بەرزبوونەوەی پەستانی چاو و سەرئێشە 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-29-17:21:00 - کۆدی بابەت: 6427
بەرزبوونەوەی پەستانی چاو و سەرئێشە 

ناوه‌ڕۆك

چاو

چاو ئەو ئەندامە بچووکانەی پێشەوەی سەرن و یەک لە گرنگترین ئەندامە هەستییەکانی مرۆڤن، کە کاردەکەن بۆ هەستکردن بە ڕووناکی، دواتر ئاماژەکان بە دەماری بینیندا دەنێرێت کە لە ڕێی ئەمەوە ڕێگە دەدرێت بە بینینی شتەکان بە ڕوونی، لە ڕێگەی چاوەوە جیاوازی لە نێوان ڕەنگە جیاوازەکاندا دەکرێت، هەروەها چاوی مرۆڤ بە ئەندامێکی زۆر ئاڵۆز دادەنرێت کە توانای جیاکردنەوەی ملیۆنان ڕەنگی هەیە، بە تێڕوانینیش لە ئاڵۆزی پێکهاتەی چاو و هەستیارییەکەی دەکرێت توشی ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی ببێت.

پەیوەندی بەرزە پەستانی چاو بە سەرئێشەوە

پەیوەندی هەیە لە نێوان بەرزبوونەوەی پەستانی چاو و توشبوون بە سەرئێشە، بەرزە پەستانی چاو بریتییە لە بەرزبوونەوەی پەستانی چاو بۆ زیاتر لە ئاستی ئاسایی خۆی، پەستانی ئاسایی چاو لە نێوان ١٠-٢١ ملم جیوەیە، بۆیە بەرزە پەستانی چاو بریتییە لە بەرزبوونەوەی پەستانی چاو بۆ زیاتر لە ٢١ ملم جیوە، بەرزە پەستانی چاو بە یەکێک لە نەخۆشییە بێدەنگەکان دادەنرێت کە زۆرجار هەستی پێناکرێت تاکوو زیان بە دەماری بینین نەگەیەنێت کە ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینایی یان پوکانەوەی بینینی لایەکانی چاو لە حاڵەتی بەدەمەوە نەبوونی حاڵەتی چاوەکە بە شێوەیەکی ماوەیی، چەند لێکۆڵینەوەیەک پەیوەندی بەرزە پەستانی چاویان بە سەرئێشەوە سەلماندووە، کە لە یەکێک لە توێژینەوەکاندا هاتووە زۆربەی ئەوانەی کێشەی بەرزە پەستانی چاویان هەیە توشبووی شەقیقە بوون، بۆیە ئاساییە گازندەکردنی توشبوون بە سەرئێشە بکرێت لای ئەو کەسانەی توشبووی بەرزە پەستانی چاون.

نیشانەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی چاو

لەسەرەتادا هیچ نیشانەیەکی بەرزبوونەوەی پەستانی چاو دەرناکەوێت، بۆیە زۆربەی توشبووان بە بەرزە پەستانی چاو نازانن کە توشی بوون، بەڵام بە تێپەڕینی کات هەستەکان شتەکان و بەتایبەتیش ئەوانەی لە لاوە سەیردەکرێن دەست دەکەن بە پووکانەوە و تێکچوون، لە حاڵەتی بەدەمەوە نەبوون و پشکنین نەکردن ماوەی جارێک دەکرێت توشی نابینایی ببن، پێویستە لەسەر ئەوکەسانەی تەمەنیان سەروو ٦٠ ساڵە، هەروەها ئەوانەی مێژوویەکی خێزانی توشبوونیان بە بەرزە پەستانی چاو هەیە کە ماوەی جارێک پشکنینی چاو ئەنجام بدەن چونکە ڕەنگە ئەگەری توشبوونیان بە بەرزە پەستانی چاو زیاتر بێت، هەروەها پێویستە ئەوە بزانرێت کە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ڕێگری لە توشبوون بە بەرزە پەستانی چاو و لێکەوتەکانی بۆیە پشکنینە ماوەییەکانی چاو زۆر گرنگن کە ئەنجام بدرێن.

چۆنییەتی دڵنیابوونەوە لە توشبوون بە بەرزە پەستانی چاو

دڵنیابوونەوە لە توشبوون بە بەرزە پەستانی چاو ناکرێت تەنها لە ڕێگەی پزیشکی تایبەتمەندەوە نەبێت، کە دڵنیا دەبێتەوە لە توشبوونی چاو بە بەرزبوونەوەی پەستانی لە ڕێگەی پشکنینێکی سادەی فراوان و گشتگیری چاو لە ڕیگەی کردنە چاوی هەندێک دڵۆپە کە کاردەکەن بۆ فراوانکردنی بیلبیلەی چاو و دواتر لە بەرزبوونی پەستانی چاو و کێشەکانی تر دڵنیا دەبنەوە، هەروەها پشکنینی مەودای بینینی چاو لەخۆدەگرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی بینینی لایەکانی چاو.


سەرچاوەکان



1378 بینین