ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-06-24-14:58:00 - کۆدی بابەت: 5670
ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو

ناوه‌ڕۆك

ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو چییە؟

ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو یاخود سەیارەی بۆمبڕێژکراو، ئۆتۆمبێلێکە کە ماددەی تەقەمەنی تێدایە و بەکاردەهێنرێت بۆ تەقاندنەوەی ئامانجێک بە نزیک بوونەوە لێی.

لەوانەیە ئۆتۆمبێلەکە کەسێکی خۆکوژی تێدابێت یاخود خودی ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵکراو بێت.

ئەم جۆرە هێرشە تەقینەوەیە جۆرێکی بەربڵاوە بۆ تیرۆرکردن و هێرشی تێکدانی ئاسایش و جەنگی ڕووبەڕوو، هەندێکجاریش بەکاردەهێنرێت بۆ کوشتنی ئەو کەسەی سواری ئۆتۆمبێلەکە دەبێت یاخود بۆ وێرانکردنی باڵەخانەیەک لە نزیک ئۆتۆمبێلەکە.

بەکارهێنانەکان

تیرۆرکردنی کەسایەتی

ئۆتۆمبێلەکە بەکاردەهێنرێت بۆ کوشتنی کەسێکی تایبەت بە دانانی تەقینەوەکە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی یاخود نزیککردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لێی.

هێرشی خۆکوژی

دەکرێ بۆ هێرشکردنە سەر شوێنێک یاخود سەنگەری بەرامبەر بێت کە یان شۆفێرێک ئاڕاستەی دەکات یاخود کۆنتڕۆڵکراوە.

جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو

شێوەیەکی دیاریکراو نییە بۆ جۆری ئۆتۆمبێلەکان، دەگونجێت بارهەڵگر یاخود ئۆتۆمبێلی بچووک یاخود پیکاب بێت، ئەوەش دەکەوێتە سەر جۆری هێرشەکە و بڕی ماددەی بەکارهێنراو.

مێژووی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو

بەپێی گێڕانەوەکانی مێژوو یەکەمین هەوڵی کوشتن بەهۆی سواری بۆمبڕێژکراوەوە هەوڵی کوشتنی سوڵتانی عوسمانی عەبدولحەمیدی دووەم بووە لە ساڵی ١٩٠٥ لەسەر دەستی ئەرمەنییەکان.

نموونەکان

  • ڕێکخراوی سووپای نهێنی فەڕەنسی
  • مافیای سیقیلییە لە سەرەتاکانی شەستەکان
  • کۆمەڵەی ڤیت کۆنگ لە سەردەمی جەنگی ڤێتنام
  • ئۆپەراسیۆنەکانی سووپای کۆماری ئێرلەندی جیابووەوە لە بەریتانیا
  • هێزە شۆڕشگێڕەکانی دژی سووپای یەکێتی سۆڤیەت
  • جەنگی ناوخۆی لوبنان
  • هێزەکانی پڵنگەکانی تامیل لە سریلانکا
  • ڕێکخراوی قاعیدە لە زۆرینەی وڵاتان
  • هێزە چەکدارەکانی عێراق دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣، کە هەتاوەکو ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان گەیشتە ٥٧٨ ئۆتۆمبێل.
  • ڕێکخراوی داعش


سەرچاوەکان



413 بینین