چەند ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی لاوازی زۆری جەستە

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-07-17-23:45:00 - کۆدی بابەت: 5935
چەند ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی لاوازی زۆری جەستە

ناوه‌ڕۆك

ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی لاوازی زۆری جەستە

دابەزینی کێشی لە ڕادەبەدەر مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات، ئەمەش بەھۆی نەبوونی پێکھاتەی خۆراکی پێویست لە جەستەدا، و لاوازی توانای جەستە و بەرگری جەستە، وادەکات جەستە لاواز بێت بەرامبەر نەخۆشییەکان.

دوای دڵنیابوونەوە لەوەی کە کەسەکە ھیچ نەخۆشییەکی لە جەستە و ئەندامەکانیدا نییە، وەک توندی غودەی دەرەقی، چەند ڕێگەیەک ھەیە دەتوانینت بیگریتە بەر بۆ زیادکردنی کێش.

سیستمێکی خۆراکی تەندروست

دەتوانرێت کێشی جەستە زیاد بکرێت بە پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی پڕ لە کالۆری، پێویستە ڕاوبۆچوونی پزیشک یان شارەزایەکی خۆراکی وەربگیرێت بۆ دیاریکردنی سیستمێکی خۆراکی گونجاو.

وا باشترە چەند خوویەک زیاد بکرێتە نێو سیستمی خۆراکییەکەتەوە بۆ زیادکردنی کێشی جەستەت، وەک ئەمانەی خوارەوە:

١- زیاد کردنی ژەمی سووک: ژەمی سووکی پڕ لە پرۆتین یارمەتیدەرە لە زیادکردنی کێش، وەک نۆک و بادەم.

٢- خواردنی چەند ژەمێکی بچووک لە ڕۆژێکدا: ھەندێک کات ئەو کەسانەی کە بەدەست لاوازیی زۆری جەستەیانەوە دەناڵێنن ناتوانن ژەمی گەورە بخۆن، بۆیە بە درێژایی ڕۆژەکە تا دەتوانن چەند ژەمێکی بچووک بخۆن.

٣- تێکەڵ کردنی خۆراکی جۆراو جۆر: زیادکردنی خۆراکی پڕ کالۆری بۆ سیستمی خۆراکی پەیڕەوکراو بەسوودە، وەک گوێز و ماست و گوڵەبەڕۆژە یان ھەر پێکھاتەیەک بکرێت بەسەر زەڵاتە یان شۆربادا، و کەرێی گوێز لەسەر نانی برژاو.

٤- خواردنی خۆراکی پڕ وزە: تێکەڵکردنی میوە لەگەڵ شیر بەسوودە، وەک کۆکتێلی مۆز و شیر و خواردنی لەگەڵ کێک.

٥- دوور کەوتنەوە لە کالۆری نا تەندروست: خواردنی پڕ کالۆری بەرز دەبێتە ھۆی زیادبوونی کێشی جەستە، و زیادبوونی ڕێژەیی چەوری کە ئەمەش کاریگەری ھەیە لەسەر دڵ و لوولەکانی خوێن، پێویستە خۆمان بەدوور بگرین لەو خواردنانەی ڕێژەیەکی بەرز شەکر و خوێیان تێدایە.

دەتوانیت ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بکەی بە مەبەستی سوود وەرگرتنی زیاتر:

١- خواردنی میوە و سەوزە.
٢- بەکارھێنانی زەیتی زەیتون لە زەڵاتەدا.
٣- خواردنی چەرەس و میوەی وشککراو لە ژەمە سووکەکاندا.
٤- زیادکردنی پەنیری ھاڕاو بۆ برنج و مەعکەرۆنی.
٥- خواردنی خۆراک لەگەڵ کەسە خۆشەویستەکانت، لە کەشی دەرەوەدا بۆ کردنەوەی ئارەزووی خواردن.
٦- خواردنەوەی کوپێک شیر لەگەڵ ژەمی نیوەڕوان و ئێواران.
٧- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی ئاو لەکاتی ژەمەکاندا، و جووینی خواردن بە ھێواشی.
٨- خواردنی خۆراکی جۆراوجۆر تا بێزار نەبیت لە یەک جۆر خۆراک.
٩- ئەنجامدانی وەرزش بە ڕێکی.
١٠- چوونە بەر تیشکی خۆر، تەندروستی باشتر دەکات و ئارەزووی خواردن زیاتر دەکات.
١١- بەکارھێنانی تەواوکەری خۆراکی، یان ڤیتامینات و ئاسن، ئەمە لە کاتێدا گەر سیستمە خۆراکییەکە بە ڕادەی پێوسیت نەبوو، پێویستە سەرەتا ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت.
١٢- دوور کەوتنەوە لە ھەموو جۆرە فشارێکی دەروونی.

ھۆکارەکانی لاوازی زۆری جەستە

لاوازی زۆری جەستە جگە لە بۆماوەیی، ھەندێک جار دەگەڕێتەوە بۆ ھۆکاری تەندروستی دیاریکراو، وەک چالاکی زۆری غودەی دەرەقی و نەخۆشی شێرپەنجە و تێکچوونی کۆئەندامی ھەرس یان جگەر، کە وا دەکات جەستە پێکھاتەی خۆراکی پێویستی دەستنەکەوێت.

لەوانەیە لاوازی زۆری جەستە ھێمایەک بێت بۆ نەخۆشییەکی نەزانراو، بۆیە پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت بۆ زانینی ھۆکار و چارەسەرەکەی.


سەرچاوەکان



1180 بینین