بەرزبوونەوەی پەستان و خوێنبەربوونی چاو 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-30-14:05:00 - کۆدی بابەت: 6442
بەرزبوونەوەی پەستان و خوێنبەربوونی چاو 

ناوه‌ڕۆك

بەرزبوونەوەی پەستان

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنبەرەکان بریتییە لە حاڵەتێک کە پەستانی خوێنی ناو خوێنبەرەکان کە خوێن بۆ دوور لە دڵ دەگوازنەوە بۆ شانە جیاوازەکان بەرزدەبێتەوە، لە بڵاوترین نەخۆشییەکانە و دەکرێت چەندین لێکەوتەی هەبێت و ئەگەری ڕوودانی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە و لە ئەنجامیشدا مردن، ئەمەش ڕوودەدات لە کاتی ڕێکنەخستنی پەستان بە شێوەیەکی ورد و تەندروست، ئەوەش بە گوێڕایەڵ نەبوون بۆ پزیشک دەربارەی ڕێجیمی خۆراکی و ڕاهێنانی وەرزشی و کاتی خواردنی دەرمانەکان، لەو لێکەوتانەی دەکرێت بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە ڕووبدەن بریتییە لە نەخۆشییەکانی گورچیلەکان و دڵ و خوێنبەربوونەکانی مێشک، هەروەها ئەوانەی پەیوەندییان بە تەندروستی چاوەوە هەیە، چونکە دەکرێت خوێنبەربوونی چاو ڕووبدات بەهۆی بەرزە پەستانی خوێنی ڕێکنەخراو.

ئایا بەرزە پەستانی خوێن دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی چاو؟

بۆ بە وردی باسکردنی پەیوەندی خوێنبەربوونی چاو و بەرزە پەستانی خوێن، پێویستە هەندێک حاڵەتی تەندروستی ڕوون بکرێنەوە کە دەبنە هۆی خوێنبەربوونی چاو و بەهۆی بەرزە پەستانی خوێنەوە ڕوودەدەن، بە لێکدانەوەی ئەوەی خوێنبەرەکانی چاویش کارتێکراون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بۆیە ئەم نەخۆشییە دەکرێت ببێتە هۆی:

- ئازاردانی لوولە خوێنەکانی ناو چاو: دەکرێت بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ببێتە هۆی ئازار گەیاندنی بەو لوولە خوێنانەی خوێن بە تۆڕەی چاو دەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی حاڵەتی تێکچوونی تۆڕە، کە دەکرێت ببێتە هۆی خوێنبەربوونی چاو و ڕوودانی بینینی تەڵخ و لەدەستدانی بینایی بەتەواوەتی لە چاوی توشبوودا، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکە زیاد دەکات ئەگەر هاوکاتی هەبوونی نەخۆشی شەکرەش بوو.
- کۆبوونەوەی شلەکان لە ژێر تۆڕەی چاو: لەم حاڵەتەدا هەندێک شلە لەژێر تۆڕەدا کۆدەبنەوە بەهۆی خوێن لێچوونی لوولە خوێنەکانی ژێر تۆڕە، کە ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی بینینی ناڕوون و لە هەندێک حاڵەتیشدا دروستبوونی جێ برین کە ئازاری چاو دەدەن.
- پێکرانی دەمار: کە ئەویش حاڵەتێکە زیان بە دەمارێک دەگات لە ئەنجامی نەمانی وروژمی خوێن بۆ خانەکانی دەماری چاو، کە دەبێتە هۆی مردنی خانەکان و پاشان ڕوودانی خوێنبەربوون و لەدەستدانی بینایی لە ئەنجامدا، کەواتە بەرزە پەستانی خوێن دەکرێت هۆکاری خوێنبەربوونی چاوەکان بێت کە هەڕەشە لە بینایی دەکات بە شێوەیەکی هەمیشەیی و ناپێچەوانە.

خۆپارێزی لە لێکەوتەکانی بەرزە پەستانی خوێن لە چاودا

بۆ ڕێگری لە ڕوودانی لێکەوتەکانی بەرزە پەستانی خوێن لە چاودا پێویستە کۆنترۆڵی پەستانی خوێن بکرێت و پارێزگاری لێ بکرێت لە ئاستی ئاسایی خۆیدا، ئەویش لە ڕێگەی پارێزگاری لە کێشی تەندروست و پابەندبوون بە ڕێجیمی خۆراکی دانراوەوە بۆ نەخۆش لەلایەن پزیشکی سەرپەرشتیاری حاڵەتەکە، وێڕای ڕاهێنانی وەرزشی و پابەندبوون بە ماوەی سەردانی کردنی پزیشک و ناوەندە تەندروستییەکان، کە نەخۆشی بەرزە پەستانی خوێن لە قورسترین نەخۆشییەکانە گەر بێ چارەسەر جێبهێڵرێت، کەمترین لێکەوتەشی دەبێت ئەوکاتەی نەخۆش پابەندە بە چارەسەرەکان و خۆپارێزی لە لێکەوتەکان.


سەرچاوەکان



968 بینین