چەوەندەر

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-25-12:33:00 - کۆدی بابەت: 5526
چەوەندەر

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی چەوەندەر

ووڵاتی یەکەمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بەڵام ئێستا لە زۆربەی ووڵاتان دەچێنرێت، دوو جۆری سەرەکی هەیە، ڕەنگ سپی و زەرد کە زیاتر بۆ دروست کردنی شەکر بەکاردێت ڕەنگی بنەوشەیی و سوورەکەشی زیاتر بۆ ترشیات و شێلم بەترش و ڕەنگ کردنی هەندێک لە دەرمان و خواردنەوەکاندا بەکاردەبرێت، لە چوار وەرزەی ساڵدا بەکاردێت و دەخورێت، گەڵای ناسکی بۆ سوورکردنەوە و خۆرشت و یاپراخ و زەڵاتە بەکاردێت، وە سەلکەکەشی بە کارگەی تایبەت دەکرێت بە شەکر و لەگەڵ هەندێک خۆرشت و بە کوڵاویش وەک شێلمی کوڵاو دەخورێت کە پێی دەڵێن لەبوو، خواردنێکی وزە بەخش و بەسوودە، چوار سەدە لەپێش زایندا زانراوە کەوا چەوەندەر بۆ دەرمان دەبێت.

سوودەکانی  چەوەندەر

  • دژە قەبزیە وە گورچیلە بەهێز دەکات.
  • بۆ هەوکردوویی میزەڕۆ باشە و بۆ برین و تەداوی بەکاردێت.
  • خواردنی لەبوو بە سکی بەتاڵ لەس لە ژەهر پاک دەکاتەوە.
  • وزەی تەواو دەدات بەلەش وە بۆ کەم خوێنی زۆر باشە.
  • بە خاوی ئاوەکەی بگیرێت وە لەگەڵ ئاوی گێزەر هەر یەکەی فنجانێک بە سکی بەتاڵ بخورێتەوە دژە شێرپەنجەیە و پێشگری لێدەکات.
  • ئەو دوو ئاوە بەیەکەوە بۆ توانەوەی بەردی کیسەی زراو بەسوودە.
  • چەوەندەر و شێلم و توور و گێزەر بکە بە خواردنی رۆژانە جا بە هەر شێوە و جۆرێک کە حەزت لێیەتی بیان خۆ دەتپارێزن لە زۆر نەخۆشی.


سەرچاوەکان



1620 بینین