سەرتیپ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-14-14:40:00 - کۆدی بابەت: 5883
سەرتیپ

ناوه‌ڕۆك

عەمید

پلەیەکی سەربازییە و بە کوردی بە سەرتیپ دەناسرێت (بە ئینگلیزی:Brigadier general)، دەکەوێتە نێوان پلەی سەرهەنگ و سالارەوە.

پلەی دواتر: سالار

پلەی پێشووتر: سەرهەنگ

دەسەڵات

ئەم پلەیە بەو کەسە دەدرێت کە فرمانی دەستپێکی جەنگ دەدات و لە مەیدانی جەنگدا ١٠ هەزار سەرباز بەڕێوەدەبات و فرمانی لێوەردەگرن، لە هەندێک شوێنیش بەرپرسی ٤ بەتالیۆنە کە ٤٠٠٠ سەرباز لەخۆ دەگرێت، نیشانەکەی هەڵۆیەک و سێ ئەستێرەیە لەسەر هەردوو شان.

هەروەها بە وشەی ڕاگریش دەناسرێت، کە لەوەوە هاتووە کە ئەم کەسە ڕاگری گەلە و دەیانپارێزێت و ڕایاندەگرێت بە پارێزراوی، خەڵکیش لەبەر سیفاتی ڕاگری ئەو کەسە متمانەی پێدەکەن لە فرمان و بڕیارەکانی.

لە وڵاتی ئێران بەم پلەیە دەوترێت "سرتیپ"، لە زمانی ئینگلیزیش بە "Brigadier general" دەناسرێت لە دوای پلەی کۆلۆنێل دێت.


سەرچاوەکان



1537 بینین