ڕیزبەندی مەترسیدارترین وڵاتەکانی جیهان

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-08-19-15:24:00 - کۆدی بابەت: 6357
ڕیزبەندی مەترسیدارترین وڵاتەکانی جیهان

ناوه‌ڕۆك

مەترسیدارترین وڵاتەکانی جیهان

هەموو ساڵێک، ڕێکخراوی ئابووری و ئاشتی پێڕستی ڕاپۆرتی ئاشتی جیهانی بڵاو دەکەنەوە، ئەم ڕاپۆرتە تاکە ڕاپۆرتە لەو جۆرانەی کە بە پشت بەستن بە 23 نیشانەی جیاواز ئەوە دیاری دەکات کە وڵاتێک تا چەنێک مەترسیدار یان سەلامەتە، ئەو نیشانانەش تیرۆری سیاسی، مردن بەهۆی جەنگی ناوخۆ و ڕێژەی کوشتن لەخۆ دەگرێت.

ڕاپۆرتەکە 163 وڵات هەڵدەسەنگێنێت و تۆمارێکی قایلکەر پێشکەش دەکات دەربارەی %99ی تەواوی دانیشتوانی جیهان، ئەو هۆکارانەی کە لە ڕاپۆرتەکەدا شیکراونەتەوە پۆلێن کراون بۆ سێ بڕگەی جیاواز:

  • سەلامەتی و ئاسایشی
  • شەڕ و ناکۆکی بەردەوام
  • بڵاوکردنەوەی گیانی سوپا پەرستی لە وڵاتدا

ڕیزبەندی مەترسیدارترین وڵاتەکانی جیهان

زۆربەی زۆری ئەم وڵاتانە لە ئاستی 3 یان 4ی دەقی هۆشداری فەرمی حکومەتدان لە بەشی کارگێڕی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا.

  1. ئەفغانستان

بەگوێرەی پێڕستەکەی ئاشتی جیهانی لە ساڵی 2019 و نێردراوی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان UN لە وڵاتی ئەفغانستان، ئەفغانستان مەترسیدارترین وڵاتی جیهانە، وڵاتەکە ئەزموونی مردنی 3,804 هاوڵاتی کردووە بەهۆی شەڕ و ناکۆکییەوە کە 927 یان منداڵ بوون، هەروەها تەواوی وڵاتەکە بەبەردەوامی هێرشە بکوژەکانی بزوتنەوەی تاڵیبانی لەسەرە و ئێستاش 19 ساڵە لە شەڕدایە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ ئەوشدا ئەفغانستان بەرزترین ژمارەی مردنی هەیە لە شەڕ و کردە تیرۆریزمییەکاندا زیاتر لە هەر وڵاتێکی تری جیهان.

  1. سوریا

سوریا دووەم مەترسیدارترین وڵاتە لە جیهاندا، لەم دوایانەدا وڵاتی سوریا بە دووەم مەترسیدارترین وڵاتی جیهان دانرا لە دوای وڵاتی ئەفغانستانەوە، جەنگی ناوخۆی سوریا لە مانگی ئازاری 2011دا‌ هۆکاری کێشەکانی وڵات بووە و یەکێک بووە لە دووەم بکوژترین شەڕی سەدەی 21 کە 470,000 هاوڵاتی خەمڵێنراو لە شەڕ و پێکدانانەکانی ناوخۆی سوریادا کوژران و لە نێوانیاندا 55,000 منداڵ هەبوون، بەرزی ئاستی تووندوتیژی لە هەموو شوێنێکی سوریادا بەردەوام بووە‌ بە بەکارهێنانی چەکە بچووکەکان "دەمانچە، تفەنگ، ڕەشاش، چەکه هەڵگیراوەکان" و زرێ پۆشەکان، چەکە کیمیایەکان، تۆپ و فڕۆکه، لە مانگی ئازاری  2019دا 5.7 میلیۆن هاوڵاتی هەڵهاتن و لە سوریا دوورکەوتنەوە هەروەها زیاتر لە 6 میلیۆن هاوڵاتی ناوخۆیی لابران و دەرکران.

  1. عێراق

عێراق سێیەم مەترسیدارترین وڵاتی جیهانە، لە وڵاتی عێراقدا شەڕی ناوخۆیی و دەرەکیش بوونی هەیە لەنێوانیاندا هێرشە تیرۆرستیەکان، داعش بەردەوامە لە دەزگیرکردنی هاوڵاتی مەدەنی و هێزە چەکدارەکانی عێراق، هەروەها پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ که پێشێلکردنی ئازادی کۆبوونەوە و مافەکانی ئافرەت لە خۆ دەگرێت بەردەوامبووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی کە سەردانی وڵاتی عێراق دەکەن زیاتر مەترسی توندوتیژی و ڕفاندنیان لەسەرە و ئامانجێکی سوپاکانی گەلی ڕەگەزخوازی دژە ئەمریکییەکانن لە هەموو شوێنێکی عێراقدا.

   4. باشووری سودان

باشووری سودان بە چوارەم مەترسیدارترین وڵاتی جیهان دادەنرێت، لە باشووری سوداندا ناکۆکی بەردەوام و پشێوی مەدەنی و تاوانی باو کە توندوتیژی لێ دەکەوێتەوە ئەوانیش دزیکردن و هێرشکردنە سەر هاوڵاتی و شوێنەکان و دزینی ئۆتۆمبێل و فڕاندن لەخۆدەگرێت، بەزۆری شەڕ لە نێوان حکومەت و ئەو گروپانەدا ڕوو دەدات کە ئۆپۆزسیۆنن "حزبی بەرهەڵستکار"، لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵات و کاریگەری یاسا لە کۆمەڵگا و لە دەرەوەی پایتەخی وڵات "جوبا" زۆر کەم و لاوزە، ئەو ناوچانەشی کە لە نزیک باشوورن لە سنورەکانی وڵاتەکە کە سودان و کینیا و کۆماری ئەفەریقای ناوەند و چەند وڵاتێکی تر بەتایبەتی مەترسیدارن، سەرەڕای ئەوەش، باشووری سودان لە ژێر کاریگەری مەترسیداری کارەساتەکانی کەشوهەوادایە.

  1. یەمەن

یەمەن پێنجەم مەترسیدارترین وڵاتی جیهانە، شەڕی ناوخۆ لە وڵاتی یەمەن ساڵی 2015 دەستیپکرد لە نێوان دوو دەستەی جیاخوازدا، ئەوانیش "عبد ڕبە مەنسور هادی" کە حکومەتی بەڕێوە دەبرد و سەرکردایەتی دەکرد لەگەڵ بزووتنەوەی چەکداری حوسییەکان، بە پێی شانشینه یەکگرتووەکان وڵاتی یەمەن خراپترین وڵاتە لە ڕووی کارەساتی مرۆییەوە کە بەهۆی شەڕی بەردەوامی چوار ساڵەی یەمەنەوە 4.3 میلیۆن هاوڵاتی ماڵ و حاڵی خۆیانیان جێهێشت و 14 میلیۆن کەس لە مەترسی لە برسا مردن هەڵهاتن و لە ناکاو چەندین نەخۆشی مەترسیدار بڵاوبوویەوە، نزیکەی %80 ی دانیشتوانی یەمەن کە دەکاتە 24 میلیۆن کەس پێویستیەکی زۆریان بە یارمەتی خێرخوازی هەیە.

  1. سۆماڵ

سۆماڵ شەشەم مەترسیدارترین وڵاتی جیهانە، لە هەموو ناوچەکانی وڵاتی سۆماڵدا مەترسی ڕفاندن هەیە، وا پێشبینی کراوە که هێرشە تیرۆریەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی "مۆگادیشۆ "و بینا حوکمییەکان و ئوتێل و چێشتخانەکاندایە، کەسە بیانییەکان و کارمەندانی حکومەت و کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان UN ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشانەن، وشکەساڵی و کەمبوونەوەی خۆراک لە وڵاتی سۆماڵدا ئاوێتە بووە و ژینگەیەکی ناجێگیریان دروستکردووە، هەروەها لە تەواوی وڵاتەکەدا هێزێکی کاریگەری ئاسایش و پاراستنی لێ نییە.

  1. لیبیا

وڵاتی لیبیا حەوتەم مەترسیدارترین وڵاتی جیهانە، ئەم وڵاتە ئەزموونی چەندین تاوانی جۆراوجۆری کردووە لەوانە پشێوی مەدەنی و ڕفاندن و شەڕ و ناکۆکی و کردە تیرۆریزمیەکان، توندوتیژیەکانی ناو وڵاتی لیبیا بەزۆری بەهۆی سوپا گەلییەکانەوەیە "میلیشیا" کە بە بەردەوامی بەریەککەوتنیان هەیە لەگەڵ یەکتر لەسەر خاک و سامانی دەوڵەت، هەروەها ڕێکخراوی داعشیش چەند هێرشێکی کردۆتە سەر ئەم وڵاتە و چەندین هاوڵاتی مەدەنی و هێزی چەکداری کوشتووە، پایتەختی وڵاتی لیبیا "تەرابلوس" و شارە گەورەکانی وەکو "سەمان، ئەلجەفرە، میسراتا، ئەجدەبیا، و بنغازی" بووەنەتە شوێنی جەنگی نێوان سوپای گەل و هێرشە تیرۆریستیەکان.

  1. کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ

هەشتەم مەترسیدارترین وڵاتی جیهان کۆماری دیموکراتی کۆنگۆیە، لەم دوایانەدا ڤایرۆسێکی کوشندە "ئێلبۆ" لەم وڵاتەدا بڵاوبوویەوە و بە پێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بووە هۆی مردنی 2,200 کەس، توانای کارمەندانی تەندروستی بۆ ئاگا لێبوون و چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون کەم کرایەوە بەهۆی ئەو دژوارییەی کە لە وڵاتەکەدا ڕوودەدەن، خۆپیشاندان لە شارەکاندا شتێکی ئاساییە و زۆرجار ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان بەرەو توندوتیژی دەچێت، هەروەها ئەو تاوانەی کە توندوتیژی لێ دەکەوێتەوە ئاساین وەکو ماڵ یان دوکان بڕین بە چەکەوە و دزیکردن و هەڕەشە کردنە سەر، لەگەڵ ئەوەشدا پۆلیسیش چارەسەری تەواوی لانییە بۆئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەر وەڵامی تاوانکاری بداتەوە.

  1. کۆماری ئەفریقای ناوەندی

کۆماری ئەفریقای ناوەندی نۆیەم مەترسیدارترین وڵاتی جیهانە، سەرەڕای ئەو ڕێککەوتنە ئاشتییەی کە ساڵی 2017 واژۆی لەسەرکرا، ئاژاوە و بێ سەروبەری لەم وڵاتەدا بەردەوام لە گەشەسەندن و بڵاوبوونەوەدا بووە، سەرچاوەی سەرەکی نائارامی ناو وڵاتی کۆماری ئەفریقای ناوەندی بەریەککەوتنی نێوان یاخییەکانی Seleka و سوپای گەلی Anti Balaka، ناکۆکییەکە بووە هۆی دەرکردن و دووخستنەوەی 620,000 هاوڵاتی ناوخۆیی و 570,000 پەنابەریش وڵاتیان جێهێشت و بەرەو وڵاتانی دراوسێ ڕۆشتن، ڕفاندن لە زۆربەی ناوچەکانی ئەم وڵاتەدا بەربڵاو بۆتەوە وەکو لە ڕاپۆرتەکانی توندوتیژی و تاڵانکردن و پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ لە تەواوی ناوچەکای وڵاتدا.

  1. ڕووسیا

ڕووسیا دەیەم مەترسیدارتری وڵاتی جیهانە، بەرزی ئاستی بڵاوکردنەوی گیانی سوپا پەرستی لە وڵاتدا بووەتە هۆی ئەوەی لە لیستی 10 وڵاتە مەترسیدارەکاندا بێت، زیاد لەوەش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە ناردنە دەرەوەی چەک بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی لە بەرزترین ئاستدایە، وڵاتی ڕووسیا بە پێچەوانەی ئەم 9 وڵاتەی کە لە لیسەکەدا هاتووە بە پلەی 2 دێت لە دەقی هۆشداری فەرمی حکومەت لە بەشی کارگێڕی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بۆ مەشقکردنی هۆشیاری زیاتر لەکاتی گەشتکردندا، هەروەها وڵاتی ڕووسیا لە توانایدایە فراوان بێت و سنورەکانی درێژبکرێتەوە بۆ ناوچەی گروپە تیرۆرستیەکان، تاکەکانی وڵاتیش لەژێر کاریگەری ڕێبازی توندڕەویدان و کاربەدەستانی وڵاتی ڕووسیا بەشێوەیەکی زۆردارانه هاوڵاتیانی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکایان دەست بەسەر کردووە کە دەشێت ببن بە قوربانی گێچەڵ پێکردن یان ئەتککردن.

سەرەڕای مەترسیدارترین وڵاتەکانی جیهان، هەندێک وڵاتی تایبەت زۆر مەترسیدارن بۆ ئافرەتان، ئەگەر بایەخ بە گەشتکردن دەدەیت بۆ شوێنێکی نوێ، بیر لە سەلامەتترین وڵاتانی جیهان بکەرەوە.


سەرچاوەکان



1572 بینین