هێزی تایبەتی تاڵیبان - بەدری ٣١٣

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-05-16:27:00 - کۆدی بابەت: 6508
هێزی تایبەتی تاڵیبان - بەدری ٣١٣

ناوه‌ڕۆك

مارێنزی تاڵیبان

بەدری ٣١٣ یان هێزی تایبەتی تاڵیبان یەکەیەکی سەربازییە کە وەک دەزگای کۆماندۆی تاڵیبان سەیردەکرێت و خاوەنی چەکی نوێ و کەرەستەی تایبەت و چەکداری ڕاهێنراون.

لەگەڵ ئەوەی تاڵیبان و چەکدارەکانی تەنیا بە جلوبەرگی پەشتویی دەردەکەوتن و جەنگیان دەکرد، لە کۆتایی مانگی ئابی ٢٠٢١ تاڵیبان بەشێکی دیکەی جەنگاوەرەکانی پیشانی میدیاکانی جیهاندا کە تەواو جیاوازبوون لەوەی پێشووتر بینرابوون.

کەرتی ٣١٣

جەنگاوەرە نوێیەکانی تاڵیبان بە بەتالیۆنی "بەدری ٣١٣" یان هێزە تایبەتەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان دەناسرێن، خاوەنی جلوبەرگی سەربازی و کەرەستەی نوێن و دەرکەوتنیان گەڕایەوە بۆ ساتی تەواوبوونی گواستنەوەی هێزە ئەمریکییەکان و جێهێشتنی ئەفغانستان لە کۆتایی ئابی ٢٠٢١، پێشووتر بە چەند جارێک لە میدیاکانی تاڵیبانەوە دەرکەوتبوون کە هێزێکی تایبەتن و خاوەنی توانایەکی زۆرن و چەند ئۆپەراسیۆنێکیان دژی هێزەکانی ئەفغانستان ئەنجامداوە بەبێ ئەوەی کوژراویان هەبێت.

ناوەکەی

ناوی بەتالیۆنەکە لە ناوی یەکەمین جەنگی موسوڵمانانەوە هاتووە کە بە غەزای بەدر دەناسرێت، گۆڤاری "جینزی سەربازی" ژمارەیان بە چەند هەزار کەسێک دەخەمڵێنێت.

کەرتەکە لە جەنگی داعش لە ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢٠ ڕۆڵێکی گەورەیان گێڕاوە لە سەرکەوتن دژی داعش و بەپێی وتەی وتەبێژی بەشی دژەتیرۆری گۆڤاری جینز کەرتەکە باشترین سەربازەکانی ئەفغانستانی تێدایە.

نووکی جەنگ

لەکاتی دەستگرتنەوەی تاڵیبان بەسەر وڵاتی ئەفغانستاندا و ڕووخاندنی حکومەتەکەی لە ساڵی ٢٠٢١، بەتالیۆنی بەدری ٣١٣ ڕۆڵێکی گەورەی لە ڕووخاندنی ورەی سوپای ئەفغانستان بینی و توانی بە دوو ڕۆژ زۆرێک لە ناوچەکان داگیربکات بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی هێزی چەکداری ببێتەوە.

بەڕای چاودێران کەرەستە و چەکەکانی بەتالیۆنەکە کە پێکهاتوون لە چەکی زۆر پێشکەوتووی ئەمریکی و ڕووسی بەهۆی سەرکەوتنی بەتالیۆنەکە بەسەر سوپای ئەفغانستاندا بووە بە درێژایی ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢١ لە جەنگەکاندا و کۆکردنەوەی شمەکەکان بووە، هەروەها گومانەکان بۆ ئەوە دەڕۆن کە دەزگای هەواڵگری پاکستان یارمەتی و ڕاهێنانی بۆ دەستەبەر کردبن.  


سەرچاوەکان



421 بینین