کلتووری ژاپۆن

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-08-05-01:00:00 - کۆدی بابەت: 6176
کلتووری ژاپۆن

ناوه‌ڕۆك

ژاپۆن 

ژاپۆن بە کلتوور و ئاسەوارەکانی ناسراوە، و گەلی ژاپۆنی لە دێر زەمانەوە کلتوورەکەیان پاراستووە، کە سیمایەکی تایبەت و جیاواز دەبەخشێت بەم وڵاتە دێرینە، زمانی ژاپۆنی زمانی سەرەکی و فەرمی وڵاتی ژاپۆنە، لەگەڵ ئەوەی قسەکەرانی ئەم زمانە لە جیھاندا کەمە بەڵام توانیویانە بیپارێزن، کۆنترین بەڵگەنامەی زمانی ژاپۆنی کە دۆزراوەتەوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە ٢٥٢ زایینی، لە چین کە لانکەی شارستانییەتی ژاپۆن بووە.

کۆمەڵە دوورگەکانی ژاپۆن لە چوار دوورگەی سەرەکی پێکدێن، کە دوورگەکانی ھوکایدۆ و ھۆنشو و شیکۆکو و کیوشو دەگرێتەوە، ھەروەھا زیاتر لە شەش ھەزار دوورگەی بچووک کە ڕوبەرەکەیان ٣٧٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت. 

کلتووری ژاپۆن

سامۆرای

زاراوەیەکی باوە بەکاردەھێنرا بۆ جەنگاوەری کۆنی ژاپۆنی، وا چاوەڕوان دەکرا لە سامۆڕای کە ڕووناکبیر بن و توانای خوێندنەوە و نوسینیان ھەبێت، بەڵام ئەم چینە خانەدانەی سوپا لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە لابران، و تەنھا کرا بە فەرمانێک بۆ بیرۆکراتە مەدەنییەکان بە مەبەستی خزمەت کردن لە بۆنەکاندا.

ئەم وشەیە لە کۆندا بە سابورای دەردەبڕا کە بە واتای خزمەتکار یان ڕاھێنراو دێت، بەڵام دەردەبڕینی وشکە لە نێوان سەدەی شازدە بۆ سەدەی نۆزدە گۆڕدرا بۆ سامۆڕای، بەڵام ماناکەی پێش ئەوە گۆڕدرا، و نازناوی شانازی (Yumitori) دەنرا لەو جەنگاوەرانەی بەتوانا بوون لە بەکارھێنانی تیر و ڕمدا کە گرنگترین شمشێری ئەو سەردەمە بوون. 

جیشا - Geisha

ئەم ناوە دەنرێت لەو کەسانەی گۆرانیبێژ و سەماکەری کلاسیکین،  و ئامێری ژاپۆنی کلاسیکی دەژەنن، و لە سەدەی ھەژدەدا بوونی ھەبووە، و ئێستاش ھەندێک لە خانمان ئەم ھونەرانە ئەنجام دەدەن.

پۆشاکی کلتوری

کیمۆنۆ ناوی ئەو پۆشاکە کلتورییە ژاپۆنیەیە کە ئافرەتان و پیاوان دەیپۆشن، و چەندین دیزاینی جیاوازی ھەیە و ھەر دیزاین و شێوازێک تایبەتە بە بۆنەیەکی دیاریکراو، لەگەڵیدا پێڵاوێکی دارینی کلتووری لەپێ دەکرێت کە بە جیتا (Geta) ناسراوە، لەو جۆرە پێڵاوانەیە کە تایبەتە بە خانمان، بە تایبەتی بۆ کیمۆنۆ دروسکراوە تا لە کاتی ڕاکردنیان لەسەر خاک پیس نەبێت، لە دار دروستکراوە و ڕۆیشتن پێوەی قورسە.

ڕێوڕەسمی خواردنەوەی چا

ئاھەنگی چا (Cha-la-yo-chado) لە کۆنترین ڕێوڕەسمە کلتورییەکانە کە کاریگەری لەسەر بوزا ھەبووە، و لە چەند ڕێوڕەسمێکی دیاریکراو لە کەشێکی ھێمن و تایبەت بە پێشکەشکردنی چا ئەنجام دەدرێت، قوتابخانەی تایبەت بە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی چا  ھەیە، وە جووڵە و دەستەواژەی دروست ھەیە پێویستە میوان بیزانێت، ھەروەھا پێویستە ڕێگەی دروست بۆ خواردنەوەی چا و خواردنی شیرینی بزانێت.

ئاھەنگە کلتوورییەکان

چەندین ئاھەنگ ھەن کە ژاپۆنییەکان ئەنجامی دەدەن بۆ زیندوو کردنەوەی کلتورەکانیان، لەو ئاھەنگانە: ئاھەنگی بون ئۆدوری ئەم ئاھەنگە لە وەرزی ھاویندا ئەنجام دەدرێت، تێیدا کارامەیی لە لێدانی تەپڵی ژاپۆنی دەردەخەن، ھەروەھا خواردنی ھاوینە پێشکەش دەکەن، ئاھەنگی شیچی جو سان ئەم ئاھەنگە خێزانی ئەو منداڵانەی تەمەنی سێ ساڵی و پێنج ساڵی و حەوت ساڵیان تێپەڕاندووە ئەنجامی دەدەن، و لە پێنجی تشرینی یەکەمی ھەموو ساڵێک ئەنجام دەدرێت.


سەرچاوەکان



2018 بینین