پاککردنەوەی چاو لە پیسییەکان

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-29-17:11:00 - کۆدی بابەت: 6426
پاککردنەوەی چاو لە پیسییەکان

ناوه‌ڕۆك

پاککردنەوەی چاو لە پیسی 

لایەکانی برۆکان و برژانگی چاوەکان و پێڵوو و فرمێسک بەشێکە لە سیستمی بەرگری پارێزگاریکردن لە چاوەکان لەهەر پیسییەک، بەڵام بوونیان بەتەواوەتی ناتوانێت پارێزگاری لە چاوەکان بکات، چونکە هەندێک بەش و پیسی بچووک و شلەکان دەتوانن بچنە چاوەکانەوە و لەوێدا بمێننەوە تاکوو بە ڕێگایەک لەناو دەبردرێن، لە هەندێک حاڵەتیشدا کەسەکە دەیەوێت بەهەر رێگایەک بێت ڕزگاری بێت و چاوەکان پاک بکاتەوە بەتایبەت گەر هەستی بە هەراسانی یان وشکبوونی چاوەکانی کرد، دەکرێت نیشانەکان لە ئەنجامی هەستیاری بۆ کەشوهەوایەک کە ئەگەری پیسبوونی هەیە یان هەوای پیس و دووکەڵ، ئەگەر کەسێک هەستی کرد کە پێویستی بە پاککردنەوەی چاوی خۆی یان چاوی کەسێکی ترە ئەوە چەندین ڕێکار هەیە کە دەبێت پابەندیان بێت لە پێناو باشترین پاککردنەوە و خۆلادان لە مەترسییەکانی.

چۆنییەتی پاککردنەوەی چاو لە پیسییەکان

پێویستە ڕێکارەکان هەنگاو بە هەنگاو ئەنجام بدرێن و بزانرێت چۆن چاو پاک دەکرێتەوە بۆ خۆدوورگرتن لە ئەنجامدانی ئەو هەڵانەی ئازاری چاو دەدەن، لەو رێنماییانەش کە دەبێت پەیڕەو بکرێن لەکاتی پاککردنەوەی چاوەکان بریتین لە:

- زانینی تەنی نامۆی ناو چاو: دەکرێت ئەو شتەی چۆتە چاوەوە زۆر بچووک بێت و تێبینی نەکرێت بە ئاسانی، هەروەها لە نیشانەکانی چوونە ناوەوەی تەنی نامۆ بۆ چاو بریتین لە سووربوونەوە و خوران و ئازاری چاو و هەراسانی چاو، ئەگەر ماددەیەکی کیمیاییش بچێتە چاوەوە ئەوە پێویستە بە خێراترین کات چاوەکان بشۆردرێن.

- زانینی ماددە پێویستەکان بۆ پاککردنەوەی چاو: بەزۆری گیراوەی پاککردنەوەی چاوەکان لە تاقیگەکاندا هەن، ئەم گیراوانە دەکرێت بکڕدرێن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، ئەگەر ئەم گیراوانەش بەردەست نەبوون کەسەکە دەتوانێت ئاوی پاک بەکاربهێنێت کە خاڵی بێت لەهەر پیسییەک بۆ پاککردنەوەی چاو، کە لە هەندێک شوێنی کارکردن و خوێندنگەکان و نەخۆشخانەکان و شوێنە تایبەتەکانی شۆردنی چاو بەردەستن.

- لابردنی هاوێنەی لکاو: پێش شۆردنی چاوەکان پێویستە هاوێنە لکاوەکان لاببرێن گەر کرا چونکە ڕەنگە ئەم هاوێنانە ببنە پەناگە بۆ پیسییەکان، هەروەها ماددە کیمیایی و پیسەکان لەناو چاودا دەهێڵنەوە و نیشانەکان خراپتر دەکەن.

- ڕێنمایی وەرگرتن و سەردانیکردنی پسپۆڕان: پاش شۆردنی چاوەکان وا باشترە پەیوەندی بکرێت بە سەنتەری جەنگان لەگەڵ ژەهر یان هێڵی گەرمی نیشتیمانی بەرپرس لە کارە تەندروستییەکان، کە بە نەخۆش دەڵێن پاش شۆردنی چاوی پێویستە چی بکات، ئەویش بەپێی جۆری ماددە کیمیاییەکە.

نیشانەکانی چوونە ژوورەوەی پیسی بۆ ناو چاوەکان

چاوەکان ڕاستەوخۆ وەڵامیان دەبێت بۆ چوونە ژوورەوەی تەنی نامۆ بۆ ناو چاو وەکوو وەڵامدانەوەیەکی خۆپارێزی، بۆیە چاوەکان پێویستیان بە گرنگیپێدان زۆر خێرا و تەواوە بۆ پارێزگاری لە تەندروستییان، لەو نیشانانەش کە بەچوونە ناوەوەی تەنی نامۆ بۆ چاو پەیدا دەبن بریتین لە: 

  • هەست بە پەستان و نائاسوودەیی چاو.
  • هەستکردن بە هەبوونی شتێک لە چاوەکاندا.
  • چاو ئێشە.
  • فرمێسک ڕشتن.
  • فرمێسک ڕشتنی چاو لەکاتئ سەیرکردنی رووناکی.
  • سووربوونەوەی چاو.


سەرچاوەکان



1265 بینین