دارستانە باراناوییەکان زۆر هەمەچەشن و ئاڵۆزن، بە جۆرێک کە زیاتر لە نیوەی جۆرەکانی ڕووەک و ئاژەڵ لە جیهاندا لە دارستانە باراناوییەکاندان، دەکرێت تەنها چوار میلی چواگۆشەی ڕووبەری ئەم دارستانانە زیاد لە 1500 ڕووەکی گوڵدار و 750 جۆر درەخت و 400 جۆر باڵندە و 150 جۆری جیاواز لە پەپوولە لەخۆ بگرێت، لەم بڵاوکراوەیەدا زانیاری لەسەر دارستانە گەورەکانی ئەفریقیا دەکەین.
زانیاری دەربارەی گەورەترین دارستانەکانی ئەفریقا
گەورەترین دارستانی ئەفریقا بریتییە لە دارستانی کۆنگۆ، کە دووەم گەورەترین دارستانی باراناوییە لە جیهاندا، ئەم دارستانە حەوزی ڕووباری کۆنگۆ لەخۆدەگرێت، لە دوو لاشەوە ڕووبەری فراوانی ساڤانا دەورەی داوە، ئەم دارستانە دەکەوێتە هەرێمەکانی شەش وڵاتەوە، کە بریتین لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی، گابۆن، غینا، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، کامیرۆن، کۆماری کۆنگۆ، دارستانە گەورەکەی ئەفریقا هەزاران ڕووەکی سەوز و گیاندار لەخۆدەگرێت، ئەم دارستانە لانەی هەندێک دروستکراوی دەگمەن و شاراوەیە، ئەم دارستانە پڕیەتی لە ژیانی کێوی، بە جۆرێک زیاتر لە 400 جۆر لە مەمکداری تێدایە، هەروەها 700 جۆر لە ماسی و 1000 جۆری باڵندە و 10 هەزار جۆری جیاوازی ڕووەکە کەمەرەییەکان، کە 30٪ـی ئەم ڕووەکانە تەنها لەو دارستانەدا هەن.
مرۆڤ لە زیاتر لە 50 هەزار ساڵەوە لەم دارستانەدا دەژین، لە ئێستادا زیاتر لە 75 ملیۆن کەس کە لە 150 ڕەگەزی جیاوازەوە دێن لەم دارستانەدا ژیان دەکەن، بەڵام چالاکی مرۆڤ لەم دارستانەدا مەترسی خستۆتە سەر ژیانی زۆر لە ڕووەک و گیاندارەکان، لە نێوان ئەم چالاکییانەدا:
- نالەبارییە ئابورییەکان.
- دەرهێنانی کانزای نایاسایی.
- بڕینەوەی درەخت.
- بازرگانی ئاژەڵی ماڵی.
- ڕاوکردنی نایاسایی.
- ساڵانێکی دوور و درێژی جەنگی ناوخۆ.
لەبەر ئەوە ئەم دارستانە بە یەکێک لە گەورەترین ژینگەکان دادەنرێت کە لە ئێستادا مەترسی لەسەرە.
بۆچی دەبێت دارستانە باراناوییەکان بپارێزرێن؟
گەورەترین نیشتیمانی ژیانی هەمەڕەنگ لە جیهاندا دارستانە کەمەرەییە باراناوییەکانن، ئەم دارستانانەش بۆ ژیانی مرۆڤایەتی گرنگن، چونکە زۆر ماددە لەخۆدەگرێت کە مرۆڤ ڕۆژانە بەکاری دێنێ، چ جا ئەو ماددانە پیشەسازی بن وەک مەتات یان ماددە خۆراکی و پزیشکییەکان، لەبەر ئەوە دەبێت ئەم دارستانانە بپارێزرێن لە چالاکییە زیانبەخشەکانی مرۆڤ کە وێرانی دەکەن، بە جۆرێک کە ساڵانە یەک ملیۆن دۆنم لە دارستانەکانی ئەمازۆن دەبڕدرێتەوە، لەو چآلاکییانەی کە مەترسیان بۆ سەر ئەم دارستانانە هەیە دەرهێنانی کانزاکان، بڕینەوەی درەخت، دروستکردنی ڕێگا، کشتوکاڵ، زۆر لایەن هەن کە هەوڵی ڕزگارکردنی ئەم دارستانانە دەدەن پێش ئەوەی بەشێکی گەورە لە هەمەجۆرییە سروشتییەکەی لەدەست بدات، لەبەر ئەوە دەکرێت هۆکارەکانی گرنگیی پاراستنی ئەم دارستانانە بەم شێوەیە کورت بکەینەوە:
- پەناگەی ژمارەیەکی زۆر لە ڕووەک و گیاندارە.
- سەرچاوەی ژمارەیەکی زۆری ڕووەکی سروشتییە.
- سەرچاوەی خواردن و میوە و چەرەساتەکانە.
- سەرچاوەی تەختە و خەڵوز و ڕۆن و مۆمەکانە.
- پارێزگاری دەکات لە کەش و هەوا و کاریگەرییەکانی دیاردەی گەرمبوونی زەوی کەم دەکاتەوە.