کەشەنگبوونی ماسولکە

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-21-12:18:00 - کۆدی بابەت: 6368
کەشەنگبوونی ماسولکە

ناوه‌ڕۆك

کەشەنگبوونی دەمار چییە؟

لەکاتی ڕوودانی گرژبوونێکی توندی خۆنەویستانە و پەیدابوونی ئازار، لەو کاتەدا بە کەشەنگبوونی دەمار ناودەبرێت، کە لە هەبوونی ئەم حاڵەتەدا قورسە کەسەکە کردارە ئاسانەکانیش ئەنجامبدات وەکوو ڕیکردن و قسەکردن و جگە لەوە، کرداری کەشەنگبوونەکە زۆر نائاسوودە و ئازاربەخشە، هۆکارەکانیشی زۆر و جۆراوجۆرن، بەتایبەت لە ڕوودانی پێکانی پچڕان یان تێکچوونی ئەو لێدانە دەمارییانە کە کۆنترۆڵی ماسولکەکان دەکەن، لەو پێکانانەش پێکانی دڕکە پەتک و پێکانی مێشک و جۆرەکانی تری نەخۆشی وەکوو ڕەقبوونی لاتەنیشتی ماسولکە پووکانەوە و جگە لەویش، لەکاتی دەستکردن بە چارەسەر دەبێت ئامانجەکە کەمکردنەوەی ئازار و پاراستنی توندی پێویست بۆ ماسولکەکان.

هۆکاری کەشەنگبوونی دەمار

زۆرجار ئەمە هاوتای ڕوودانی ئیفلیجی بەشەکی و نیشانەی ترە، کە دەکرێت ببێتە هۆی لاوازی زۆری ماسولکەکان، بەڵام بە نەشتەرگەری و ئامادەکاری و چارەسەری دەروونیی کۆمەڵایەتی گونجاو دەکرێت چارەسەری نیشانەکانی بکرێت و دواتریش باشکردنی ژیانی تاکی توشبوو، لە هۆکارەکانی کەشەنگبوونی دەماریش بریتین لە:

  • کۆنیشانەی دڕکە پەتکی بەستراو.
  • پەیدابوونی لوو لە دڕکە پەتک.
  • بەرکەوتنی دەماریی لاتەنیشتی یان ناوەندی.
  • ڕوودانی ئاوبەنگ و خوێنبەربوونی ناو کەلەی سەر.
  • بە شێوەیەکی سەرەکی هۆکاری ڕوودانی کەشەنگبوون بریتییە لە شی بوونەوەی مایلین کە دەمارەکان دادەپۆشێت، کە لەم حاڵەتەدا دەبێتە هۆی زیادکردنی هێزی ماسولکەکان، بەهۆی لێدانە دەمارییە خاو و پچڕاوەکانەوە، ڕەنگە دەمارەکان بەردەوام بن لە تێکچوون بۆ ماوەیەکی زۆر و دریژخایەن و تەنانەت بە شێوەیەکی بەردەوام، هەندێک جۆری هەوکردن کە دەبنە هۆی زیاتربوونی هۆکارەکانی کەشەنگبوونی دەماری وەکوو هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و میزەڕۆ و میزڵدان.
  • حاڵەتی فێ.
  • ساردی کەشوهەوا لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە.
  • قەبزی و شڵەژاوی و دوودڵی.

چارەسەری کەشەنگبوونی دەمار

ئەگەر کەشەنگبوونەکان چارەسەر نەکرێن ڕەنگە ببنە هۆی ڕەقبوونی جومگەکان و ڕوودانی برین لە پێستدا، ڕەمگە ڕەقبوونی بۆ ماوەیەکی زۆر ببێتە هۆی بێتوانایی لە جوڵاندنی ڕان و ئەژنۆ و پاژنە و قۆڵەکان و ئانیشکەکان، لە ڕێگاکانی چارەسەری کەشەنگبوونی دەماریش بریتین لە:

  • بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان وەکوو کڵۆنازیبام و دانترۆلین و دایازیپام.
  • ڕەنگە بەرنامەی چارەسەری جوڵەی فیزیایی یارمەتیدەربێت، کە درێژکردنەوەی ماسولکەکان و چەند ڕاهێنانێکی تر دەگرێتەوە.
  • هاندانی مێشک بەکاردێت کاتێ دەرمان و جوڵە هاوکاری باشبوونی نەخۆشییەکە ناکەن.
  • بەکارهێنانی دەرزی ژەهری لە ڕێی سکەوە، کە ڕاستەوخۆ لە ماسولکەی توشبوو دەدرێت، هەروەها باکڵۆفین کە ماسولکەکان خاو دەکاتەوە و فینۆڵ دەمارەکان ئارام دەکاتەوە و تیزانیدین کە کەشەنگبوونەکان کەم دەکەنەوە و ماسولکەکان پشوو پێ دەدەن.
  • ڕەنگە نەشتەرگەری ئەنجامبدرێت بۆ ڕزگارکردنی ژێیەکان، یان بڕینی دەمارە ماسولکە، بەتایبەت گەر دەرمان و چارەسەر نیشانەکانی کەم نەکردەوە.
  • لەبەرکردنی جلوبەرگی فش و خۆلادان لە لەبەرکردنی جلوبەرگی تەسک.
  • گۆڕینی حاڵەتی دانیشتن ماوە ماوە، بەلایەنی کەمەوە دوو کاتژمێر جارێک، چونکە ئەمە رێگرە لە ڕوودانی برین بەتایبەت گەر نەخۆش لەسەر کورسی جوڵاوبوو یان بۆ ماوەیەکی زۆر لە جێگادا دەمایەوە.
  • نوستن بە بڕی پێویست.


سەرچاوەکان



1508 بینین