تووی سپی و شاتوو

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-21-23:49:00 - کۆدی بابەت: 5463
تووی سپی و شاتوو

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی تووی سپی و شاتوو

توو زۆر ڕەبگ و تام و بۆنی هەیە لێرەدا باسی تووی سپی دەکەین کە تووە قسپەشی پێ دەڵێن وە لە بەهاردا پێدەگات، وشکیش دەکرێتەوە کە بە وشکی سوودی کەم نابێتەوە.

سوودەکانی تووی سپی و شاتوو

  • نەرم کەرەوەی ڕیخۆڵە و گەدەیە و یارمەتی فڕێدانی پاشەڕۆ دەدات و میهێنەرە.
  • خوێن زیاد دەکات و پاکی دەکاتەوە و توانای سێکسی زیاد دەکات.
  • بۆ بیر و سنگ و سیەکان و جەرگ و سپڵ بەسوودە.
  • بۆ ئاوڵە و گرانەتا و بۆ زیادکردنی شیری دایک باشە.
  • دۆشاوی لێ دروست دەکرێت کە بەسوودە.
  • شاتوو کە لە هاویندا پێ دەگات بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن بەسوودە ئەگەر سێ بەیانی لەسەر یەک پەرداخێک لە ئاوەکەی بخورێتەوە بەبێ کوڵاندن دەگیرێت (٪٨٠)ـی ئەو کەسانەی پێویستیان بە حەبی پەستانی خوێن نامێنێت.
  • شاتوو تینویەتی دەشکێنێت و تاڵی و وشکی ناو دەم ناهێڵێت.
  • ئەگەر وشک بکرێت بۆ برینی گەدە و بۆ وەستانی سکچوون و سەفرا بەسوودە.
  • کە بکرێت بە دۆشاو یان ڕۆب هەمان خاسیەتی دەبێت بۆ ژەهراوی بوون باشە.
  • بۆ سەرسامی و نەخۆشی دەروونی و ئازاری کەمەر شاتوو لەگەڵ هەنجیر دەکوڵێنرێت بە ئەندازەی یەکتر وە لەپێش لابردنی لەسەر ئاگر هەندێک هەنگوینی تێدەکرێت دوای ساردبوونەوە لە شوشەدا هەڵدەگیرێت لەناو سەلاجەدا ڕۆژی چوار کەوچکی لێ دەخورێتە واتە شەش کاتژمێر جارێک.
  • توێکڵ و گەڵای شاتوو بکوڵێنیت ئاوەکەی بۆ ئازاری دەم و ددان و پوک باشە.
  • گەڵاکەی وەک مەڵهەم لەگەڵ سرکە بۆ زیپکەی سووری پێست و پێوەدانی زەردەواڵە و ژەهردارەکان بەسوودە.
  • بۆ سوتان گەڵای شاتوو لەگەڵ زەیتی زەیتوون بکە بە مەڵهەم باشە.
  • بۆ شەکرە هەموو تووەکان باشن بەتایبەتی دەم کردنی گەڵاکانیان.

تێبینی: بۆ ئارەزووی خواردن و سنگ خراپە کە هەنگوینی لەگەڵدا نەخورێت، وە ڕەنگەکەشی لەدەست و جل و بەرگ نابێتەوە تەنها بە گەڵاکەی خۆی بیشۆی لێ دەبێتەوە.


سەرچاوەکان



1709 بینین